♥︎ Part 37 ♥︎

994 230 20
                                    

Vote and comment before reading 📖


♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎

Ella's P.O.V

"ئایا تۆ دڵنیای ئێرە پارێزراوە ؟"
چانیۆل پرسی

"ئێرە لە هەموو شوێنێك زیاتر پارێزراوترە "
سەیری چانیۆلم كرد بە خەندەوە

ئەو لێم نزیكبەوە و بە خێرای ماچی كردم

ئێمە لە ئۆفیسەكەمین لە كۆمپانیا
فلاشەكەم لێرە شاردەوە چونكە پاسەوانانی كۆمپانیا هەمیشە پارێزگاری لێ دەكەن

زەنگی مۆبایلەكەم لێیدا و چانیۆل كەمێك لێم دووركەوتەوە و ماچەكەی بچڕاند
چانیۆل سەیری مۆبایلەكەمی ئەكرد لەناو دەستم تا بزانێت كێیە

"سڵاو دانیاڵ"
پەیوەندیەكە لەلایەن دانیاڵی برامەوە بوو

"سڵاو ئێلا ئەوە منم كیهیون ....تەنیا ویستم بزانم كە فلاشەكەت شاردەوە ؟"
كیهیون بە دڵخۆشیەوە وتی

"سڵاو كیهیون .. بەڵێ لە شوێنێك شاردومەتەوە"
بە خەندەوە وەڵامم دایەوە

"لە شوێنێكی پارێزراو ؟"
بە نیگەرانیەوە پرسی

"بەڵێ لە ئۆفیسەكەی خۆم چونكە پارێزراوترین شوێنە"
بە خەندەوە وەڵامم دایەوە

"باشە كەواتە بای"
بە دڵخۆشیەوە وتی و پەیوەندیەكەی داخست

-----------

.
.
.
.
.
.
.
.
.

من لەگەڵ سێهون دانیشت بووم لە ژوورەكەم و گاڵەتەمان ئەكرد تا چێن بە خێرای دەرگاكەی كردەوە
"بڕۆنە خوارەوە خێرا"
بە هاوارەوە وتی

خێرا ڕۆشتمە خوارەوە و شۆك بووم بەوەی بینیم

دڵم بوو بە هەزار پارچە هەركە چانیۆلم بینی لە بەرگێكی خوێناوی
جلەكانی هەمووی خوێن بوو
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

‎"من پێویستیم بە یارمەتی كەسێكە"
‎ڵای وتی كاتێك لە ژوورەكە هاتە دەرەوە كە نەشتەرگەریەكەی لێ ئەنجام دەدەن

‎"ئێلا بۆ ماوەی دوو ساڵ لە دەرەوەی كۆریا كاری پزیشكی كردوە"
‎بەیكهیون پاڵی پێوە نام ، پێش ئەوەی من هیچ شتێك بڵێم ڵای دەستی گرتم و ڕایكێشامە ژوورەكە

‎چێن خەریكی نەشتەرگەریەكەی بوو بۆ ڕزگاركردنی ئەو
‎سەیری هەموو جوڵەكانی ئەوانم ئەكرد كە ئەیكەن بۆ ڕزگاركردنی هاوڕێكەیان

‎دەستم بە كارەكەم كرد و منیش یارمەتیم ئەدان لە كارەكەیان

.
.
.
.
.

‎دوو كاتژمێرە ئێمە هەر لە كاری ڕزگاركردنی ئەوین

‎بە پارچە پەڕۆیێكی نەرم هەوڵم ئەدا ڕووخسارە خوێناویەكەی پاك بكەمەوە

‎بە خەمباری سەیری ڵای و چێنم كرد

‎"چی ڕوویدا ؟"
‎هەموو هەوڵێكی خۆم ئەدا كە نەهێڵم فرمێسكەكانم بكەونە خوارەوە

‎"هەندێك لە ئەندامەكانمان خەریكی ئەنجامدانی كارێك بوون بەڵام هەندێك مافیای نوێ هاتوون و یەكێك لە ئەوان نیشانەی لەسەر كای كرد بوو تا بیكوژێت بەڵام ئەو خۆی دایە بەر گولەكە بۆ ڕزگاركردنی ژیانی كای

~To be continued~

بەهۆی قوتابخانەوە وتم با دوو پارت پۆست بكەم 😁

Mafia Leader ✔️P.CYWo Geschichten leben. Entdecke jetzt