Part 17 ( Book 3 )

588 145 60
                                    




Vote before reading 📖

Enjoy the story

☽☾☽☾☽☾☽☾☽☾

Chanyeol's P.O.V

وەك بەردێك ڕەق بووم لە شوێنی خۆم بە بینینەوەی .... هەرگیز بڕوام نەئەكرد كە دوبارە بیبینمەوە

چاوە ڕەشە گەورەكانی ، لێوە سوورەكانی ، قژە ڕەشە درێژەكەی ... ئەو هێشتا هەر جوانە نا بەڵكو بڵێم زۆر
جوانتر بووە لە پێشتر

بەڵام .......... بۆچی لێرەیە ؟ بۆچی گەڕاوەتەوە ؟؟؟

"یۆلی"
بە زەردەخەنەیەكی گەورەوە خۆی هەڵدا بۆ باوەشم

"بیرم ئەكردیت"
بە دڵخۆشیەوە وتی

چیتر خۆم پێ ڕانەگیرا و دەستەكانم لە دەوری ئاڵاند و لە باوەشم كردەوە

"منیش بیرم ئەكردیت"
بە دەنگێكی نزم وتم

درۆ ئەكەم ئەگەر بڵێم بیرم نەكردوە ....زۆرم بیر كرد بووی نارا
دڵخۆشم بە دوبارە بینینەوەت

--------------------------

Kaeun's P.O.V

ماوەی هەفتەیەك ئەبێت كە نارا هاتۆتە ماڵەكەمان و لەگەڵ ئێمە ئەژیت

ئەو كچێكی زۆر باش و خوێن شیرینە

دڵخۆشم كە هاوڕەیەكی كچم هەیە ئێستا

ئەو زۆر باشە لەگەڵم وە زۆر ئاسودەم لەگەڵی

بەیەكەوە كارەكانی ماڵەوە ئەنجام ئەدەین

وە ئەو چانیۆلی خۆشئەوێت ....... ئەتوانم خۆشەویستی ببینم لە چاوەكانی چانیۆلیشدا بۆ نارا بەڵام هێشتا نایدركێنێت

.
.
.
.

"دەی من ئامادەم "
نارا بەدڵخۆشیەوە وتی كاتێك پێڵاوەكەی لەبەر كرد

ئێمە بڕیارماندا كە بچین بۆ بازاڕكردن

"ئێوە بۆ كوێ ئەچن ؟"
لوهان كە ئێمەی بینی پرسی

من : ئەڕۆین بۆ بازاڕكردم

"بەتەنیا؟؟"
لوهان بە نیگەرانیەوە پرسی

من و نارا سەرمان بە مانای بەڵێ جوڵاند بەهێواشی

نارا: بۆچی؟

I'm a sister of 12 wolves ✔️EXOOù les histoires vivent. Découvrez maintenant