٦

2.3K 371 129
                                    

**
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

AUTHORI'S POV

تـایھیۆنگ گەڕایەوە نێو نەخۆشخانەکە دوای تەواوکردنی پەیوەندیەکەی لەگەڵ بەڕێز تاک دەربارەی کارەکەیان،
چاوی بەو ناوەدا گێڕا دوای کەمێک توانی ھـیونا بدۆزێتەوە لە ژووری پزیشک ئەھاتە دەرەوە ڕووخساری نامۆ و پەرێشان بوو تـایھیۆنگ ڕۆشت بۆ لای ھـیونا کاتێک ھەستی بە تـایھیۆنگ کرد لە بەردەمی کەمێک داچەڵکی سەیری نێو چاوەکانی کرد
تـایھیۆنگ تێنەدەگەشت کە ھـیونا بۆچی ئاواییە وە ھێشتان نیگەرانە دەربارەی بارودۆخی ئەو بۆیە پرسیاری لێکرد.
تـایھیۆنگ؛ھـیونا پزیشک لیی چی ووت،ئەنجامی پشکنینەکان چۆن بوون؟
ھـیونا تەنھا بەبێ دەنگی سەیری تـایھیۆنگ'ی دەکرد و لێی دەڕوانی تـایھیۆنگ چاوەڕێی وەڵامدانەوەی ئەکرد لە ھـیوناوە.
تـایھیۆنگ؛ھـیونا تۆ باشی؟
ھـیونا لیکی دەمی بە قوڕسی قووتدایەوە دەمی کردەوە بۆ ئەوەی وەڵامی تـایھیۆنگ بداتەوە.
ھـیونا؛من ھیچم نییە پزیشکەکە ووتی تەنھا بێتاقەت بوویت بۆیە.
تـایھیۆنگ گومانی لا دروست بوو دەربارەی قسەکانی ھـیونا،ڕووخساری باش ناڵێت و بە قسە ئەڵێت باش'م بۆیە ئەمە لای
تـایھیۆنگ گوماناوی دیار بوو.
تـایھیۆنگ؛دڵنیاییت؟
تـایھیۆنگ سەیری چاوەکانی ھـیونا'ی کرد بۆ دۆزینەوەی شتێک ئەیتوانی پەشۆکاوی بەدی بکات تـایھیۆنگ دووبارە پرسیاری کردەوە.
تـایھیۆنگ؛ھـیونا چ شتێک ڕوویدا پزیشکەکە چی پێ ووتیت؟
ھـیونا نەیئەویست لەو زیاتر لەم شوێنە بوەستن بۆیە پرسیارەکەی تـایھیۆنگی پشتگوێ خست.
ھـیونا؛تایھیۆنگ با لێرە بڕۆینە دەرەوە.
ھـیونا قاچەکانی جووڵاند بۆئەوەی ئەم شوێنە جێبێڵێت تـایھیۆنگ دڵنیا بوو شتێک ھەییە بەڵام دڵی پێی ووت شوێن ھـیونا بکەوێت بۆیە ئەویش بەدوایدا ڕۆشت ھەردووکیان بەبێ دەنگی ئەڕۆشتن لەنێو باخچەی نەخۆشخانەکە ھـیونا لەنێو بیرکردنەوەکانی خۆی بوو تـایھیۆنگ
بەدوایدا ئەڕۆشت و چاوەکانی لەسەر لانەئەبرد،بە چەند ھەنگاوێک گەشتەوە پێی ھـیونا ھەستی بە تـایھیۆنگ کرد لەلای بەڵام پشتگوێی خست تـایھیۆنگ ویستی بابەتێک بکاتەوە.
تـایھیۆنگ؛ھـیونا کەشەکە ساردە نەگەڕێینەوە ماڵەوە؟
ھـیونا دووبارە قسەکانی تـایھیۆنگ'ی پشتگوێ خست بەردەوام بوو لە ڕۆشتن تـایھیۆنگ ئەیتوانی ھەست بەو بۆشاییەی نێوانیان بکات،ڕۆشتە لای ھـیونا قۆڵی گرت و سووڕاندی بۆلای خۆی ھـیونا بەم جووڵە لەناکاوەی تـایھیۆنگ سەرسووڕما تـایھیۆنگ ھەردوو دەستی خستە سەر شانی ھـیونا،تەزوێک بەلەشی ھـیونا'دا ھات دوای دەستلێدانەکانی تـایھیۆنگ ئەمە ٣ جارە ڕوووبدات.
تـایھیۆنگ؛چی بووە بۆچی ھیچ قسەیەک ناکەیت ئایا دەربارەی پشکنینەکانە چیتە چی بێتاقەتی کردیت پێم بڵێ.
تـایھیۆنگ چەند پرسیارێکی لە ھـیونا کرد و چاوەڕێی وەڵامەکانی بوو ھـیونا بۆ چەند ساتێک بێدەنگ بوو بەڵام بڕیاریدا قسە بکات.
ھـیونا؛تـایھیۆنگ من.
بۆ چەند ساتێک بێدەنگ بوو تـایھیۆنگ چاوەڕێی ئەکرد قسەکانی تەواو بکات ھـیونا بوێری کۆکردەوە و دووبارە دەستی کردەوە بە قسە.
ھـیونا؛تـایھیۆنگ نازانم چۆن بیڵێم و دەریببڕم بەڵام-
ھـیونا بێدەنگ بوو دوای ئەوەی ھەستی بە پەنجەگەورەکانی تـایھیۆنگ کرد لەسەر کوڵمەکانی
دووبارە وایکرد دڵی ھـیونا خورپەیەک بکات و تەزوو بە لەشیدا بێت.
تـایھیۆنگ؛تەنھا ئەوەی دەتەوێت بیڵێ چ شتێک وا نیگەرانی کردوویت؟
ھـیونا ھەستی بە ئاسوودەیی دەکرد کاتێک تـایھیۆنگ بەمشێوەیە قسەی لەگەڵ ئەکرد و دەستی لەسەر کوڵمەکانی بوو ئەو ھەست بە ئاسوودەی ئەکات ئێستا کە لای تـایھیۆنگ'ە،ئەمجارە ھـیونا بە ڕاستی ویستی ھەموو نیگەرانییەکان بەلاوە بنێت و قسە لەگەڵ تـایھیۆنگ بکات،
بەڵام ئەو کاتە ھیواکانی تێکشکان کاتێک زەنگی مۆبایلەکەی تـایھیۆنگ لێیدا،ھـیونا ھەناسەیەکی دایەوە تـایھیۆنگ بە بێزاری مۆبایلەکەی لەنێو گیرفانی چاکەتەکەی دەرھێنا و وەڵامی پەیوەندیەکەی دایەوە.
تـایھیۆنگ؛بەڵێ خاتوو مین؟
پەیوەندیەکە لەلایەن سکرتێرەکەی تـایھیۆنگ'ەوە بوو،تـایھیۆنگ دوای گوێبیستبوونی قسەکانی سکرتێرەکە ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵمژی ھـیونا تەنھا سەیری تـایھیۆنگ'ی دەکرد.
تـایھیۆنگ؛ئێستا دێم بۆ ئەوێ.
تـایھیۆنگ پەیوەندیەکەی داخست و سەیری ھـیونا'ی کرد ھـیونا گەڕایەوە بارودۆخی جارانی.
تـایھیۆنگ؛ھـیونا پێویستە بڕۆم بۆ کۆمپانیا شتێک لەوێ ڕوویداوە.
ھـیونا زەردەخەنەیەکی کەمی کرد و سەری بە ئەرێنی لەقاند تـایھیۆنگ ھەستی بە نائاسوودەیی ئەکرد ھـیونا بەمشێوەیە جێبێڵێت لە ھەرکاتێکا بێت جیمین شتێکی ھەییە کە تـایھیۆنگ ئەیتوانی پێشبینی بکات.
تـایھیۆنگ؛تۆش لەگەڵ'م وەرە
ھـیونا چاوەکانی فراوان بوو کاتێک گوێبیستی قسەی تـایھیۆنگ بوو.
ھـیونا؛بۆچی من؟

کوڕە خراپەکەWhere stories live. Discover now