Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
ئێستا گەیشتمە زانکۆ و چوومە پۆل و ڕۆزا هات بۆلام ڕۆزا:چۆنی من:باشم
ڕۆزا چوو دانیشت چونکە مامۆستا هاتە پۆل و ئێمە هەر یەکەمان یەک مێز و کورسیمان هەیە واتە من کەسم لە پەنادا نییە..........ئێستا دەرس تەواو بوو کاتی ئیسراحەته من دەچم بۆ دەستشۆر و ڕۆزاش ویستی لەگەڵم بێت چاوەڕێم بکات بەڵام من ڕێگریملێکرد و وتم دەتوانیت لە پۆل چاوەڕێم بکەیت و ئەویش ڕازی بوو ئێستا من چوومەدەستشۆر سەیری ئاوێنەکەم کرد کەسێک لە دواوەم بوو کاتێک بینیم یەکسەر مچورکەیەک بە گیانمدا هات یۆنا:ت..تۆ کێیت؟؟(دەمم تەتەڵەی دەکرد لە ترساو دەچووم بەرەو دواوە تاوەکو بگەم بە دەرگاکەو ڕاکەمە دەرەوە) (بە خێرایی هاتە پێشەوەو بە دەستێکی دەمی گرتم و بە دەستەکەی تری قۆڵەکانم، منیش لە شوێنی خۆم ڕەق بووم) کەسەکە:تۆ ناتوانیت ڕاکەیت لە دەستی من(وای ووت و منیش هەوڵمدەدا کە خۆم لاواز دەرنەخەم بەڵام ناتوانم)
شتێکی دەرهێنا لە گیرفانیدا و دەستی نا بە دوگمەیەکدا و شتێک کە وەک دەگا وابوو کرایەوە و منی ڕاکێشاو چووینە ناوی دواتر من ئاگام لە هیچ شتێک نەما..................
کاتێک هۆشم هاتەوە من لە ژوورێکم و بەستراومەتەوە لەسەر کورسییەک، ئەم شوێنە کوێیە؟؟ من بۆچی لێرەم؟؟ ئایا چییان لە من دەوێت؟؟ ئەی ئەو کەسە کێبوو؟؟،بەڕاستی ئەم پرسیارانە مێشکمیان داگیر کردووە و ئەمڕۆ ناخۆشترین ڕۆژی ژیانمە چونکە تا ئێستا شتی وام لێ بەسەر نەهاتووە و من زۆر زۆر دەترسم، لە ناکاو هەمان کەس کە لە دەستشۆرەکە بینیم کەسەکە:ئۆو بە خەبەر هاتیتەوە(بە گاڵتە پێکردنەوە وای وت و لێم نزیک بۆوە) من:گەمژەی بێ ڕەوشت(من خۆم بە ئازا دانا بەڵام لە ناخەوە وا نیم لە ناخەوە خەریکە دەمرم لە ترسا)
کەسەکە هات و قژی گرتم و بە هەموو هێز و قووەتی خۆی قژمی ڕاکێشا کە وایکرد چاوم پڕبێت لە فرمێسک کەسەکە:تۆ کێیت تا بەمن بڵێیت گەمژە ئەی بێ ڕەوشت،دەبێت وات لێ بکەم کە هەرگیز بیرت نەچێتە(زۆر بە تووڕەییەوە وای وت) من دەستم کرد بە گریان چونکە ئەو تونگتر قژمی ڕاکێشا، ، تەلەفونێک هات بۆ پیاوەکە و هەڵی گرت پیاوەکە:بەڵێ ،باشە هەر ئێستا دێم(تەلەفونەکەی داخستەوە و سەیرێکی منی کرد) پاوەکە:وانەزانیت بیرم دەچێتەوە هەر سزاکەت وەردەگریت وای ووت و ڕۆیشتە دەرەوە و دەرگاکەی قوفڵدا، من ئێستاش دەگریم چونکە قژم زۆر ئێشی دێت، وە نازانم لە کوێم و سزاشم دەدات . . . . من هێشتا لە شوێنی خۆمم و ئەو پیاوەش نەگەڕاوەتەوە لەپڕ دەرگای ژوورەکە کرایەوە و کەسێک هاتە ژوورەوە، تۆ بڵێی ئەو گەمژەیە بێت؟؟ بەڵام چۆن ئەوەندە زوو هاتەوە؟؟من هەر هەوڵمدەدا بزانم کێیە بەڵام لەبەر تاریکایی هیچ نابینم ،وە کەسەکە نزیک دەبووەوە ROSA´S POV
ئێستا من لە باخچەی مەکتەبم و بەدوای یۆنادا دەگەڕێم بەڵام لە هیچ شوێنێک دیارنییە تۆ بڵێی لە کوێ بێت؟؟