♥︎ Part 38 ♥︎

1K 216 18
                                    

Vote and comment before reading 📖


♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎

Ella's P.O.V

‎"ئەمە چی بووە ؟"
‎سارانگ بە ترسەوە وتی هەركە بینی زۆربەی میمبەرەكانی ئێكسۆ جلیان بە خوێن داپۆشراوە

‎"كیونگسوو تەقەی لێكراوە"
‎بە خەمباریەوە وتم

‎"كوڕە چاو گەورە و جوانەكە ؟"
‎بە چاوە فراوانەكانیەوە پرسی

‎منیش سەرم بەمانای بەڵێ جوڵاند

------------------

‎من و سارانگ هەموو پشكنینەكانمان بۆ كیونگسوو كرد

‎ئەو كوڕێكی بەهێزە ، هیوادارم زوو چاكبێتەوە

.
.
.
.
.
.

‎من و سارانگ لە ژوورەكە چوینە دەرەوە هەموویان. چاوەڕێی هەواڵێكی خۆشیان ئەكرد لە ئێمە

‎"ئەبێت هێشتا چاوەڕێ بكەین "
‎سارانگ وتی و لەسەر كورسیەك دانیشت

‎چانیۆل لە جێگاكەی هەڵسایەوە و بەرەو لای من هات ، بەهێواشی لە ئامێزی گرتم
‎"سوپاستەكەم "
‎بەهێواشی چرپاندی بە گوێمدا

‎دەنگی مۆبایلەكەی من هەمووانی بە ئاگا هێنایەوە

‎چاوەكانم فراوان بوون لەگەڵ بیستنی هەواڵەكە

‎"كۆمپانیاكە هێرشی كراوەتە سەر نەك بە تەنیا ئایكۆن بەڵكو مۆنستا ئێكسیش"
‎خێرا بە دەنگی بەرز وتم

‎هەموویان لە شوێنەكەیان هەڵسان و خێرا ڕایانكرد تا چەكەكانیان بهێنن

‎"دەی با بڕۆین"
‎بەیكهیون وتی كاتێك هەموویان بە خێرای ئامادە بوون

‎"بەڵام ئێمە ناتوانین كیونگسوو بە تەنیا لێرە جێبێڵین "
‎چانیۆل وتی و دەستی لبە قژی داهێنا بە نیگەرانی

‎"من لێرە ئاگاداری ئەبم"
‎سارانگ وتی و چانیۆل ڕازی بوو

---------------

.
.
.
.
.
.
.
.

‎ئەوان سارانگیان بە تەنیا جێهێشت لەلای كیونگسوو

‎سارانگ لەسەر كورسیەك لە تەنیشت كیونگسوو دانیشت

‎كیونگسوو چاوەكانی بە هێواشی كردەوە و هەوڵی ئەدا شتێك بڵێت

‎سارانگ ڕووخساری لێی نزیك كردەوە تا گوێبیستی دەنگە نزمەكەی كیونگسوو بێت

‎بەخێرایی ڕووخساری بەرزكردەوە بە شۆكەوە سەیری كیونگسووی ئەكرد

‎"پاسەوانەكانی باوكی ئێلا تەقەیان لە تۆ كرد !؟"
‎سارانگ بە شۆكەوە وتی و خێرا مۆبایلەكەی هێنا تا پەیوەندی بە ئێلاوە بكات و ئاگاداری بكاتەوە كە تەنیا مۆنستا ئێكس و ئایكۆن نین

-------------

.
.
.
.
.
.
.
.

‎ئێمە گەیشتینە كۆمپانیا

‎ویستم لە ئۆتۆمبێلەكە دابەزم بەڵام چانیۆل دەستی گرتم و منی گەڕاندەوە دواوە

‎"ئێلا بوەستە "
‎پەنجەكانمانی بە یەیەكتری بەستەوە

‎"نا چانیۆل من لەگەڵ تۆ دێم "
‎سەرم بە بەمانای نەخێر جوڵاند

‎"نەخێر ئێلا تۆ لێرە ئەمێنیتەوە چونكە من نامەوێت تۆ بخەمە مەترسیەوە "
‎چانیۆل نزیكبەوە لێم و ماچێكی لێوی كردم

‎"تۆم زۆر خۆشدەوێت ئێلا لێرە لەگەڵ تاو بمێنەوە"
‎چانیۆل وتی و دووركەوتەوە لەگەڵ گروپەكەی بۆ ناو كۆمپانیا بەبێ ئەوەی سەیری دواوە بكەن

-----------------------------------

.
.
.
.
.
.
.
.
.

‎ئەندامەكانی ئێكسۆ هاتنە ناو كۆمپانیایەكە بەڵام هەموو شوێنێك تاریك بوو تەنیا ڕووناكی ئەم گڵۆپە هەبوو كە لە دەست ئەندامەكان بوو

‎تاو لە ناو ئۆتۆمبێلەكە ڕێگاكەی نیشان ئەدان بەهۆی كۆمپیوتەرەكەیەوە چونكە كۆمپانیاكە زۆر تاریك بوو

‎هەموو شوێنێك بێدەنگ بوو تەنیا دەنگی هەنگاوەكانیان دەهات

‎شوێنەكانیان ئەپشكنی بە خێرای پێش ئەوەی هەنگاو بنێن

‎چوون بەرەو ئۆفیسەكەی ئێلا و چانیۆل دەرگاكەی كردەوە

‎لەگەڵ كردنەوە دەرگاكە ئەتوانرا گوێبیستی دەنگی تەقینەوەیەكی گەورە بیت

‎هەموویان كەوتنە سەر زەویەكە و هەوڵیان ئەدا كە هەناسە بدەن

------------

.
.
.
.
.

‎"ئەمە چی بوو ؟"
‎بە نیگەرانیەكی زۆرەوە پرسیم هەركە گوێبیستی دەنگی تەقینەوەكە بووم

‎"ئێلا بوەستە"
‎تاو هاواری ئەكرد بەڵام من نەوەستام و چووم بۆ ژوورەوەی كۆمپانیاكە

چانیۆل من دێم بۆ لات

~To be continued~

Again Just two part left 😬

Mafia Leader ✔️P.CYWhere stories live. Discover now