خۆری نیوە شەو

793 92 229
                                    

(لەگەڵ گۆرانیەکی خەمناک بیخوێنەوە)

Enjoy















°°°°°°°°°°°

دووبارە لەبەردەم پەنجەرەکە وەستاوم و
لەپشت پەردە رەشەکە چاوەڕێی هاتنی ئەکەم، ئەمە کاری رۆژانەی منە.هەمیشە چاودێریم کردوە
من کەوتوومەتە نێو داوی کوڕێک کە تەنها رۆژانە لە پێش ماڵمان تێپەر دەبێت ،داوێکی گەمژانەیە.
ئەو هەرگیز هەستی بەبوونی من نەکردوە ئەویش لەبەر هۆکارێک چونکە من هەرگیز بەرۆژ ناچمە
دەرەوە،
من لەگەڵ باوکم دەژیم ئەو باشترین باوکی جیهانە
وە تەنها هاوڕێیەکم هەیە ئەویش جاکسۆن .ژیانێکی زۆر سەیرم هەیە من بە شەو گیتار دەژەنم و گۆرانی دەنوسم وەهەروەها بەرۆژ دەخەوم بەپێچەوانی خەڵک...بەڵام لەگەڵ هەموو ئەوانش من هەر ئەم ژیانەم خۆشدەوێت.

گوێم لەکردنەوەی دەرگای ژوورەکەم بووم .

"چاوەڕێی مەکە ،هاوڕێکانم پێیان وتم چووە بۆ سیۆل هەفتەی داهاتوو دەگەڕێتەوە."

"ئۆهـ جاکسۆن تۆ لێرەی"....(بەروڕووی رۆیشتم و باوەشێکی سوکمان لەیەکدا)

" هم بەڵێ" (جاک وت و خۆی هەڵدایە سەر بێدەکەم و تێنوسەکەی هەڵگرت)گۆرانی ترت نوسیوە?.

"دەتەوێت بۆت بلێم?"

"بێگومان دەی خێراکە." جاک وتی

گیتارەکەم هەڵگرت و دەستم کرد بەژەنین.

🎼🎼🎼🎼🎼🎼

I wish i could stand on star

I wish I could be where you are

They say don't you ever give up

Its so hard to be something

Don't your not

But I have walked alone with the star

In the moonlit night

I have walked alone No one by my side......

🎼🎵🎼🎵🎼🎵🎵🎵🎵

کۆتا وشەم وت و چاوەکانم کردەوە.

"واو ئۆندا هەر وەک هەموو جارێک زۆر نایاب بوو." جاک وتی

"ههه دەزانم ئەم گۆرانیە بۆ من زۆر تایبەتە چونکە بۆ تایهیۆنگم نووسیوە."بە لەخۆبایی وتم

جاکسۆن لەبەرمبەردا تەنها زەردەخەنەیەکی پێدام.

"ئێ چی بکەین داوای خواردنی چینی بکەین و سەیری فیلم بکەین?"جاک وتی

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Jul 16, 2023 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

𝗆𝗂𝖽𝗇𝗂𝗀𝗁𝗍 𝖲𝗎𝗇♡︎Where stories live. Discover now