Part 16 ( Book 3 )

655 154 71
                                    


Vote before reading 📖

Enjoy the story

☽☾☽☾☽☾☽☾☽☾

Someone's P.O.V

لەكۆتایدا ئەوەی چاوەڕێم دەكرد ڕوویدا  ....... بەدڵخۆشیەوە سەیری نامەكەیم دەكرد
بەبێ بیركردنەوە بەخێرای وەڵامم دایەوە و ڕازی بووم

من دەگەڕێمەوە  بۆ كۆریا

---------

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

----------

Sehun's P.O.V

دوای تەواوبونی وانەكانم لە زانكۆ گەڕامەوە ماڵەوە

لەدەرگاكەم دا و چێن ئەو كەسە بوو كە دەرگاكەی كردەوە بەڵام ڕووخساری كاردانەوەیەكی باشی نەبوو كەمێك نیگەران دیار بوو

من : سڵاو هیۆنگ

چێن : سڵاو سێهونا وەرە ژوورەوە

لەدوای چێن هیۆنگ چوومە ژوورەوە بەڵام جەستەم وەستا كاتێك كە ئەوم بینی دانیشتووە و خەندە جوانەكەی لەسەر لێوەكانیەتی ، هەركە منی بینی هەڵسایەوە و بەرەو لام هات ، بەچاوە پڕ لە هیواكانیەوە سەیری كردم و لە ئامێزی گرتم بەدڵخۆشی

"بەخێربەیتەوە هونی"
لێم دووركەوتەوە و بەدڵخۆشیەوە وتی

"هونی؟"
گوێبیستی دەنگی كایون بووم كە بە سەرسوڕمانەوە پرسی

"ئاه بەڵێ من ئەم نازناوەم بۆداناوە خۆشە وانیە ؟"
بەدڵخۆشیەوە سەیری كایونی كرد و پسیاری لێكرد

باشە چۆن دوو فریشتە لەلای یەكتر دەبن ؟؟؟؟!!!! ئەگەر دوو فریشتە بەیەكەوە بن كەواتە بێگومان نایابترین دەبن

"بەڵێ نازناوێكی خۆشە "
كایون بەزەردەخەنەوە وتی و گڵاسە ئاوەكەی دا پێی

وە ئەویش بەدڵخۆشیەوە خواردیەوە و سوپاسی كایونی كرد

"بەڵام تۆ چۆن لێرەیت ؟"
من بە سەرسامیەوە پرسیم

"یا هونی تۆ دڵخۆش نیت ؟"
لێوی شۆڕ كردەوە و بەخەمباری وتی

"نا مەبەستم ئەوە نەبوو تەنیا بەلامەوە سەیر بوو "
بەخێرای وتم ، بێگومان دڵخۆشم بەگەڕانەوەی بەڵام سەرسام بووم چونكە ماوەیەكی زۆرە كە ئەو كۆریای جێهێشتوە

I'm a sister of 12 wolves ✔️EXOTahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon