Vote before reading 📖Enjoy the story
☽☾☽☾☽☾☽☾☽☾
Luhan's P.O.V
دوای ئەوەی یارمەتی سوهۆم دا لە كارەكەی ، گەڕامەوە ژوورەكەم
سەرسام بووم بە بینینی كایون لە ژوورەكەم چونكە چەند ڕۆژێكە ئەو خۆی بە دوور ئەگرێت لە من و نەهاتۆتە ژوورەكەم
بەهێمنی لەسەر جێگاكەم دانیشت بوو و سەیری كۆمپیتەرەكەی دەكردم كە لە بەرامبەر جێگاكەم بوو
"كایون"
بە خەندەوە بانگم كردبەهێواشی سەیری كردم و زەردەخەنەی كرد
"سڵاو مارچیڵ "
ڕەق بووم لە شوێنی خۆم هەركە گوێبیستی ئەم ناوە بووم لە دەمی كایونەوەئەمە حەوت ساڵ پێش ئێستام بیردەخاتەوە كە كایون بۆی دەركەوت كە من مارچیڵم
بەڵام
ئەگەر ئێستاش مارچیڵی بیر بێت كەواتە ! كایون .... بیرەوەریەكانی بۆ گەڕاوەتەوەخێرا نزیكبومەوە لێی و لەبەردەمی لەسەر چۆك دانیشتم و دەستیم گرت
"كایونا تۆ باشی ؟ پێم بڵێ هیچ شتێكت بیركەوتۆتەوە ؟ "
بە پەرۆشەوە پرسیمدڵم بوو بە هەزار پارچە هەركە فرمێسكەكانی ئەوم بینی كە لە چاوە جوانە شوشەیەكانی ئەكەوتنە خوارەوە
"چی بووە كایون ؟ تكایە پێم بڵێ"
بە نیگەرانیەوە پرسیم"ت..ۆ تۆ .... بەدرێژای ئەم هەموو ساڵە ...هەمیشە وە هەمووكات چاودێری منت كردوە .... هەمیشە گرینگیت پێداوم بەڵام منی گەمژە هیچ هەستم پێ نەكردوە ! لە مناڵیەوە تۆ منت خۆشدەوێت و هەمیشە ئاگاداری من بویت"
بە گریانەوە وتی و سەری نزمكردەوە"من زۆر داوای لێبوردن ئەكەم ئۆپا ...بمبورە كە بێ ئاگا بووم لە هەمووشتێك ...بمبورە كە ئازارم دایت "
بە هەنسكی گریانەوە ئەیوتخێرا لە ئامێزم گرت ، ئەو بەردەوام بوو لە گریان .... بە هێواشی دەستم ئەهێنا بە پشتی تا ئارام بێتەوە
"شششش بەسە گریان كایونا من باشم "
بە زەردەخەنەوە وتم و هەوڵم ئەدا ئارامی بكەمەوەدوای چەند خولەكێك وەستا لە گریان ...كەمێك لێی دووركەوتمەوە تا ڕووخسارە جوانەكەی ببینم ، دەستم لە ڕووخساری دا تاوەك و فرمێسكەكانی بسڕم
"چۆن هەموو ئەمانەت زانی؟"
پرسیم كاتێك هێشتا دەستە نەرمەكانیم گرت بوو
YOU ARE READING
I'm a sister of 12 wolves ✔️EXO
Fanfiction پاش ٥ ساڵ دوای ئەوەی باوكی مرد دایكی كایون بڕیاردەدات دوبارە هاوسەرگیری بكاتەوە ئەو بیرۆكەیەی كە كایون لە مێشكی خۆی دەریكرد بوو، دواتر بۆی دەركەوت ئەو پیاوەی كە دایكی هاوسەرگیری لەگەڵ دەكات كەسێكی میهرەبانی چینییە بۆیە كایونیش چانسێكی دەداتێ تاو...