⚡️Super star⭐️

643 103 45
                                    

Hi
-
-
من چیۆری خەڵکی ئیسپانیام بۆ بینینی سوپەر ستارەکەی دڵم ئەچمە کۆریا
بە ھیوای بینینی ئەو
کەسەی کە ھەموو ژیانمە
ئەمڕۆ من لێرەم لەم شارەی کە ئەوی تیایە بۆنی ئەوی لێدێ
وا ھەست ئەکەم نزیک بومەتەوە لێی
خەریکە ئەفرم لە خۆشیا
ـ
چومە ھوتێلێک ئەوێم گرت بۆ خۆم کەلو پەلەکانم رێک خست
پاشان چومە لای موبایلەکەم تا خەوتم
ـ
ـ
بەیانی خۆمـشۆردو چومە خوارەوە لە خوارەوە نانی بەیانیم خوارد
دوای ئەوە چومە دەرەوە
چومە بازار کردن کۆمەڵێک جلو بەرگم کڕی
پاشان چوم بۆ کڕینی پلیت بۆ کۆنسێرتی ئێکسۆ تا سوپەر ستارەکەم ببینم
پلیتەکەم کڕی گوایە بستو  حەوتی مانگ لە رۆژی بونی چانیۆڵ کۆنسێرت ئەکەن ئاخخ چ رێکەوتێکە
کەلوپەلەکانم ھەڵگرتو چومە ھوتێلەکە
ـ
ـ
ـ
ئێستا ئەو ڕۆژەیە جلم گۆڕی مەیک ئەپم کرد بەڵام چ جلێک لە پێشەوەی لە نێو دڵێک نوسرابو سوھۆ کە لەسەر دڵم بو
دەمامکەکەم لەدم کرد کە لۆگۆی سوھۆی پێوە بو کە دڵۆپە ئاوەکەیە
قژم بەردایەوە
سەر کەوتمە نێو تەکسیەکە
لە ڕێگا سەیری وێنەی سوھۆم ئەکرد دڵم زۆر خۆشە وە لەھەمان کاتدا زۆر شێواوم
دڵم ھەزار لێ ئەدا
سەیری وێنەکانم ئەکردو زەردەخەنەم ئەکرد دەستم لەسەر دڵم داناو ھەنسایەکی قوڵم ھەڵمژی لەگەڵیا زەردەخەنم کرد بەڵام کاتێک چاوەکانم کردەوە دەنگی ھۆرن بەرز بویەوە
چاوەکانمـتا دوا ئاست کرانەوە ھاوارم کرد
توشی ڕوداو بوین
نەمـتوانی بگەم بە کۆنسێرتەکە ئای خوایە چەندین ساڵە ئاواتم ئەوە بو بۆچیی
بۆچی ھەمیشە من بێبەخت بومە
بۆچی ؟
بە ھیلاکیەوە لەنێو ئۆتۆمبێلەکە بە خشاندن ھاتمە دەرەوە ھەناسەکانم خێراو قورس بون
ھەموو شتێک ڵێڵ بو ھەستم بە ئازار ئەکرد لە ھەموو لاشەم وە جگە لەو خوێنەی کە بە شێوەمدا ئەھاتە خوارەوە
لەسەر شەقامەکە راکشام گوێم لە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بو ھیوای ژیانم لەدەستدا
تا زە من مردوم نەم تخوانی
ئەو ببینم
ئیتر بۆچی بژیم
بۆچی؟
ـ
ـ
سیھۆن؛دلنیای باش ئەبن —مەبەستی لە بەیکھیۆن بو ➿چونکە ئەو روداوە لەگەڵ ئۆیۆمبێلەکەی ئێکسۆ بو
ھیوادارم تێبگەن
کای؛بەیکھیۆن بەھێزە وە سوھۆش تەنھا برینێکی لە سەری ھەیە بەڵام ئێمە چی لەو کچە بکەین ؟
چین؛کۆنسێرتەکەش ڕۆشت خەڵکەکە زۆر نیگەران بون
چانیۆڵ؛ئەویش ئەھات بۆ کۆنسێرتەکە —چانیۆڵ وتی لەکاتێکدا سەیری ئەرزەکەی ئەکرد
کای؛چۆن ؟
چانیۆڵ؛لەو کاتەی لەباوەشم کرد بینیم کەوا بلوزەکەی وێنەی سوھۆی لەسەر بو وە دەمامکەکەی لۆگۆی سوھۆ بو پێم وایە فانزی سوھۆ یە
بە بێ دەنگی ماینەوە
لە ناکاو پزیشکەکە ھاتە دەرەوە
ھەمومان چوینە بەردەمی؛بەرێزم نەخۆشەکان چۆنن؟
؛بەرێز بەیکھیۆن باشە توانیمان رزگاری بکەین وە بەرێز سوھۆش تەنھا برینێکی بچوک بو چارەمان کرد بەڵام
بەیەکەوە وتمان؛بەڵام چی!؟
؛خاتونەکە حاڵی ناجێگیرە تا بەھۆش خۆی نێیەتەوە نازانین کەوا چیەتی
ھەمومان دڵتەنگ بوین
پزیشکەکە؛وە پێویستە تا دو ڕۆژی تر بەرێز بەیکھیۆن لێرە بێ
دواتر ڕۆشت
ـ
ـ
ھەمومان دڵتەن بوین بەھۆی ئەو کچە
ئەترساین بەھۆی ئێمەوە بمرێ چونکە خەتاکە لە ئێمە بو راستی بڵێم لە سوھۆ بو لە لێخورینەکەدا
ـ
بەیانی ھات سوھۆ ھاتە دەرەوە
بەڵام ئەبێ  لەبەر بەیکھیۆن لێرە بین چینو لای وە کای ڕۆشتنە ماڵەوە
ئەو شەویش لێرە ماینەوە
تا نیوی شەو وا ماینەوە لەناکاو  دەنگی ھاوارو گریانو شتی واھات لە کاتێک زۆربەمان خەوتبوین لەسەر کورسیەکان
ھەڵساین بەھۆی زۆری دەنگی ئەو کەسە کە تەواوی نەخۆشخانەکەی گرتەوە
چوینە لای دەرگاکە پزیشکەکە ھاتە دەرەوە
سیھۆن؛چی بوە ؟!!
؛بەداخەوەم بەڵام قاچەکانی لەکار کەوتون  وە دەستێکی شکاوە دەرزی ئارامکەرەوەمان لێدا ئێستا لەھۆش خۆی نیە
ھەمومان زۆر زۆر خەمبار بوین بەقەت کوشتنی کەسێک
چوینە ژورەوە بۆ لای لەکاتێک وەک فریشتە لەسەر جێگاکە کەوتبو
ھەمومان سەیرمان کرد
ئەو زۆر زۆر جوانە
سوھۆ بە پەنجەکانی دڵۆپە فرمێسکەکانی کەلەسەر گوپی مابو سڕی فرمێسکەکانی خۆی کەوتن
؛بمبورە
سوھۆ وتی بە دڵتەنگیەوە
ئێمەش سەیرمان ئەکرد بە دڵتەنگیەوە بێگومان سوھۆ بوە ھۆی ئەوە ئەو ئازار ئەکێژێ
سوھۆ لای دانشت
تا بەیانی وا ماینەوە
بەیانی بەیکھیۆنیش باش بو
ـ
ـ
سیھۆن ؛دڵنیای لەوەی کە بەتەنیا لێرە ئەبی
؛ئم ئەو بەھۆی منەوە وای لێھات من وا جێی ناھێڵم
بەیکھیۆن؛ھیۆنگ ئاگاداری خۆت بە
؛دەی بڕۆن
ـ
ـ
سوھۆ
تەنھا من ماومەوە
لەسەر کورسیەکە دانشتم بیرم لەوە ئەکردەوە چی بکەم بۆ ئەوەی لێم خۆش بێ
لەناکاو دەنگی گریان ھات زانیم ھاتۆتەوە ھۆش خۆی
دەمامکەکەم بێگومان لە دم بو
چومە ژورەوە
سەیرم کرد بە دڵتەنگیەوە
چیۆری؛ئاھھ قاچەکانم قاچەکانم بۆ کار ناکەن من ئەمەوێ بڕۆم
بە گریانەوە ئەی وت
زۆر زۆر دڵتەنگ بوم
؛بوەستە خانمەکەم تۆ باش ئەبی تکایەئەوەندە ئازاری خۆت مەدە
چیۆری؛قاچەکانم ئاھھھھ
بە دەنگێکی خەمبارانەوە وتم؛تکایە ئەوەندە خۆت ئازار مەدە
لەو کات رەق بو وەک بەرر
سەری بڵند کردو سەیری کردم
چیۆری ؛سوھۆ!!تۆ سوھۆی؟!!!!
؛تکایە ئەچنە دەرەوە
پەرستارەکان چونە دەرەوە
چومە نزیکی وە دانشتم وتم؛من سوھۆم
کەمێک وەستا دواتر وتی؛دوبارە خەیاڵە
؛نا خەیاڵ نیە من سوھۆم —دەمامکەکەم ھێنا خوارەوە
شۆک بو فرمێسکەکانی دوبارە کەوت بە ڵام بە ھێمنی
؛سوھۆ!
؛تکایە ئارامبەوە تۆ ئازاری چاوەکانت ئەدەی بەو جۆرە
؛من باوەر ناکەم ئاھھ خوایە وام زانی کۆنسێرتەکەم لە کیس چو نات بینم
ئای خوایە چ رێکەوتێکە
گریانو زەردەخەنەی تێکەل کردبو
؛واتا چۆن تۆ ئەھاتی بۆ کۆنسێرتەکەی ئێمە ؟!
؛بەلێ تەنانەت من فانزی تۆم جلی تۆم لەبەر کردبو ...باشە تۆ چ کارێکتھەیە لێرە ؟!!
؛ئێمە توشی روداو بوین
لەگەڵ ئەم وشانە شێوەی گۆرا بۆ خەمبار بون
؛تۆ باشی ؟
؛ئ ئ من ئا من باشم
دەمم تەتەلەی کرد چونکە پێشتر ھەرگیز لەگەڵ کچێک نەدوامم لەو بەینە نزیکەدا
ھەناسەیەکی قوڵی وەرگرت
؛باشە سەیرکە پزیشکەکە وتی قاچەکانی چاک ئەبنەوە بەڵام کاتی ئەوێ ...تۆ خێزانەکەت لەکوێ ئەژین بۆ کەس نەھاتوە ؟
؛من خەڵکی ئێرە نیم وە خێزانەکەم لێرە ناژین من تەنھا بۆ کۆنسێرتی ئێوە ھاتم بۆ ئێرە
؛ئۆھ ئێ کەواتە کەست نیە تا لای بمێنیتەوە
...ئەتوانی لای ئێمە بی
وەک گوڵێک گەشایەوە ھەستم کرد خۆشی بینینی من قاچەکانی بیر بردەوە
پزیشکەکە ھاتە ژورەوە وە وتی کەوا ئەتوانین برۆینەوە
چومە نزیکی دەستم بۆ ژێر قاچی بردو ئەوەی تر لە لای پشتیشۆک بوبو
کاتێک لەباوەشم کرد لەسەر ئارەبانەی کەم ئەندامیم دانا
دوای ئەوە دوبارە لەباوەشم کرد ئەم جارە خستمە نێو ئۆیۆمبێلەکەی خۆم
لە نێو ئۆتۆمبێلەکە پسیاری ناویو تەمەنیو ئەو شتانەم لێکرد
تا نیو کاتژێر گەیشتینە ماڵەوە
ئەوم دانا لەسەر ئارەبانەکەی
لەدەرگامدا کای کردیەوە وەستا زۆر بە سەیری سەیری چیۆری  کرد
کای؛بەخێر بێنەوە ئاھھ خاتون بەخێر بێی
دەرگاکەی داخست چومە ھۆڵەکە ھەر یەکەو بە شتێکەوە مەشغوڵ بو
کاتێک چیۆریان  بینیھەمویان سەیریان کردو وەستان لەوەی کە دەیان کرد
؛سڵاو ھاورێیان لێرە بە دواوە چیۆری لێرە ئەژی لای ئێمە
؛سڵاو من ناوم چیۆریە تەمەنم ١٩ ساڵە خۆش حاڵ بوم بە بینینتان
ھەمواین خۆیان ناساند ھە رچەندە چیۆری ئێکسۆ ئێلیش  بو
دوای پسیارێکی زۆر وتم؛بەسە چیۆری ماندوە ئەبێ پشو بدا
سوھۆ منی بردە سەرەوە بە باوەش ئەوانەی دواوە شۆک بوبون
منی بردە ژورێک کە زۆر زۆر ناوازە بو
لەسەر سیسەمەکە داینام چەر چەفەکەی پێدادام
؛ئێستا دەگەڕێمەوە
چوە دەرەوە
بەراستی ھەست بە خۆشی ئەکەم وە ھیچ لەوە پەشیمان نیم کە قاچم لەدەست داوە
چونکە ئەو لامە ھێشتا باوەڕ ناکەم وەک خەوێک وایە
وا ھەست ئەکەم کۆتایی پێدێ
تکایە با کۆتایی نێ
ـ
لەناکاو دەرگاکە کرایەوە سوھۆ بو خواردنی ھێنابو
؛خواردنم ھێناوە—زەردەخەنەی کرد
کەمێک سەیرم کرد شۆک بوم لە جوانی زەردەخەنەکەی لەوێنەوە شتا وا نیە رو بەرو زۆر جیاوازە
ئاھھ خوایە شێت ئەبم
خواردنەکەی بۆ دانام
؛ئەتەوێ یارمەتیت بدەم ؟
بە شۆکەوە سەیرم کرد ئەیەوێ خواردنم پێ بدا ئای خوایە
سەرم بە بەڵێ جوڵاند ھاتە بەردەمم
شێت ئەبم زۆر لێمەوە نزیکە
خواردنەکەی پێ ئەدام بە شۆکەوە دەمم ئەکردەوە ئەو تەنھا سەیری خواردنەکەی ئەکرد بۆ من ئاسان بو کە بۆ یەک چرکەش
نەوەستم کە سەیر کردنی چاوەکانی لێوی
شێت ئەبم ئای خوایە من شێت ئەبم
خواردنەکەمـخواردن
؛ئێستا ئەتوانی بخەوی
؛ھێشتا باوەر ناکەم تۆ لامی
سوھۆ کەمێک سەرسام بو ؛ئۆھ تکایە پشو بدە
منی پاڵخست
راستەوخۆ چوە دەرەوە
زەردەخەنم کرد
دوای ئەوە پاڵ کەوتمو خەوتم
ـ
ـ
ـ
ـ
کای؛ھھھھ سوھۆ بوە بە دایەن
سوھۆ بە توڕەیەوە سەیری کرد ؛کایی
سیھۆن ؛گەمژە دایەنی چی وەک چیرۆکی خۆشەویستی وایە
سوھۆ؛خۆشەویستی !
چانیۆڵ؛ئاھ سوھۆ تۆ نازانی ئەو تۆی خۆش ئەوێ جلەکەی وێنەی تۆی لەسەر بو وە دەماکەکەی بەھەمان شێوە بە کورتی
ئەو رۆژە ئەھات بۆ بینینی تۆ
وە تۆ لە ئاسمان بۆی دەرکەوتی
شۆک بوم واتە فانزی منە !
سوھۆ ؛بەیکھیۆن لە کوێیە؟ —ویستم باسە بگۆڕم
ھەموان زەردەخەنەیان کرد
بە بێزاریەوە سەیرم کرد چومە چێشت خانەکە ئاوم خواردەوە
پەیوەندیم بۆ ھات گڵاسەکەم داناو پەیوەندیەکەم ھەڵگرت
؛سڵاو بەڕێوبەر
؛سڵاو سوھۆ ئێستا چۆنی ئەی بەیکھیۆن چۆنە ؟
؛ئێمە باشین ئەی کاری کۆنسێرتەکە چی لێھات ؟
؛ھەموو شتێک باشە ئەی ئەو کچە چۆنە زۆر با لاتان نەمێنێتەوە ئەبێتە کێشە بۆتان
؛تا چاک ئەبێتەوە لامانە
؛سوھۆ سەیرکە گەر ساسانگێک ئەوە بکاتە ھەواڵیو بڵاو بێتەوە ئەوا زۆر خراپ ئەبێ بۆتان
؛گوێ بە ھیچ نادەم من بومە ھۆی ئەمە وە ھەر خۆشم چاکی ئەکەمەوە
؛تەنھا ئاگادار بە تکایە
؛باشە ھەر وا دەکەم
؛بای
؛بای
ـ
ـ
چومەوە ھۆلەکە دانشتم لایان جار جارە شتێکیان ئەوت بەڵام گوێم پێ نەدان
ـ
ـ
ـ
چومە ژورەکەم پال کەوتم
سەیری سەرەوەم ئەکرد خەیاڵم لای ئەو بو
ئای خوایە چەندە گەمژەم ئەبێ پێویستی بە من نەبێ بەپەلە ھەڵسامەوە چومە ژورەکەی بینیم خەوتوە
زەردەخەنم کرد  چومە نزیکی ڤەرچەفەکەم پێی دادا وە وتم؛بمبورە تکایە بمبورە
پاڵ کەوتم لەسەر قەنەفەکە
کەوتمە  خەوێکی قوڵەوە
ـ
ـ
بەیانی ھەڵسام
بەدەنگی ئەو
؛چی بوە شتێکت پێویستە ؟
؛ئەمەوێ بچمە تەوالێت —بە شەرمەوە وتی
ئای خوایە ئێستا من چی بکەم
ئاخرر من چۆن ئەبێ
؛من یارمەتیت ئەدەم
ھەڵم گرتو بردمە تەوالێتەکە لە پێشی وەستام ئایی خوایە ئێستا من چی بکەم
بە خەمباریەوە سەیری ئەکردم وەک ئەوەی کەوا پێم بڵێ ناچار نیە بۆ ئەمە
چاوەکانمـتوند داخست وە پانتۆلەکەیم ھێنا خوارەوە
وە وتم؛لەدەرەوەم بانگم بکە
دوای ئەوەی تەواو بو چومە لای پانتۆلەکەیم لەبەری کردو خەریکی داخستی بوم
لەناکاو وەک بورکانێک تەقیەوە فرمێسکەکانی وەک روبار کەوتن
سەیرم کرد بە خەمباریەوە کاتێک وەک گوڵێکی شکاو وایە
دڵم ئازاری دام ئەوە بەھۆی منەوە بو
خۆم بۆ نەگیرا لە باوەشم کرد ئەو تەنھا بە بێھێزی ئەگریا
؛بمبورە تکایە بمبورە
گریانەکەی زۆرتر کرد
تا ماوەیەک وا ماینەوە تا کەمێک ئارام بویەوە پانتۆلەکەیم داخست پاشان ھەڵم گرت
بردمە سەر کورسیەکەی 
وە وتم؛تۆ باشی ؟
ھیچی نەوت چاوەکان سور بونە
بردمە خوارەوە
چوینە چێشت خانەکە ھەموو کوڕەکان سەیریان کردین تێبینی ئەوەیان کرد کە گریاوە
بە دڵتەنگیەوە سەیریان کرد
بردمە لای مێزەکەو خۆم لە لای دانشتم
بە خەمباریەوە سەیری کورەکانم کرد ئەوانیش بەھەمان شێوە
دوای ئەوە خواردنم پێ ئەدا ھیچی نەئەوت تەنھا بە ھێمنی فرمێسکەکانی ئەکەوتن
لەکاتێک ویستم خواردنەکەی بکەمە دەمیەوە
سەری نوی کردو دەستی کردەوە بە گریان
؛چیۆری تۆ باشی؟
دەستیم گرت
چین؛سەیرکە چیۆری تۆ باش ئەبی وا مەکە تکایە
چین بە خەمباریەوە وتی
پاش کەمێک ئەوم بردە ھۆلەکە ئەوانیش ھاتن
کەمێک دانشتین دوای ئەوە وتم ؛سەیرکە چیۆری باشترین پزیشکت بۆ ئەدۆزمەوە تا چاک بیتەوە تکایە تۆش ھیوا لەدەست مەدە
بە چاوە پڕ لە فرمێسکەکانی سەیری کردم ؛من چاک ئەبمەوە ؟
؛بەڵێ چاک ئەبیەوە تەنھا بەھێز بە باشە
سەری بە بەڵێ جوڵاند
ـ
ـ
ـ
ـ
نزیکەی ھەفتەیەک ڕۆشت
ئەمڕۆ پزیشکە تایبەتەکە دێ
دەرگا بو دەرگاکەم کردەوە کوڕێکی جوان وە باڵا بەرز وتی؛سڵاو بەڕێز سوھۆ منم پزیشکە تایبەتەکە
؛ئاھ ببورە فەرمو
ھاتە ژورەوە بردمە لای چیۆری
؛سڵاو خاتون من پزیشکی تۆم لێرە بەدواوە بەیەکەوە راھێنان ئەکەین باشە حەز ئەکەی لێرە راھێنانەکان بکەین یان دێیت بۆ ماڵەکەی من
چیۆری سەیری منی کرد ؛ئەتوانم لێرە بم سوھۆ
؛ئۆھ بێگومان با لێرە بێ
؛زۆر باشە لەم ڕۆوە دەست پێ ئەکەین ھەمو ڕۆژ دێم بۆ لات
ئێستاش دەست پێ ئەکەین
بەڕێزم جوان سەیری بکە چونکە ئەو مەساجەی کە ئێستا بۆ قاچی ئەکەم پێویستە ھەموو شەوێک پێش خەوتنو بەیانیان بۆی بکرێ
؛زۆر باشە
دەستی کرد بە مەساج کردنەکە
دوای تەواو بون
؛بەڕێزم ئێستا باش فێری بوی تکایە وەک وتم ئەبێ ھەموو شەو بەیانیەک بۆی بکرێ ..بۆ ئەمڕۆ ئەوەندە بەسە بەیانی دەست بە راھێنانەکەناێ تر ئەکەین
وە ورەی خۆشت مەکەوێنە تۆ باش ئەبیەوە
چیۆری ؛سوپاس دکتۆر
ئەوم بەڕێ کردو گەڕامەوە سەرەوە

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: May 02, 2020 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

Super star ✨writing by zina-complete ✔️Where stories live. Discover now