.
.
.
.
.
.
.
.
💚vоте✨
.
.
..............................................
.
poppy's ..pov
.
.
.
ئێمەی ئافرەتـــ
ھەر ھەڵەیک ڕوو بداتــ
ھەر کێشەیەک درووست ببێتـــ
ھەر تاوانێک ئەنجام بدرێتـــ
تەنیا پێویستە ئێمە باجەکەی بدەینــ
بەڵام بۆچی؟!!
.
.
ھیچ کات ئەم پسیارە ناکەی لە خۆت
ئەی ئافرەت؟..
.
.
دوای ئەم ھەموو نەھامەتیە'ھـ
ئێستا من لێرەم لە سیئۆل
.
.
ماوەی چەند ساڵێکی زۆر درێژە ئێرەم نەبینیوە..
ئەم ماڵە ...
کە چەندەھا یادگاری جوانی لە باوەش گرتوە
.
.
پێکەنینەکان ..
باوەشە گەرمەکان..
دڵخۆشی..
ماچە پڕلە خۆشەویستیەکان..
ڕاستگۆیی..
بە تەواوی سەردەمی نەزانین بوون بە مرۆڤـ
.
.
ھەر بەڕاست؟..
ئازیزی دڵم ھێشتا لێرە دەژی؟؟
.
.
تامەزرۆی دوبارە بینینەوەی چەند ساڵە
ئاگری لە روحم بەرداوە...
.
.
تەنیا پێویستە لە زەنگەکە بدەم بۆ ئەوەی دەرگاکە
بە ڕوومدا بکاتەوە..بەڵامـــ
.
ترسی دوبارە بینینەوەی؟..
ئەی چی؟!..بەڵام من چەند ساڵە
.
.
چاوەڕێی ئەم ڕۆژە دەکەم
کەوایە؟..
کەوایە بۆچی دڵم دەڵێ دوو خولەکی تریش بوەستە؟!
.
.
.
دەزانیت بۆچی؟..
بەھۆی ئەم ڕوداوەی کە سێ ساڵ لەمەوبەر ڕویدا
تەنیا لەبەر ئەوە..و ھیچیتر..
.
.
.
.
.
.
.
.....................................
.
flash back:-
.
.
لەبەردەم ئەو ئاوێنەیە وەستاوە
کە سەرتاپا خۆی دەبینێت تیایدا...
.
ئەو پێویستە وەکو بووکێک..بسوڕێتەوە بە دەوری خۆیدا
وە دڵ خۆشبێت و سەما بکات ..
.
.
بەڵام ..زەردەخەنەیەکی پڕ لە ئازار لەسەر لێوەکانێتی
دەست بە درێسە سپیەکەیدا دەھێنێت
.
.
وڕداماوە بەھۆی ئەم ژیانە پڕ لە نەفرەتیە بۆ ڕەگەزی
مێینە...
.
.
ترساو و تۆقیو..کاتێک بیر لەوە دەکاتەوە
ھەمووان لە دەرەوە چاوەڕوانی بووکە خان دەکەن
لەم کڵێسا گەورەیە..
.
.
دوبارە دەرگاکە بە خێرایی کرایەوە...
"بۆچی لێرە وەستاوی تەنانەت قەشەکەش ئامادەیە..
ھەمووان چاوەڕێی تۆ دەکەن"
.
.
دایکم بە پەشۆکاویەکی زۆر شیرینەوە قسەکانی کرد
.
"باشە..باوکم لەلای دەرگاکەیە؟؟"
وتم کاتێک درێسەکەم بەرز کردەوە بۆ ئەوەی
لە ڕێگەدا بە باشی بڕۆم
.
.
"ئەو لەوێ وەستاوە من دەڕۆمەوە لای خەڵکەکە تۆش لەگەڵ
باوکت وەرە ژوورەوە"
سەرم بە ئاماژەی باشە لەقاند و دایکم ڕۆشت..
.
.
.
من باوکم دەبینم کە چەند پێیەک لێمەوە دوورە
وەستاوە لەلای دەرگا گەورەکەی کڵێساکە
.
.
دەست بە جلە پیاوانەکەی دەھێنێت..وە ئەو دڵ خۆشە
بۆچی؟..چونکە وا دەزانێت کچەکەی بەم ھاوسەرگیریە زۆر دڵخۆشە
.
.
ڕۆشتم و لە تەنیشتیەوە وەستام بەبێ ھیچ قسە کردنێک
قۆڵم لە قۆڵی ھەڵکێشاو سەیری بەردەم خۆمم کرد
.
.
دەرگاکە کرایەوە و دەستمان بە ڕۆشتن کرد
...من ئەو دەبینم ..لەلای قەشەکە وەستاوە
وە دڵخۆشیەکی شێتانە لە ڕوخساری دەبینرێت
.
.
موزیکێک وەکو دەستپێکی ئاھەنگەکە لێدراوە و..
دۆست و ھاوڕێیان وا سەیری من دەکەن...
وە چاوی ئەم بونەوەرەی کە دەڕۆمە لای ھێشتا لە چواردەورم
دەگەڕێ و وەکو شێتی لێ ھاتوە...
.
.
.
کاتێک لە نزیک قەشەکە و تاکە خۆشەویستم وەستاین
باوکم دەستەکانمی پێشکێش بە دەستەکانی ئەو کرد
.
.
وەک ئامانەتێکی ھەتا ھەتاییـــ
.
.
بزەیەکی زۆر جوانی بۆم کرد
"تۆ..وەکو مانگ دەدرەوشێیتەوە'ھ..."
وتی لە نزیک گوێمەوە ..
.
.
وە ئەم دەنگە قوڵەی دوبارە منی گەڕاندەوە خاڵی
سەرەتا..دڵ گرانم دەربارەی ئەو بڕیارەی کە دەیدەم
.
.
بەڵام من شتێک دەکەم لە پێناو ھەدوکمانــ
.
.
قەشەکە دەستی کرد بە قسەکردن وە سەرەتا ناوی
ئەو'ی ھێنا..
.
"کیم تایھیونگ ..تۆ ئامادەی ھاوسەرگیری لەگەڵ..مین پۆپی
بکەی بەبێ ھیچ زۆر لێکردنێک؟..."
قسەکانی بە تەواوی زۆر بوون بەڵام
تەنیا ئەم چەند قسەیە دڵم دەکەوێنێتە لەرزەی تۆقین و ترســ
.
.
"بەڵێ..."
وەڵامی دایەوە بە تۆنێکی بەرز و دەستی منی زیاتر بە توندی گرت
من زۆر خراپم...
.
.
"مین پۆپی..تۆ ئامادەی ھاوسەرگیری لەگەڵ .. کیم تایھیونگ
بکەی بەبێ ھیچ زۆر لێکردنێک؟.."
.
.
بە بێ دەنگی سەیری بەردەم خۆمم دەکرد
بەبێ گرینگیدان بەم خەڵکە وە چاوەڕوانی خۆشەویستم
بۆ وەڵامەکەم
.
.
"دوبارەی دەکەمەوە..."
قەشەکە دوبارە دەنگی لێوە دەرھات
.
.
"نەخێر..."
ڕێگەمنەدا قسە بکات و وەڵامم دایەوە
.
.
دەنگە پڕ لە شۆکەکەی خەڵک کڵێساکەیان ئاوەدان کردەوە
دەستی کیم بە ھێواشی شل بویەوە لەسەر دەستم
.
.
ھەناسەیەکی بێ ھیوایی لە ژێر لێویەوە دەرھات و وای لە دڵم
کرد ورد و خاش ببێت
.
.
"گوێ بگرە..تایھیونگ خۆشەویستم ...ئەمە لە پێناو ھەردوکمانە"
بە دەستەکانم ڕوخساریم بە توندی گرت و سەیری چاوەکانیم کرد
.
.
زۆر بە قوڵی سەیریم کرد کاتێک فرمێسک تێیدا کۆدەبویەوە
من ئەمە دەکەم ...من دەزانم کە ناتوانم بیبینمەوە
.
.
بۆیە من خۆم بۆ کەمێکیش بێت تێر دەکەم..لە سەیر کردنی
ئەم چاوە پڕ لە خۆشەویستیە بۆ من..
.
.
لێی دوور کەوتمەوە..
وە درێسەکەمم بەرز کردەوە بۆ ئەوەی دوبارە
بتوانم لای قاچەکانم ببینم..
.
.
سەیری ھیچ شوێنێک وە ھیچ کەسێکم نەکرد و
لە کڵێساکە ھاتمە دەرەوە
.
.
شۆفێرەکەمانم بینی و داوام لێی کرد بم گەڕێنێتەوە
ماڵەوە
.
.
تۆزێک شۆک بوو بەڵام دوای دوبارە کردنەوەی داواکەم
قایل بوو و سەرکەوتمەوە دواوەی ئۆتۆمبێلەکە
.
.
.
.
.
ئۆتۆمبێلەکە وەستا لەبەردەم ماڵەکەمان
لە ئۆتۆمبێلەکە ھاتمە خوارەوە و بە خێرایی ڕامکردە
ژوورەوە..
.
.
بێگومان خزمەتکارەکان دەرگاکەیان بۆم کردەوە..
.
.
ڕۆشتم بۆ ژوورەکەم و دوای ئەوەی دەرگاکەم داخست
دەست بەجێ ڕێگەم بە فرمێسکەکانمدا بێنە خوارەوە
.
.
بە دەم گریانەوە دەستم برد بۆ تاراکەم و لەسەر سەرمم
ھێنا خوارەوە..قژم پەرش و بڵاو کردەوە لەسەر سەرم
.
.
درێسەکەمم داکەند و خێرا ڕۆشتم بۆ گەرماوەکە..
.
.
گریان چ سودێکی ھەیە؟...
من ئەوم لەوێ بە جێ ھێشت..سەڕەڕای ئەوەی
کە دەزانم ئەو چەندە بەمە دەڕوخێ..
.
.
من وەکو شێتێک ئەوم خۆشدەوێ...
بەڵام من چی بکەم کە ڕۆڵێکی باشم نەبوو لەم ژیانەدا
.
.
تەنانەت بیر لەوە دەکەمەوە کە بۆچی ھەوڵی خۆ کوشتن نادەم..؟
چونکە ئەمە کاری ترسنۆکەکانە'ھــ؟؟!
.
.
.
.
دوای گەرماوەکەم بە بێ ئەنجامدانی ھیچ کارێک
جانتایەکی سەفەرم لەسەر ڕەفەی
دۆڵابەکە ھێنا خوارەوە...
.
.
ئەم شتانەی کە پێویستم بوو و تۆزێک جل و بەرگ و ئەو بڕە
پارەیەی کە ھەمبوو
بە خێرایی ھەموویم خستە ناو جانتاکە و ..
.
.
بە جانتاکەمەوە ھاتمە دەرەوە لە ژوورەکەم
وە ڕۆشتمە خوارەوە...
.
.
.
وەستام کاتێک بینیم دایکم خەریکە دەگری و باوکم
ئاگر لە چاوەکانی دەبارێت..
.
.
"بم بوورن..من دەڕۆم وە بەڵێن دەدەم نەیەمە بەردەمتان دوبارە.."
سەرم داخست و دوبارە جانتاکەم لە دوای خۆمەوە ڕاکێشا
.
.
"پۆپی ...کچەکەم بوەستە.."
دایکم بانگی کردم بە دەنگە لەرزیوەکەی
.
.
"وازی لێ بێنە...ئەم بێ ئابڕوە با بڕواتە دەرەوە لە ماڵەکەم
ئابڕوی منی برد و ئێستا چۆن بڕۆمە ھەر شوێنێک؟!!
من کچی وام نەبوە و ناشبێت.."
.
بە ھاوارەوە قسەی کرد و وای کرد دوبارە بگریم
"ئەو .. توڕەیە و نازانێت چی دەڵێت..دەی بڕۆ ژوورەکەت"
.
.
دایکم بە دەنگێکی نزم ئەمەی گووت و منی پاڵنا
"دایکە....من دەڕۆمــ"
سەیری چاوەکانی ئەوم کرد و فرمێسکەکانم کەوتنە خوارەوە
.
.
بۆ حاڵی خۆم.. بۆ بێ چارەیی خۆم
دەستم لەسەر شانەکانی دانا و ئەمە دەکەم بە کۆتا یەکتر بینین
.
.
لە ماڵەکە ھاتمە دەرەوە...
بیر دەکەمەوە کە ھوتێل باشترین شوێنم بێت بۆ چەند ڕۆژێک
.
.
"پۆپی...گەر پێویستیت بە شتێک بوو..من لێرەم لە بڕی برایەک بۆتۆ"
ھان شوفێرەکەمانە و کەسێکی زۆر بەڕێزە ھھھە پیاوی باش..
.
.
"سوپاس بۆتۆ..."
تەنیا توانیم ئەوەندە بڵێم و دوبارە سەرم داخست و
دەستم بە ڕۆشتن کرد...
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
ماوەی ... ھەفتەیەک...
من لە ھوتێل دەمێنمەوە...سوپاس بۆ خودا ئەم پارەیەی
کە لەلامە بەشی چەند ڕۆژێکی تریشم دەکات..
.
.
ڕاستە پارە دڵخۆشی ناکڕێت...بەڵام ژیانی مرۆڤەکان ئاسان دەکات
ئێستا ھەر یەکێک لە ھاوڕێکانم تەنانەت
لە دوورەوە بمبینن بە قێزەوە سەیرم دەکەن
چونکە من...بێ ئابڕوم...گرینگ نیە من ئافرەتم و چاوەڕێی
ئەم قسە پیسانە دەکەم لەم خەڵکە گەمژانە
.
.
.
ئەمڕۆ بەڕێز ..کیم سیۆکجین
داوای لێم کرد یەکتر ببینین...ئەو برا گەورەکەی تایھیونگە
.
.
پێیم گووت لە کوێ دەژیم و ئێستاش چاوەڕێی دەکەم
لەبەردەم ھوتێلەکە تاوەکو بێت بە دوامدا...
.
.
.
.
کاتێک تێبینی ئەوم کرد لەناو ئەم ئۆتۆمبێلەی بەردەمم
نزیک کەوتمەوە و دەرگای ئۆتۆمبێلەکەم کردەوە
.
.
"سڵاو..."
کاتێک سەرکەوتم ئەوەم گووت و بزەیەکم بۆی کرد
.
.
"سڵاو...سوپاس بۆ ئەوەی کە ڕازی بویت بمبینی"
وتی و دەستی بە لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکە کرد
.
.
ڕاستیەکەی پێشوتر چەند جارێک ئەوم بینیوە و
قسەم لەگەڵی کردوە...بەڵام بە شێوەیەکی تایبەت نا..
.
.
"ئاھــ..پێویست بە سوپاس ناکات..بەڵام بۆچی دەتویست
یەک ببینین؟.."
سەیری ئەوم کرد و ھێشتا زەردەخەنە لەسەر لێوەکانمە
.
.
"ئمم..دەڕۆین بۆ شوێنێک..."
سەیری بەردەم خۆی دەکرد
.
.
بە بێ دەنگی ماینەوە ..و ھێشتا چاوەڕێ دەکەم بۆ
ئەوەی بگەین بەم شوێنەی کە ئەو دەیەوێت..
.
.
.
.
.
ئۆتۆمبێلەکەی وەستاند لەبەردەم..نەخۆشخانەیەکی...
بوەستە!..بۆچی ئێمە لێرەین...
لە نەخۆشخانەی شێتان...
.
.
"بەڕێز سیۆکجین؟...ئێمە بۆچی لێرەین؟"
سەیری ئەوم کرد کاتێک لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزین
.
.
"وەرە لەگەڵم..."
دەستی بە ڕۆشتن کرد و منیش لەدوای
ئەو دەستم بە ڕۆشتن کرد ..دڵنیابووم کە لێی نزیکم چونکە
ھەست بە ترس دەکەم لەناو ئەم شێتانە...
.
.
.
"باوکم زۆر توڕە بوو کاتێک تایھیونگ بەم شێوەیە ڕەفتاری دەکرد
قسەی لەگەڵ کەس نەدەکرد و لە ژوورەکەی نەدەھاتە دەرەوە
تەنیا دەم نا دەمێک گوێ بیستی شکانی کەلوپەل دەبوین
لە ژوورەکەی ئەوە کاتێک بە توڕەیی ھاواری دەکرد "
.
.
قسەی دەکرد لە ڕێگادا و منیش زۆر بە باشی گوێم لە وشە بە وشەی
ئەو دەگرت...
.
.
"وە سزایدا..و سزاکەشی ئەوەبوو.."
وەستاین لەبەردەم پەنجەرەی ژوورێک...
ئەو لە ژوورەوەیە؟!!!
.
.
دانیشتوە لەسەر ئەو قەڕەوێڵەیەی لە بەشێکی ژوورە تەواو سپیەکەدا
داندراوە...سەیری بەردەم خۆی دەکات کە تەنیا دیوارێکە..
.
.
ئەو بێ ھێز و بێ چارە دەردەکەوێت...واتا
ھەموو ھۆکارەکەی منم؟!!...
.
.
بۆچی وات لێ بەسەرھاتوە خۆشەویستم؟..
تەنانەت بەم ڕادەیە منت خۆشدەوێت؟
.
.
منیش خۆشم دەوێی...ئەی ئەوەتا نیە
قبوڵی ھەموو قسەیەک دەکەم کە پێم بگوترێ
.
.
ڕازی دەبم بەوەی چیم لێ بەسەردێت لە دووریت
نامەوێ درۆت لەگەڵ بکەم بۆیە بەمە ڕازی نەبووم..
.
.
بۆچی؟...دڵم ھێندە ئازار دەدەی؟...
من وەک شێتێک چاوەڕێی دوبارە گوێبیست بونەوەی
دەنگی تۆم ..تەنانەت ئەمە تەنیا ھەفتەیەکە..
.
.
ئەی چی ئەگەر تەواوی تەمەنم ئەمە ڕویدا؟؟
دووربم لە تۆ و دووربم لە ڕوحت..
ئایا دوبارە دەتوانم ژیان بکەم؟؟
.
.
تایھیونگ ھەستم پێ بکە ..جووڵەیەک بکە
تەنیا ئەگەر نەتەوێت دوبارە لەگەڵم بیت
گوێ بیستم ببە بۆ ئەوەی ڕاستیەکانت پێ بڵێم..ئازیزەکەم
.
.
دەستم لەسەر پەنجەرەکە دانا بەم خەیاڵەی دەست لەو بدەم
نەمتوانی فرمێسکەکانم بوەستێنم
.
.
.
"تەنیا دەمەوێت...ھۆکاری ڕۆشتنت لە ئاھەنگەکە بزانم ..."
بەڕێز سیۆکجین قسەی کرد و منیش ھەر بێ دەنگ
زۆر بەباشی گوێ بیستی بووم
بەڵام توانای وەڵامم نیە
.
.
"ئەگەر ئەمە ئازارت دەدات ئەگەر ئەوت خۆشدەوێت
کەواتە بۆچی وا لە خۆت و لە ئەویش دەکەی؟"
ئەو ناوەستێت لە قسەکردن
.
.
"ئەو برای منە و بینینی ئەو بەم شێوەیە ئازارم دەدات
تەنانەت لێرەش نایەوێت کەس بیبینێت
ئاوا بڕوات بە تەواوی شێت دەبێت"
.
.
ھەر بەردەوامە ئەو ڕاستیەکانی دەوێت
"تۆ...دەتەوێ شتانێک بزانی کە تاوەکو ئێستا ترساوم
لەوەی سێبەرەکەشم بەوە بزانێت"
وتم کاتێک ھێشتا سەیری تایھیونگ دەکەم
.
.
.
من ناچارم ڕاستیەکان بشارمەوە؟..
ھەر خۆی ھیچ ناموسێکم نەماوە لەلای خەڵکی
با پیاوانیش ھەست بە پیسی خۆیان بکەن
.
.
"بەڕێز سیۆکجین ...کاتێک ئافرەتێک بڕوای تەواوی پێت دەبێت
ئەوە مانای ئەوە نیە خۆشی دەوێیت یانیش ھەستی بۆت ھەیە..من کاتێک لە خۆشەویستیدا بووم بۆ
تایھیونگ لە ھاوڕێیەتیدا بووم لەگەڵ کوڕێکی باش..دەکرێ ئەو تەنیا
ئاوا خۆی دەرخستبێت...من متمانەی تەواوم بۆی ھەبوو ئەو برایەک بوو بۆ من و
بەس...شەوێک...کە ناسراوە بە شەوە نەفرەت لێکراوەکان بۆ من
بەھۆی دواکەوتنم لە کار ھھھە ترسی ئەوەم ھەبوو بە تەنیا بگەڕێمەوە ماڵەوە
لە کاتێکدا دەبوو ترسم ھەبێت لەوەی کە لەگەڵ کێ دەگەڕێمەوە
داوام لێی کرد بێت بە دوامدا و ئەمەی ڕەت نەکردەوە ...ھێشتا ئاسودە بووم
لەگەڵی و قسەی دڵ خۆشکەرمان کرد تا ئەو کاتەی زانیم ئەو من ناگەڕێنێتەوە ماڵەکەم..."
.
.
بە بەردەوامی قسەکانم دەکرد بێ ئەوەی بموەستێنێت...
گوێی لێم گرتوە زۆر بەباشی و لە کاتی باسکردنی ...ڕووداوەکان
یەنەوە پێش چاوەکانم...
.
.
"ئەوەی حەزی کرد ...کردی...بەبێ گوێ بیستنی گریانە پڕ لە
ئازارەکەم...بەبێ گرینگیدان بە تکالێکردنەکەم...
بەبێ ئەوەی مافێک بۆ من دابنێت...ئێستا؟...من ھەڵەم کردوە ؟
خۆ من دەمتوانی ئەمە بشارمەوە و تەواوی ژیانم بە درۆ بەسەر ببەم
بەڵام ویژدانم ئەمەی نەدەگووت...ئەی بیرکردنەوە لەوەی ڕاستیەکان بڵێم؟
تایھیونگ سەیرم دەکاتەوە؟...دوبارە خۆشی دەوێمەوە؟...باوکم منی قبووڵ
ئەکردەوە؟...بەڕێز سیۆکجین ئەمە تەنیا من نیم لەم ئازارەدا دەژیم
ئێمەی ئافرەت ...زۆرینەمان بەم شێوەیە بێ چارەین..
من شەرم ناکەم لە باسکردنی بەڵکو دەبێت ئێوەی پیاو شەرم لە خۆتان بکەنەوە..
ئێستاش ونبوە لەم کاتەوە ئەوم نەبینیوە باشترە بەم شێوەیە بژیم
وەک لەوەی بە ئازارەوە بژیم"
.
.
فرمێسکە کەوتوەکانم سڕی و..سەیری بەڕێز سیۆکجینم کرد
کە چۆن سەری داخستوە و غەمبار دەردەکەوێت
.
.
"لەبیری بکە...من متمانەم بە تۆ ھەبوو بەڕێز سیۆکجین
...تۆ یەکەم کەسی بەمە دەزانی......ئمم ... من دڵگرانم
بەوەی تایھیونگ بەم شێوەیەیە..."
.
.
ویستم ئەوە بوو ئەم بابەتە دابخەم و بابەتێکیتر بکەمەوە
من ئێستا ھەست بە ژیانەوە دەکەم کاتێک کەسێک تا ڕادەیەک لێم تێدەگات
چونکە ئەو بە ڕاستیەکان دەزانێت...ھھھە..سەیر نیە؟ ئەو پیاو بوو
کە ژیانمی ئاوا ڕوخاند...وە ھەر پیاوێکیشە کە ئێستا لێم تێگەشت
پەنجەی دەست وەکو یەک نیە...
.
.
"تۆ دەتوێ ئەو باش ببێتەوە؟...وە ئەو لە ھەموو شتێک
تێ بگات کە ڕوودەدات؟..."
بەڕێز سیۆکجین دوای کەمێک قسەی کرد
.
.
"من دەمەوێت لێرە بێتە دەرەوە...وە بێگومان تەنیا باشی ئەوم دەوێت
بەڵام بۆچی تێبگات کاتێک نایەوێت تێبگات؟"
.
.
لام کردەوە بۆ ئەوەی سەیری چاوەکانی بکەم
"گوێ بگرە....بڕۆ بۆ ئانیانگ..."
چاوەکانم کرانەوە لە شۆکێکی بچوکدا..بەڵام بۆچی ئانیانگ ؟
.
.
"چـ..چی؟..بەڵام بۆچی؟.."
دەستم بە قژمدا ھێناو سەیرکردنەکانم لەسەر ئەو لابرد
.
.
"بۆ ماوەیەک بڕۆ بۆ ئانیانگ ...تاوەکو وابکەم تایھیونگ لێرە
بێتە دەرەوە...وە دەزانیت کە چۆن بە دواتتدا دەگەڕێ
بۆیە نابێت لێرە بیت...لەوێ بژی تاوەکو من دەتوانم خێزانەکەم و
تایھیونگ ئارام بکەمەوە و ھەوڵی ئەوە بدەم ئەم بابەتە لەبیر بکەن..."
.
.
دەکرێ بابەتەکە بۆ ئەو جددی بێت...چونکە وا دەردەکەوێت
"بەڵام چۆن بتوانم لەوێ ژیان بکەم ...ھھە ئای خوایە"
من نە ماڵم ھەیە نە پارە کە باسم کرد چ ڕۆڵێکی ھەیە لە ژیانی ھەموومان
بۆیە پێکەنینێکی گەمژانەم دروست کرد...من چۆن بڕۆم بۆ ئانیانگ ؟؟...
.
.
"من یارمەتیت دەدەم...خوێندنی کۆلێژم لەوێ تەواو کردوە و
ئانیانگ زۆر بێ کێشەیە...من خاوەنی کتێبخانەیەکی گشتیم لەوێ
بەڵام چونکە لەوێ ناژیم ھاوڕێکەم لە بڕی من لەوێیە...ھەروەھا ئەم
یارمەتیت دەدات..."
.
.
نازانم...تۆزێک ترسناکە چونکە بیرم نایەت کەی بوو
کە ڕۆشتم بۆ ئانیانگ ...وە ئەوەی من ھیچ کەسێکم نیە لەوێ
ئەمە بارودۆخەکە سەختتر دەکات
.
.
"سیئۆل بۆ من باشترە.."
پشتم لەو کرد و سەیری شوێنێکی دیارینەکراوم کرد
.
.
"باشە'ھـ...من ...ئـ ئێ...خۆشەویستەکەم لەوێ دەژی و
ئەگەر بەمە ڕازیبایت لەگەڵ ئەو دەژیای تا ماوەیەک"
.
.
سەیریم کرد بە شەرمەوە دەست بە قژی دادەھێنێت و
سەیری ئەرزەکە دەکات
.
.
"ئحم...باشە...خۆشەویستەکەت بۆچی ئاوا لێت دورە"
وەکو گاڵتە پێ کردنێک ئەمەم گووت
.
.
"چونکە ئەو خەڵکی ئانیانگە و ھەر لەوێ بووم کە یەکمان ناسی
بەھەرحاڵ...بەیانی یەم بە دواتدا و ئەتبەم بۆ فڕۆکەخانە
وە لەوێ ھەر کە توانیم سەردانت ئەکەم و ئەگەر حەز بکەی
دەتوانی لە کتێبخانەکە کار بکەی "
.
.
"دڵنیابە ئانیانگ زۆر بێ کێشەیە تەنیا تۆزێک
بەرگە بگرە بۆ ئەوەی بارودۆخەکە باش ببێتەوە"
بە تکاوە سەیری چاوەکانی کردم...ھاھـ..چی بکەم؟
.
.
بێگومان تەنیا لە پێناو باشترین ژیان بۆ تایھیونگ ھەموو شتێک دەکەم
"باشە...بەیانی من ئامادە دەبم..."
سەری بە مانای باشە لەقاند
.
.
"دەتەوێ چەنێکیتر لێرە بمێنیتەوە؟.."
پرسیاری لێم کرد و وای کرد پێبکەنم بۆخۆم کە ناتوانم لە دووری تایھیونگ
.
.
"دوو خولەکم پێ بدە..."
بە تکاوە پێیم گووت ئەویش زەردەخەنەی کرد و تۆزێک دوور کەوتەوە لێم
وە دوبارە چاوەکانم ڕۆشتەوە سەر تایھیونگ
.
.
ئاھــ...کیم تایھیونگ ...من دەڕۆم...
تەنیا گەر ئەمە ببیستی وەرە و ڕێگریم لێ بکە تاوەکو
.
.
چەنێک تەمەنم ماوە ھەر لەبەردەمت بمێنمەوە و ژیان بکەم
...پێویستە تۆ بەرگەی ئەمە بگری وەکو خۆشەویستەکەت
.
.
من دەمێنمەوە لە دڵتدا...
خۆشمدەوێی...تا ماوەیەک ئاوا دووریمان لەیەک..
بۆتۆ خراپ نابێت وانیە؟...
.
.من دەڕۆم و تۆش لەسەرتە ئاگاداری خۆت بیت
چونکە تۆ ھی منی..
.
.
.
.
"با ئێستا بڕۆین...تکایە"
سەیری بەڕێز سیۆکجینم کرد و ئەویش سەری بە مانای
باشە لەقاند و دەستمان بە ڕۆشتن کرد بۆ دەرەوەی نەخۆشخانەکە
........................
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.........................
.
.
.
ماوەی چەنێکە؟...مانگێک یانیش دوو؟...یاخود زیاتر؟
بەڵێ زیاتر...
.
.
.
من لێرەم ...لە ئانیانگ دوای ئەوەی بۆ کۆتا جار تایھیونگم بینی
دوای ئەوە لێرە نیشتەجێ بووم...
.
.
لێرە بۆ ماوەی ساڵێک دەبێت لەگەڵ ھانیا..خۆشەویستەکەی
بەڕێز سیۆکجین دەژیم...
.
.
ئەو زۆر شیرینە و ئێمە باش ڕێک دەکەوین
شتەکان زۆر دیار بوون کە من دوای چوونم بۆ ئانیانگ
لە کتێبخانە گشتیەکە دەبم بە کارمەندێکی ئاسایی
.
.
.
وە لێرە ھەموو شتەکان بەم شێوەیە بەڕێوە دەچن کە من دەمەوێت
نا ھێشتا من دەمەوێت لەگەڵ تایھیونگدا بژیم
.
.
نیشانەکانی خەمۆکی ..تازە وا دەیانەوێت خۆیان دەرخەن
لەسەرم...
.
.
.
تەنانەت دوێنێ نەڕۆشتم بۆ کار..بەھۆی بێ تاقەتی دڵم
ھانیا بە ھەموو شتێک دەزانێت چونکە ئەو کچێکی باوڕ پێکراوە
من بۆیم باسکرد..وە ئەو زۆر بە باشی لێم تێئەگات
.
.
بیرکردنەوەکانم وەکو پێشوتر نین کەوا ئەگەر باسی ئەو بابەتە
بکەم خەڵکی بە چاوێکیتر سەیرم بکەن
.
.
.
من بیری خێزانەکەم دەکەم بێ گومان..
بەڵام تایھیونگ ... من خەریکە شێت دەبم بۆ بینینی
نەک تەنیا بیرکردنی..
.
.
.
نەمتوانیوە قسە لەگەڵ بەڕێز سیۆکجین بکەم
چونکە ئەو لە پەیوەندیەکانی لەگەڵ ھانیا چەند جارێک
ھەوڵمداوە بیزانم بەڵام ئەو ھیچم پێ ناڵێت...
.
.
.
تەنیا ھانیا .. ھانم دەدات و پێم دەڵێ ھەموو شتێک باش دەبێت
.
.
.
منیش دەزانم باش دەبێت..،بەڵام کەی؟
وتمان ھەفتەیەک کێشە نیە مانگێک دوبارە کێشە نیە
بەڵام من چۆن توانیومە ساڵێک بەرگە بگرم؟
.
.
وە وا خەریکە کاتەکە بۆ من خولەکێک دەبێت بە
کاتژمێرێک...کەچی ھێشتا دەڵێم بوێریم نیە بڕۆمە بەردەم
خۆشەویستەکەم
.
.
.
خودایە تەنیا خۆت دەتوانی یارمەتیم بدەی..
.
.
.
.
بەھەرحاڵ گەر من باسیبکەم...ھەموو کات
قسەی دوبارە دەکەم..
.
.
.
سەرم ھەڵبڕی لەسەر مێزەکە...و سەیری دەوروبەرم کرد
بینیم لە شوێنی نزیک ڕەفەی کتێبەکان کەسێک
دانیشتوە لەسەر ئەو مێزوکورسیەی تایبەت بەو کەسانەیە
کە لێرە کتێبەکان دەخوێننەوە...
.
.
.
"بەڕێزم چۆن دەتوانم...بەڕێز سیۆکجین ؟؟"
کاتێک چووم بۆ نزیکی زانیم کە ئەمە بەڕێز سیۆکجینە
.
.
"سڵاو..پۆپی"
بزەیەکی کرد بۆم..بۆچی تایھیونگ ھیچ لە براکەی ناچێت؟
گەر تەنیا شتێکیش بێت..دەمەوێت ئەوم بۆ بگەڕێنێتەوە
.
.
"سڵاو..ئەمە زۆر لە ناکاو بوو"
پێکەنیم و لەسەر کورسیەکەی بەرامبەر دانیشتم
.
.
"بەڵێ ڕاستە بەڵام نەمویست ھێندە چاوەڕێ بکەی"
بە شێوەیەکی شانازیکەرانە..ڕەفتاری کرد
.
.
"ئھم...تایھیونگ ..ئەو ئێستا باشە؟"
خۆم سەرقاڵ کرد بە یاری پێکردنی پەنجەکانم
.
.
"ئەو لە باش باشترە..تەنیا ئەوەیە ئێستا زوو توڕە دەبێت و
بە زەحمەت دڵخۆشی دەردەکەوێت ...واتا دەتوانم بڵێم ئەو تا ڕادەیەک
دەتوانێ بە باشی خۆی بگونجێنێ "
.
.
"ئەی واتا لەم نەفرەتخانەیە ھاتۆتە دەرەوە؟"
سەری لە قاند بە مانای بەڵێ
.
.
"تەنانەت ئێستاش ھیچ لەمە تێناگەم باوکت بۆچی ئەمەی
کردوە بە سزا!..بەھەرحاڵ..لەبیری بکە"
سەرم ڕاوەشاند بۆ ڕاست و چەپ بۆ ئەوەی خۆم ھێمن بکەمەوە و
لەم بیرۆکانە بێمە دەرەوە کە دەمەوێت باوکی تایھیونگ بکوژم
.
.
.
"وەکو ئەوەی پێم گووتی..ئەو بە دواتدا دەگەڕێ
لە تەواوی سیئۆل وە بێزار نابێت..تەنانەت وتی لەگەڵت یەم بۆ ئانیانگ
وەک ئەوەی دڵی خەبەری دابێت
بەڵام پێداگریم کرد کە نابێت بێت..بەھۆی ئەمەوە مستێکیشم خوارد"
.
.
پێکەنیم بەھۆی قسەکانی و وە دڵم دەستی بە لەرزە کرد
و پەشۆکا بەھۆی ئەوەی کە وا تایھیونگ ئەگەر لەگەڵ براکەی ھاتبا بۆ ئێرە
ئەوا من دەمبینی..دوای ساڵێک
.
.
.
"باشە..ئەگەر پسیارت نەماوە دەمەوێت بڕۆم بۆ لای ھانیا؟"
سەیری کردم و لە چاوەکانی دیارە کە دەیەوێت بە پەلە بڕوات
.
.
"ئەتوانی بڕۆی..سوپاس"
دوای قسەکەم زەردەخەنەم کرد و ئەویش بە ھەمان شێوە
دوای ئەوە ڕۆشت
.
.
.
.
من...دەبێت بگەڕێمەوە سیئۆل ؟
.
.
نەفرەت من نازانم چی بکەم...
.
.
•دەستم بە ڕوخسارم گرت تاوەکو فرمێسکەکانم
بوەستێنم•
.
.
ھیچ کامێک لەمانە ڕووی نەدەدا..تەنیا ئەگەر
من ھێندە خۆشباوەڕ نەبوبام..
.
.
..............................
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
............................
.
.
ئەم ماوەیە زیاتر دوور دەکەومەوە لە قسەکردن
لەگەڵ کەسانی دەوروبەرم ..تەواوی کاتەکە
.
.
تەنیا ھانیا زیاتر دەتوانێ قسەم لەگەڵ بکات..
من ئەو ھاوڕێیانەم لە دەستدا کە لە سیئۆل ھاوڕێمبوون
.
.
ھەندێکیان لێم دوور کەوتنەوە و ئەوانیتر خۆم نەمدەویست
بیانبینم..
.
.
بەڵام ئێستا بە تەواوی ھانیا خێزانی منە لێرە..لە ئانیانگ
ساڵ دەڕوات و وەرز دەگۆڕێت...
.
.
ھێشتا ھەمان ھەست و ھەمان ترس ..بۆ گەڕانەوە..
بۆ بینینەوە...بۆ سەرچاوەی دڵخۆشی
.
.
•ئاھم ھەڵکێشاو لە بیرکردنەوە بەردەوامەکانم ھاتمە دەرەوە
ئەم چەند کتێبەی لە باوەشم بوو لەسەر ڕەفەکە دامنایەوە
.
.
"خاتوو پۆپی.."
سەرم بەرزکردەوە تاوەکو ئەو کەسەی پێشبینیم دەکرد بیبینم
.
.
"فەرموو..بەڕێز کیۆنگ"
ئەو ئەم کەسەیە کە لەم ماوەیە بە تەواوی زۆر بێزارم
دەکات..ھەروەکو چەرخێک بە دەورمدا دەسوڕێتەوە
.
.
سەڕەڕای ئەوەی دەزانێت من ئەوەم ناوێت
"ئەڵێم ..تۆ پێویستە پشوو بدەی و پێت چۆنە بەیەکەوە لە
دەرەوە ھەوایەک ھەڵمژین؟.."
.
.
دەستەکانی خستە باغەڵی پانتۆڵەکەی و زەردەخەنەی کرد
"سوپاس..من نامەوێت"
ڕێزم بۆی نواند و ویستم لەوێ بڕۆم
.
.
ئاگاداریم پێ دراوە لەلایەن ھانیا..کە قسەی لەگەڵ نەکەم
چونکە ئەو پیاوێکی باوڕ پێکراو نیە
.
.
پێی گووتم ..گوایە ھاوسەرەکەی خۆی کوشتوە
بەھۆی ئەوەی وەکو کۆیلەیەک ئەوی بینیوە و ڕەفتاری لەگەڵ کردوە
.
.
ھیچ شۆک نەبووم بۆ حاڵی ئەم ئافرەتە..چی بڵێم دەربارەی
بەستەزمانیمان لەم گۆییە خڕە گەورەیە..
.
.
•باسکمی ڕاکێشاو پشتم بەر ڕەفەی کتێبەکان کەوت بە خراپی•
.
.
"تـ.. تۆ...چـ ..چی دەکەی؟"
بەبێ باوەڕی پسیارم کرد و موچڕکە بەھەموو لەشم
داھات لەتاو ئازاری پشتم
.
.
"سەیرم بکە..من لە گەمژە دەچم؟..."
منی بەند کرد لە نێوان قۆڵەکانی..و سەری نزم کردەوە
بۆ بەرامبەر ڕوخسارم..و تا ڕادەیەک لێم نزیک بوو
.
.
"ھھە..ئای نەفرەت لە ئێوەی ئافرەت...تۆ زۆر جوانی بۆ
ھەست بەوە ناکەی؟.."
سەرەتا سوکایەتی دواتر وەسف کردن..پەنجەی دوەمی
لەسەر روخسارم خشاند
.
.
زۆر ترسام و توانای جوڵە یاخود قسەم نیە
ھەست بە قەتیس بوونی فرمێسکەکانم دەکەم لە چاوەکانمدا
.
.
"تۆ جگە لە گەمژەیەکی جوان چیترنیت..بڕۆوە بۆ باوەشی
خۆشەویستە شێتەکەت ..کیم تایھیونگ ...باشە بچکۆل؟"
.
.
دەستی بە قژمدا ھێناو فرمێسکەکانم کەوتنە خوارەوە
کاتێک گوێ بیست بووم بە شێت ناوی تایھیونگ دەھێنێت
.
.
"ئـ..ئەو شێت نیە..."
توانیم ئەوەندە بڵێم و ئێستا ھەست دەکەم تۆزێک ھێز گەڕاوە بۆم
.
.
"ھھھە...ئەی چی؟...ئاھ..ئاھ..گەمژە"
کێشای بە سەرمدا و لێم دوورکەوتەوە
.
.
"ھەرگیز دڵ گران مەبە بە قسەکانم باشە؟.."
سەیری کردم و ئەمەش وەک گاڵتە پێ کردنێک دادەنێم
.
.
ڕۆشت و دیار نەما لە نزیکم
ھەناسەم توند بوو و ئێستا دەمەوێت بگریم
.
.
لە شوێنی خۆم دانیشتم و ڕوخسارم لەناو دەستەکانم
حەشاردا..
.
.
دەبێت بگەڕێمەوە ماڵەوە..
.
.
......................
.
.
تەنیا ژیانێکی زەحمەت و سادە وە دوبارە
خەمۆکی ھەمیشە پێتەوە بەستراوە
.
.
باشترنا...بەڵکو بەرەو خراپتر بوون
چی ھەیە؟..
.
.
باسی بکەم کە ژیانە بێزارکەرەکەم چۆن دەڕوات؟..
بەڕێز سیۆکجین دێت بۆ ئەوەی ھەواڵی
تایھیونگم پێ بگەیەنێت...
.
.
وە دوبارە و دوبارە تکا دەکات کە ھێندە ناخم
ئازارنەدەم...
.
.
ئەزانی حاڵی من چی پێئەوترێ؟..
دەمەوێت کەسێک بۆ چرکەیەک بێت لە مێشکمی
دەربکەم..لە کاتێک ئەو یادگاریە بۆ ھەرشتێکم
.
.
ئەو دڵخۆشی ھەر ڕۆژێکمە..وە ئەو فراوانی
دڵ و دەرونمە..
.
.
وە حاڵی من تەنیا چوون بۆ باوەشی تاریکاییە
.
.
.
من بەرگەی ئەوە ناگرم.. کات زیاتر تێدەپەڕێت
کەچی خراپتر دەبم..
.
.
•چەقۆی سەر مێزی دەست شۆرەکەم بەرزکردەوە
وە نزیکم کردەوە لە دەماری باسکم
.
.
ناتوانم لەوە زیاتر بۆ ھیچ شتێک بەرگە بگرم
ئەمە تەواو کارەساتە بۆ دڵی ئافرەتێک
.
.
لە کاتێک بوێریم نیە بچم بۆ بەرامبەری
وە ناتوانم لە دووری ئەو..
.
.
چ شتێک باشترە لە جێھێشتنی ئەم ژیانە ..؟
ھیچ شتێک...
.
.
•جەختم لەسەر چەقۆکە کرد و ھەستم بە
ئازارەکەی کرد..
.
.
سەرم بەرز کردەوە بۆ ئەوەی لە ئاوێنەکە سەیری خۆم بکەم
قژم شێواوە و ھاتۆتە سەر چاوەکانملە کاتێک فرمێسک
لەسەر گۆناکانم وشک بوە
.
.
'تایھیونگ ئەگەربەمە بزانێت چی دەڵێ؟'
وەستام لە جوڵە کاتێک گوێ بیستی ئەم دەنگە بوومەوە
لە مێشکم
.
.
'دڵنیابە ئەویش ھەمان کاردەکات'
چەقۆکەم بە ھێواشی لەسەر باسکم لابرد
.
.
'وە تۆش بەھۆی ئەمەوە تۆمەتبار دەکرێی'
دوای ئەمە زانیم کە من چی دەکەم
.
.
فرمێسکەکانم کەوتە خوارەوە و چەقۆکەم
فڕێدا ئەرزەکە.
.
.
"بەڵام من بەرگەی ئەمە ناگرم چیتر!!.."
دەستم بە سەرمەوە گرت ھاوارم کرد و ھەنسکی گریانم بەرز بوەوە
.
.
.
دوبارە
دەستم بردەوە بۆ چەقۆکە و تاکە شتێک لە مێشکم بخولێتەوە
ئازاردانی جەستەمە..
.
.
.
وە نەمزانی چۆن کردم و چۆن توانیم وە چۆن دەستم بۆی چوو
تەنیا ئەوەم کرد کە دڵم دەیەوێت..ھەر تاڵێک لە قژم
.
.
بەردەستم بکەوتایە ئەبوە قوربانی چەقۆکەی دەستم..
بۆ ماوەیەک بەردەوام لەسەر ئەمە و لەگەڵ گریانە بەردەوامەکەم...
.
.
دەانیشتم و پشتم بە دیواری دەستشۆرەکە دادا
.
.
ئەوەتا من شێت بووم و لەوە زیاتر چی؟..
تکایە کەسێک تێ بگات
.
.
بۆچی ھەرشتێک واملێدەکات نەفرەت لە
تەواوی پیاوانی سەر زەوی بکەم
.
.
ئەم جیھانە خاوەنی چەندەھا ئایین و بیر و باوەڕی
جیاوازە..لە ھەموشیان مافێکی تەواو بۆ ئافرەت
دەستەبەر دەکات باسی لێوە دەکات..وە فێرمان دەکات
.
.
کەوایە بۆچی؟...ئەمە بێ چارەیی منە ئەی
بیر بکەوە گەر ئەمە لە زۆربەی کات و ساتی دونیا ڕووبدات
.
.
وە تۆ بیبینی..دڵت چی لێ دێت؟
بەڵکو بە چ شێوازێک ورد و خاش دەبێت؟
.
.
"پۆپیــــ...من گەڕامەوە"
لە بیرکردنەوەکانم ھاتمە دەرەوە بە گوێ
بیست بوونی دەنگی ھانیا..
.
.
فرمێسکەکانم سڕی ..ھەڵسامەوە و بەرەو
دەرگای دەستشۆرەکە ڕۆشتم
.
.
تیسکێکی دەرگاکەم کردەوە و سەیری حاڵی دەرەوم کرد
..ترسم ھەیە لە ڕۆشتنە بەردەمی..
.
.
خۆم کۆ کردەوە و لە دەستشۆرەکە ھاتمە دەرەوە
کاتێک تێبینی منی کرد ھات بۆ نزیکم ..
.
.
بەڵام وەستا بە ترسەوە..لە سەرەوە بۆ خوارەوە
سەیری دەکردم..و دەستێکی لەسەر دەمی دانا بە شۆکەوە
.
.
"تـ..تۆ..چیت بەسەر خۆت ھێناوە؟"
ئەوەی کە منی شۆک کرد ئەوەبوو کە
دەستی بە گریان کرد..من چاوەڕێی ئەمە نەبووم
.
.
"بۆچی..بۆچی؟..چۆن توانیت وا بکەی؟"
ھات و لە باوەشی گرتم و دوبارە گریام
پیشەیەکی باشە..ھەمیشە گریان
.
.
"من نامەوێت ئاوا بژیم ھانیا.."
سەرم حەشاردا لە باوەشی
.
.
"تۆ ناچارنیت ئاوا بژی...من لێرەم و یارمەتیت دەدەم"
دەستی ھێنا بە پشتمدا..بۆ ئارام کردنەوەم
لە کاتێک خۆی دەگری و نا ئارامە
.
.
.
.
.
.
............................
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.........................
.
.
.
"دەی پۆپی با بڕۆین"
بەڕێز سیۆکیجین دوبارە ئاگاداری کردمەوە و
منیش لە باوەشی ھانیا ھاتمە دەرەوە
.
.
"پەڵێنت پێ دەدەم ..ھەرکاتێکبێت..دەێم و سەردانت دەکەم"
وتم و دەستەکانیم گرت
.
.
"ئایـــ..گوێ بگرە ئەگەر نەشھاتیت..کێشە نیە تەنیا نەکەی
ھاوڕێکەت لە بیر بکەی"
زەردەخەنەم کرد و سەرم بە مانای باشە لەقاند
.
.
"تکایە با بڕۆین بەرلەوەی فڕۆکەکە جێمان بھێڵێت"
دوبارە بەڕێز سیۆکجین قسەی کرد و بۆیە دەستم کرد
بە ڕۆشتن لەگەڵی
.
.
.
.
من ئانیانگ جێ دەھێڵم دوای .. سێ ساڵ!
بەڵێ سێ ساڵ..دەکرێ باسکردنێکی کەم بوبێت
.
.
بەڵام باسکردنی دوبارە بونەوەی ڕوداوەکان
وات لێ ناکات حەز بە خەو بکەی..؟
.
.
.
من دوای زاڵبونێکی زۆر بەسەرباری دەرونیم
لە کۆتاییدا چارەسەرم تەنیا..تایھیونگە
.
.
.
.
.
.
end flash back:-
.
.
............................
.
.
بەڵێ'ھـ...
ئێستاش چۆن دەست ببەم بۆ ئەم زەنگی دەرگایە؟..
.
.
تەنیا ھەموو شتێک لەبیر بکە پۆپی..
تۆ خۆت بۆ ئەوەش ئامادە کردوە ئەگەر ئەو دوبارە
.
.
قبوڵت نەکاتەوە..
.
.
لە زەنگەکەمدا و ھەموو گیانم بۆ چەند
چرکەیەک سڕ بوو
.
.
.
بەڵام دەرگاکە نەکرایەوە!..
بۆ جاری دووەم لە زەنگەکەمدا و سەرم نزم کردەوە
و خۆم سەرقاڵ کرد بە سەیر کردنی پێڵاوەکانم
.
.
.
کاتێک گوێم لە کردنەوەی دەنگی دەرگاکە بوو
سەرم بەرزکردەوە و..
.
.
بە بینینی دوبارە...ھەست دەکەم خوێنی ھەموو جەستەم
لەسەرم کۆبوەتەوە..دڵم لە ناو گەروم لێ دەدات
.
.
.
چاوەکانی تا کۆتا ئاست کراوەتەوە..
ئەو لاواز بوە...وە قژی ھاتۆتەوە سەر چاوەکانی
واتا تۆزێک قژی درێژ بوە...ھھھە وردەکاریەکان زۆرن
.
.
قەمیسێکی سپی لەبەردایە لەگەڵ پانتۆڵێکی کابۆیی شینی ئاسمانی
قۆڵی قەمیسەکەی ھەڵکردوە و من دەتوانم تێبینی موە سیسەکانی
سەر باسکی بکەم
.
.
بۆنە پیاوانەکەی تەنانەت لەو مەودایەدا ھێشتا
ھەر ھەست پێ دەکرێ..
.
.
کیم تایھیونگ ..دەتوانم بتکەم بە ساندەویچی
ئەم بەیانیەم؟..چونکە ھێندە بیرم کردوی دەمەوێت بتخۆم
.
.
نەخێر..من ساندەویچی ئەوم..چونکە
منی خێرا کێشکرد بۆ خۆی..و ھەردوکمانی لە باوەشێک
بەیەکەوە بەستەوە..
.
.
دەستم بەرز کردەوە و پەنجەکانم لە قژی ئاڵاند
و گۆناکانم نوساند بە ھی ئەوە و زۆر بە قوڵی بۆنیم کرد
.
.
من ئۆکسجینم ھەڵنەمژیوە ئەمە سێ ساڵە..خۆشم نازانم چۆن ژیاوم
.
.
"تـ..تایھیونگ ؟.."
ناویم ھێنا کاتێک ویستی دوبارە سەرنجدانە سەر ھەر بەشێکی
ڕوخساریم ھەبوو..بەڵام ھێشتا سەری لە ملم چەقاندوە
.
.
"بێ دەنگبە..سوێند دەخۆم پارچە پارچەت دەکەم..ئەگەر دوبارە بڕۆی"
من ئێستا ژیامەوە..ھەر بە تەواوی..من چی بکەم؟
.
.
سەما بکەم و ھەڵبەز و دابەز بکەم..لە خۆشی دوبارە
گوێبیست بونەوەی ئەم دەنگە قووڵە؟..
.
.
"مـ من ..چیتر ناڕۆم"
کاتێک گوێ بیستی ھەنسکی گریانەکانی بووم
دڵم توایەوەو..منیش نەمتوانی بەرگەی ئەم ساتە خۆشەبگرم
.
.
فرمێسکەکانم کەوتن و بەڵام ھەرگیز بە ئازارنین
.
.
"من شێت بووم ھێندە بیر بکەمەوە تۆ لە کوێی..ماوەی سێ ساڵە"
دەنگی ناتەواوبوو بەھۆی گریانەکەی..بەڵام ھێشتا دەیەوێت
.
.
سەرزەنشتم بکات
"بمبوورە...من خۆشمدەوێی ..تۆ ئێستاش منت خۆشدەوێ ئەی وانیە؟"
من گەمژەم؟...بێگومان ھێشتا خۆشیدەوێم
.
.
"بەڵێ گەمژە خۆشمدەوێی ... ھیچ سەرسەری و ھیچوپوچێک..ناتوانێت تۆم
لێ بسەنێ"
ترس دایگرتم دوای قسەکەی..ئەو بەمە دەزانێت؟
.
.
"چـ چی؟.."
لە ژێر لێوەوە ئەوەم گووت و تۆزێک لێی دوور کەوتمەوە
بۆ ئەوەی ڕوخساری ببینم
.
.
"پێویست ناکات ھیچ شتێک بشاریتەوە..من بەوە دەزانم
ھیۆنگ پێی وتم..نەدەبوو لە کەسێکیتر بیزانم"
.
.
دەنگی بێزار دەردەکەوت و ھیچم نەگووت تەنیا
فرمێسکەکانیم دەسڕی لەسەر گۆناکانی وە سەیری چاوەکانیم کرد
ئەم چاوە جوانانەی..کە تەنیا خۆشەویستی لێ دەبارێت بۆ من
بێگومان
.
.
"ھەر ئێستا داوای لێبوردن لە خۆشەویستەکەت بکە..بەرلەوەی
ماچت بکات"
.
.
پێکەنیم بۆ قسەکەی..و ھێشتا باوەڕ ناکەم کە دەیانگووت
تایھیونگ زۆر گۆڕاوە..ئەو بۆ من ھەر ھەمان کەسە
.
.
"باشە..ببورە...بەڵام بۆچی ئەمە بشارمەوە کەوا..دەکرێ
بمەوێت ماچم بکەی"
بە فیزەوە ئەوم گووت و دەستی بە پێکەنین کرد
.
.
"لەلای دەرگاکە؟...بابڕۆینە ژوورەوە "
دەرگاکەی داخست و بەیەکەوە ڕۆشتینە ژوورەوە
.
.
.
باشە من چی ئەم ماڵە بڵێم؟...تەنانەت بچوکترین یادگاری لێرەیە
تەنیا..خۆشمدەوێن ھەرشتێک پەیوەندی بە تایھیونگەوە ھەبێت
.
.
.
من خۆشمدەوێت خودی تایھیونگیش...بۆم دەرکەوت
ئەو کەسەی کە خۆشتبوێت..ھیچ شتێک و ھیچ کەسێک
ناتوانێت لێت بسەنێ..
.
.
تۆ ھەوڵداوە بۆی و لە ناخۆشی ژیای بۆی..
کەوایە پۆپی ئەمە یەکێکە لە بەڵگە بچوکەکانت کە تۆ بەڕاستی
.
.
شەیدای ڕوحی و دڵی کیم تایھیونگ بووی..کێ ھەیە بوێری
ئەوە بکات لێتی ببات جگە لە خودای گەورە؟
.
.
کاتێک دڵنیای لە وەڵامەکەت و دەزانی تاوەکو مردن کەسێک
وەک تۆ ئەوی خۆشناوێ..بۆچی شتێک دودڵی؟
.
.
ھیچشتێک و بەس...
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
the,, end,,
.
.
👆🏻😅فلیمە
.
.
ڕاوە جارێ مەڕۆ قسەم ھەیە..
.
.
لۆ سێیەمین چیرۆکم..کە بێگومان ئەوەش چیرۆکەکی
زیاتر خەیاڵیە..ئازار و دابڕان و دەرونی
گەشتن بەو ژیانەی کە شایستەتە
.
.
وە باس لە یەکەک لە ڕاستیە تاڵەکانی ژیان دەکا..
ئەویش بێ ڕێزی لۆ ئافرەت..
.
.
ئەمە ھەتا ...نازانم کەینێ؟؟
بەس دەزانم ھەر ئەوھا بێ دەنگ دەبین
.
.
ڕاستە دەبی پۆزی لێ بدەم و برێم ئەمە ھەر تۆرەی خۆمان لەو کەسە
خراپانە دەکەینەوە
.
.
بەس ئەمن ناتانم بەتەنێ ھیچ شتەک بکەم..لە کاتەک کە
ئەمن کچە کوردەکم..ئەوە ھەر دەستی لێ بشۆ
.
.
باشە واز لەوەی بینە..تایبەتمەندی ئافرەت زۆرە و
سەرسوڕھێنەرە...کەم کەس بەوەی دەزانی
.
.
کە لە پاش ئەوەی فرمێسکی ئافرەتەکی ڕەشت..
دەبی خۆی حازر بکات لۆ ئەوەی ڕوبەڕوی توڕیی ئەو ئافرەتەی
ببیتەوە..کە بێگومان لە حەقی خۆی خۆشنابی 😎
.
.
وی گۆن چەینج..😃
ئەوجە ئەو سۆنگە نوێیەی کەپڵەکەم زۆر خۆشە
.
.
کچینە ھەمومان لە ژیان ڕووبەڕوی کارەسات و نەھامەتی
دەبینەوە..
.
.
وە ھەندەک کات زۆر سەختە تێپەڕاندنی..
تەبعەن ئەوەی کە ئەمن وەکی چیرۆکەک نیشانم داینە
دەکرێ ئەوە لە تەواوی زەوی چیرۆکی کەسەک ئەوھا بی
یان نزیکبی لەوەی..چیرۆکە سەختەکانی ژیان زۆرن و
.
.
ھەمووی سەبری دەوێ ھەمووی ناخ فراوانی دەوێ
بە تایبەت لۆ دڵناسکەکانی وەکی مە😂🤦🏻♀️
وە نارێم چیرۆکەکەم تاکە و پۆزی لێبدەم کەمو کوڕیەکان کەسەکی شارەزا
دەتانی دانیشی ھەتا سبەینێ بژمێری 😂
بەس ئەمن لە چیرۆکەکانم دەمەوێ جوانی ژیان نیشان بدەم
.
.
بە پێکەنین زۆر شت چارەسەر دەبی و حەول بدە
گوێ بە ئازارەکانت نەدەی لەناو خەڵکی
.
.
نیشانیان نەدەی..ئەتوو ئەوەت بەسە ئەگەر کەست نەبی
خودای گەورەت ھەیە..گوێ گری ھەموو کەسەکان و ھەموو ڕوحلەبەرانی
سەر زەوی
.
.
ژیان ببینە بە جوانترین شێوەکانی
بڕوابکە ئەوەی کە ئێستا ژیانتە خێری تێدایە
.
.
ئەگەر ھیوا بە ھەر شتەک بخوازی یانیش بە ھەر ژیانەک
ناتانی ھیچ بکەی و ھەر ئەو ژیانەی ئێستات باشە لۆت
.
.
سۆۆ ھیوادارم ھەمووتان زۆر درخۆش و تەندروست بن
و حەزتان لەو ژیانەی بی..ھەردەمرین ئەو دونیایەی بەجی دێلین
.
.
کۆرۆنا بابی چێیە؟😎😂 فشەم بە گەمەی دێ💆🏻
.
.
وە فڕێندەکم گۆتی ئەوە وەکی وەنشوتەکەی دیکەتە 😂
ئێ چ بکەم لۆ من ئافرەت زۆر تایبەتە 😎 بەخۆشمەوە
.ـ
.
نا بەس ئەوەی دەمەوێ ..ئەوەیە کە بزانن دەبی ھەموو
کات شانازی بە خۆتانەوە بکەن ..کە ئافرەتن و
.
.
مافی خۆتان بزانن و دژایەتی ئەو کەسانە بکەن
کە دژایەتیتان دەکەن ✊🏻ھەر چەند دەزانم ئەنگۆ ئەوھان 👩👩👧👧
.
.
وە وابیر دەکەمەوە نەمتانیە وەسفی کاتی چیرۆکەکەم بکەم 🤦🏻♀️
ڕۆڵی تایھیونگی کەمە بەس چیرۆکەکە ھەر بەخۆی
باس لە بیرکردنەوەکانی پۆپی دەکات زیاتر..
.
.
وە سۆری کە ناوی خۆمم بەکارھینایە 😂
ئێ کاکە درم پیسە لۆیە ناوی کچی دیکەم دانەنا 🙊✌🏻
.
.
وە ھەوێ جوانەکانم درتان گەورە بیت ..بەس
ئیللا خوا دەزانی چەند تایھیونگم غوژدەوێ 😭💔
.
.
ئەھا بەبیرم ھاتەوە 😂 ئەوە مەخلوقەک
داوای کرد چیرۆکی لەسەر قلە فەزاییەکەم بنوسم ☺️
ئەگەرنا نەمدەنوسی 🙃
.
.
مەسەلەی مانگەک حوتڵەش 😏🌪
بە جددی پۆزمان ئەوھای لێ ھاتیە بێزمان نایە
قسە لەگەر ئەوانە بکەین کە خیندنیان نیە 😂
.
.
بە نیازم ھاوسەرگیری لەگەرە کۆرۆنای بکەم👰🏻
داپیرم گۆتی لێدە بە سای کولێرەی مانگەک لە مارێ دەبن 🤣🥖
.
.
ھاھــ چەند خۆشە زۆری برێی 😭💔
کچینە دەزانن ئای لۆب یوو ھەمووتان 😭
بەخوای زۆرم خۆشدەوێن ئەوجە وەکی ڕێزەک لۆ من
.
👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻⭐️ڤۆت ⭐️
.
وە ھەر ڕەخنە و قسەکتان ھەیە بیکەن
لەسەر سەرم دایدەنێم 🙇🏻♀️
دیسان ئای لۆب یوو سی یوو 😌ئینگلیزی سەقەت 😃👊🏻
.
.
.gооD ьуе.
.4822 шогDs.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.(_.poppy._.apm._)👈🏻my instagram.
YOU ARE READING
my heart holler for you(one shoot)K.TH✅
Short Storyچــی دەربــارەیــ خۆشــەویســتــیەکـــی ڕاســتەقیــنە'ھــ؟؟✨ مــرۆڤەکانــ شێــت دەکــات..👻💛 ئــازارەکـــان زۆرتــر دەکــات...💔😅 تــەنیــا چــونــکە خۆشــەویــستیــەکیـــ ڕاســتەقیــنەیە'ھــ✊🏻🗝 تــەنانــەتــ دوایــ ھـەر شتێــک ...🙂☀️ لــە...