yona´s pov
من لەبەر تاریکاییەکە نایبینم کە ئەو کەسە کێیە، بەرە بەرە لێم نزیک دەبێتەوە و من زۆر دەترسم، کە هاتە بەردەمم بینیم دووبارە هەمان کەسە بەڵام چۆن ئەەندە زوو هاتەوە؟؟،هاتە پێشەوە و چەناگەی گرتم کە وای کرد سێری بکەم
کەسەکە:تۆ هێشتا سزاکەت وەرنەگرتووە
ئەو هێشتا بیری ماوە کە دەیویست سزامبات،
من:چییەکەی بیکە من هەر تۆ بە بێڕەوشت دەزانم
کەسەکە یەکزلەی لێدام کە هەر چوار پەنجەکەی لەسەر دەم و چناوم دەرچووەوە و ڕۆیشت دەرگاکەی بە کلیل داخست و گەڕایەوە بۆلا و زنجیرەکەی کردەوە و ویستم ڕاکەم بەڵام دەستی گرتم و ڕایکێشام، منی بردە ئەولای ژوورەکە و بە دیوارەکەوە منی بەستەوە کە خۆی شوێنی بەستنەوە بوو(ئەها ئەوشوێنانەی کە دەستێک لەملاو دەستێکی دیکە لەولاو قاچیشی بە هەمان شێوە، هیوادارم تێگەیشتبێتن😇)لەسەر زەوییەکە پەتێکی ئەستووری هەڵگرت و دەستی کرد بە لێدانم، دەستم کرد بە گریان و هەر دەقیژێنم لە تاو ئازاردا بەڵام ئەو هەر بەردەوامە و هەموو گیانم بووە بە خوێن،...............ئێستا وابزانم هیلاک بوو بۆیە وەستا،ئەوە نزیکەی کاتژمێرێکە کە ئەو لێم دەدات، من خەریکە لە هۆش خۆم دەچم و ئەو ویستی بڕوات بەڵام وەستا و سەیرێکی کردم
کەسەکە:بە ڕاستی ئازایت کە تا ئێستا بەرگەت گرتووە بەڵام نەدەبوو بەرگە بگریت چونکە شتی خراپتریش دەبینیت(وای وت و ڕۆیشتە دەرەوە)
ئەو بە من دەڵێت ئازا؟؟ بەڵام من زۆر بێهێزم هەر وەکو ئەوە وایە کە مردبێتم و ئگام لێبێت چی دەڵێت، من بەردەوام دەگریم کە بیر لەوە دەکەمەوە کە بەسەرم هاتووە لە لایەک و ئازارەکەنم لە لایەکدی دیکە، بەڵام ئێستا توانم نەماو لە هۆش خۆم چووم
.
.
.
.
.
.
.
ئاو کرا بە دەم و چاوما کە هۆشم هاتەوە سەیر دەکەم هەمان کەس دووبارە لە بەردەممە
من:تۆ کێیت؟؟،چیت لە من دەوێت؟؟،بۆچی ئاوا سزام دەدەیت؟؟،بۆ لەو هەموو کەسەدا من
کەسەکە:چونکە من ئیشم بە تۆیە(بە دەنگێکی ترسناکاوی وتی)
ئیشی چی؟؟خۆ من هیچ شتێکی هەڵەم نەکردووە؟؟
من:ئیشی چیی؟؟
هاتوو نزیک بووەوە و بە گوێمدا چرپاندی:تۆ دەکەم بە بوکەڵەی خۆم(وای وت و زنجیرەکانی کردەوە و کەوتمە سەر زەوییەکە بەڵام ئەوەندە بێهێز بووم توانای هەستانەوەم نەبوو ئەگەر توانای هەستانەوەسم هەبوایا ئەوا بێسوود دەبوو چونکە دەرگاکە کلیل درابوو نەمدەتوانی ڕاکەم)
پیاوە هاتوو بە قژ بەرزی کردمەوە و سەیری دەکردم پاشان پاڵی پێوەنام و ئاخخ قژم دەرهات هێندە ڕایکێشا خۆزگەم دەخواست کەچەڵ بوومایە بۆی نەیتوانیایە کە؟قژم ڕاکێشێت
پیاوەکە(بە دەم خۆیەوە):دەبێت هەموو تۆڵەی خۆمت لێ بکەمەوە کیم جایهون
چی واتا ئەم هەموو ئازارەم دەدات لەبەر زڕ باوکێکم، بەڵام من هیچ ئەوم خۆش ناوێت
من(بەگریانەوە):بەڵام بۆچی من، من هیچ پەیوەندییەکم بەوەو نییە
پیاوەکە:گرنگ ئەوەیە دەبێت؟هەرچ کەسێکی هەیە لە ناویبەرم، سەرەتاش لە کەسە نزیکەکانەوە
کەسە نزیکەکان؟؟ واتا دایکیشم؟؟
من:مەبەستت دایکیشم(هاوارم کرد)
پیاوەکە نوشتایەوەو چەناگەی گرتم و وتی:دایکت دەمێکە لەژێر خاکە
ناااا..ناابێێێت..نااا..دایکم تاکە کەس بوو کە زۆر گرنگی پێ دەدام ناا دایکە
من:ناااااااااا.ناااا بێێت..دایکەەە(تا ئەهات زیاتر دەگریام و هاوارم دەکرد بەڵام ئەو یەکسەر ڕۆیشت بێ ووتنی هیچ شتێک)
دایکە توخوا نا..بۆ منت بەجێ هێشت بەهۆی شتێک کە هیچ پەیەندی بە تۆوەنییە من زانیم کە ئەم زڕباوکەم هیچ کەسێکی باش نییە بەردەوام و بەردەوام هاوار دەکم هەر هەمان وشە بەبێ هیچ سوودێک
من:دایکەەەەەەەەەەەەە،دایکەەەەەەەەە
من ئەم شەو خەوم لێناکەوێت هەرچەندە ئەم چەند شەوەش هەر لە تاو ئازاردا خەوم لێدەکەوت بەڵام ئەمشەو ئازارەکە ئەوەندە زۆر بوو کە نەمدەتوانی لە تاو ئازاریشدا بخەوم بەردەوام دەگریم، دەگریم تاوەکو هەرچی لە ناخمدایە نەمێنێت، بەڵام دایکم هەرگیز لە ناخمدا لا ناچێت، پاش ماوەیەکی زۆر بێدەنگ بووم چونکە قورگم توانای نەما هێندە هاوارم کرد، بەڵام هەر دەگریم، بۆچی ئەم شتانەم بەسەر هات؟؟بۆ؟؟من هەر دەگریام بیرم لەو کاتانە دەکردەوە کە لەگەڵ دایکم پێدەکەنیم و کاتی خۆشمان بەسەئەبرد، بیرم لەو کاانە دەکردەوە کە ئامۆژگاری دەکردم و من پێی بێزاربووم بەڵام ئێستا بە ئاواتم کە دووبارە ئامۆژگاریم کاتەوە بەڵام ئێستا ئەو کاتانە ناگەڕێتەوە، لە ناکاو دەنگی دەرگاکە هات کە کرایەوە پیاوەکە هاتەوە بەڵام ئەم جارە سینییەکی پێبوو کە داینا بینیم بەشی دوو کوچک برنجی تیا بوو کە دیاربوو پاشماوەیە چونکە کەمێک شلە و وردە ئێسقانی لەسەر بوو وە ڕانێ کە بەس ئێسقان بوو و گۆشتەکەی خوراوە، بەڕاستی ئەو بەتەمایە ئەو شتە قێزەونە بخۆم؟؟،هەرگیز شتی واناکەم باشترە بمرم لە برسا تاوەکو ئەوەی ئەوە بخۆم، هات داینا و ویستی بڕوات بەڵام قسەکەی من وەستاندی
من:بڕواتوایە من ئەو شتە قێزەونە دەخۆم؟؟
پیاوەکە ئاوڕیدایەوە تووڕەیی لە چاوەکانیدا بەدی دەکرا
پیاوەکە:تۆ چۆن دەتوانیت بە من ڕابوێریت
ڕۆیشت دووبارە پەتەکەی دوێنێی هەڵگرت و هات بەرەوەو ڕووم ئەو هەر لێم دەدات و منیش هەر دەگریم و هاواردەکەم، پاشان پەتەکەی هەڵدا و دەمانچەیەکی لە گیرفانیدا دەرهێنا و میلی هێنایەوە و بە ئاڕاستەی من گرتی
من:تکایە تۆزێ زووتر دەستی پیا نێ با تۆزێک زووتر لەم دنیایە ڕزگارم بێت
پیاوەکە:دایا ئەوەندە ناخۆشە
من:ئەوەندە ناخۆش نەبوو بەڵام تۆ ناخۆشت کرد، بەڵێ تۆ ژیانی منت لە ناوبرد
((هێندە ناهێنێ دونیا خەم بخۆیت ئامانەتی و هاتووی دەبێت زوو بڕۆی😇))
پیاوەکە:کەواتە مادەم ئەوەندە پەلەتە بە دڵی خۆت
من چاوم داخست و چاوەڕێی گولەکەیم کە بیتەقێنێت
پیاوەکە:یەک،دوو.........سێ(دەمانچەکەی تەقاند)______________________
سڵاو
داوای لێبووردن دەکەم کە درەنگ دامنا بەڵام خۆشتان دەزانن کە ئیمتیحان بوو جارێکە ئیمتیحانی کیمیاو فیزیا و ئەحیا زۆر قورسە😭ئینجا من بەس پێنج شەممە و جومعە دایکم موبایلم دەداتێ ئیتر تەنها لەو دوو ڕۆژە دەتوانم داینێم😞😞
ئایا چیی ڕوو دەدات لە پارتی داهاتوو؟؟ئایا یۆنا مرد؟؟ ئەمانە هەمووی لە پارتی داهاتوو دەردەکەوێت،تکایە پێشنیاری خۆتان بنووسن لە کۆمێنتدا😘
بایی زۆرم قسە کرد❤
YOU ARE READING
I LOVE YOU KIM TAEHYUNG
Losowe٭گەمژەی بێ ڕەوشت٭ ٭من ڕقم لێتە بەڵام پێویستیشم پێتە٭ ٭من تۆم خۆشدەێت کیم تایهیۆنگ٭ نووسەر:ئەم کتێبە وەرنەگێڕدراوە و هەموو مافەکانی دەگەڕێتەوە بۆ خۆم