دوای ماوەیەک گەشتین بە بنکەی پۆلیس
بە بێ ئەوەی کەس دەستم بگرێ ڕامکردە ژوورەوە
سڵاوم لە هەموو ئەفسەرەکان کرد
چوومە پێش ئەو ژوورەی کە زیندانیەکان لێی دەمێنەوە تا ڕۆژی دادگایی
دوو ئەفسەرە ئافرەتەکە هاتن دەستیان گرتم چوویەنە ژوورەوە
دەرگای یەکێک لە ژوورەکانیان کردەوە ئافرەتێکی تێدا بوو
تۆزێک قەڵەوی تێدا بوو تەمەنی لە نزیک سیەکان دەبوو
ماکیاژێکی تۆخ و جلێکی نەشیاو
دانیشتم لە پێشی
"هێی کچی جوان تۆ چیت کردوە وا لێرەی؟"
ئایە ئەمە سووکایەتیە؟
چۆن وا قسە لەگەڵ کەسێکی نەناسراو دەکات
"هیچ تەنیا بۆ خۆشی لێرەم"
پاڵکەوتم لەسەر شوێنەکە
"ئەی تۆ؟"
ئەوەم بۆی زیاد کرد
"لەگەڵ پیاوێک بووم لەناو ئۆتۆمبێل ئیتر ئێمەیان دەزگیر کرد بەڵام پیاوەکە دەوڵەمەند بوو ئەویان بە پارە دەرکرد بێگومان دوو خولەک زیاتر لێرە نەمایەوە"
وتی جار جارە بە بنێشتەکەی دەبی گۆڵپی دەی تەقاند
ئەوە لەشفرۆشە؟
ئای خوایە لەگەڵ کێ منت داناوە هەرهاتمە زیندان لەگەڵ کەسێکی باش منت دانابایە
سەرم بەرز کردەوە بۆ سەقفی ژوورەکە
سەیری ئەوم کرد کە چۆن بە بێزاری سەیرم دەکات
"هیوادارم زوو ڕزگارت بێت"
وام وت هەڵسام دانیشتم"هێی کچێ پێت چۆنە لە یانەکەی ئێمە کار بکەی دڵنیابە پیاوەکان ئەرەزووی زۆر لەتۆ دەکەن پارەی زۆر قازانج دەکەی زۆر دەوڵەمەند دەبیت"
هاهـ ئەو ژنە تەواوە ئەو منـ بەلەشـ فرۆشـ دادەنێتـ؟
سوێند دەخۆمـ دەیکووژمـ"هاهـ نا پێویست ناکات سوپاس ئەو پارەیەی من دەستم دەکەوێت لەکارەکەم زۆر لەوە زیاتر و باشترە لەوەی لەگەڵ پیاوێک بخەوم بۆ پارە"
وام وتـ زەردەخەنەیـ بە فیز درووستـ بۆ لە سەر لێومـ
"بۆ تۆ لە کوێ کاردەکەی؟"
پرسیـ بنێشتەکەیـ دەمیـ تەقاند
ئەو ئافرەتە زۆر بێڕێزە
"جیگیری بەڕێوبەریم لە کۆمپانیای کیم کۆمپانیای براکەم"
زەردەخەنەیەکیـ فریودەرمـ پێیـ دا
ڕوومـ وەرگێڕا زانیمـ شۆکـ بووە
"بەڕاست؟ بەڵام تۆ بۆچی لێرەی؟"
هات لە تەنیشتم دانیشت
"دەستیان بە تاڵە بۆیە منیان هێناوە بۆ ئێرە ئەرێ بێزەحمەت کاتژمێر چەندە؟"
پرسیمـ لەو ئەفسەرەیـ دەرەوە
"کاتژمێر 10:45 خولەکە"
سەیریـ منیـ کرد
"سوپاس"
ڕوومـ سوڕاند بۆ لایـ ئافرەتەکە
"من کەمتر لە دە خولەک ئازاد دەکرێم بەبێ ئەوەی هیچ پارەیەک بدەم"
دەستمـ لەسەر قاچە ڕووتەکەیـ دانا
ئۆهـ بەسـ لەو گەمژەیەمانـ کەمـ بوو
"ئۆ ئەفسەر جۆنگ هۆسیۆک هەستت چۆنە بە ئاواتەکەت گەشتی ؟ منت کردە ژوورەوە ئەی ئەمەئاواتی تۆ نەبوو بە دەستی خۆت من بنێری بۆ زیندان؟"
وتم هەستامەوە بەرەو پێشەوە چووم تاکو بەربەستەکە گەشتم وەستام
"بەڵێ خەونی من بوو تۆی تاوەنبار لە ژوورەوە بکەم کە هەموو کەس دەیزانی کە تاوەنباری بەڵام هیچ بەڵگەیەک نەبوو بۆ ئەوەی زیندانیت بکەم بەڵام ئێستا بەڵگەکان هەیە"
زەردەخەنەیەکی بەفیزی کرد دەستی لەژێر چەناگەی دانا
"بەڵام دڵخۆشیەکەت زۆر ناخایەنێت ئەفسەر هۆسیۆک"
دەستەکانم لێک ئاڵاند
"زۆر دڵنیا مەبە"
ویستی بڕواتە دەرەوە
بەڵام ئەفسەرێک هات من ئەوە ناناسم دیارە نوێیە دەی ئاساییە ڕۆژ بە دوای ڕۆژ ئەویش دەناسین چەند فایلێکی پێ بوو
"ئا ببوورە ئەفسەر جۆنگ بەڵام ئەمانە ڕاپۆرتێکن دەبێ بیبینیت"
فایلەکەی دا بە هۆسۆیک
"چی تێدایە؟"
پرسی سەیری ئەفسەرەنوێکەی کرد
"وا باشترە خۆت بیخوێنیتەوە"
وای وت هۆسیۆک فایلەکانی کردەوە
تۆزێک شۆکی پێوە دیار بوو
"چی نەفرەتیەک ڕوودەدات چۆن؟"
هۆسیۆک وتی و سیەری من و ئەفسەرەکەی تری دەکرد
"گەورەم بەڵام بەڵگەکان بەس نەبوو بۆ زیندانی کردنی بۆیە دادگا بڕیاری دا دەرچێت"
بە هێمنی وتی
ئەوە چی دەکات دەرگای زیندانەکە دەکاتەوە
"کیم مینجوو کارم لەگەڵت تەواو نەبووە هەر دەبێت تۆ بخەمە زیندان بە دەستەکانی خۆم"
هەهـ واتە ئەوان مەبەستیان من بوو ئازاد بووم ئێستا
"ببوورە ئەفسەر من بەڵێنت پێ دەدەم کە من ڕاناکەم و گەشت بۆ هیچ وڵاتێک ناکەم تاکو ڕەزامەندی دادگا وەرنەگرم وە ناونیشانی ماڵیشم دڵنیام کە دەزانیت بۆیە ئەگەر ویستت من دەزگیر بکەی تەنیا یەک پەیوەندی بکە من دوای دە خولەک ڕێک لیرەئامادە دەبم بۆ جارێ بایی بەختێکی باش ئا دوو سێ ئەفسەر بنێرە با چاودێریم بکەن لە هەرکارێک کە کردم ئۆکەی"
ئێستا ئەو بەڕاستی شۆک بووە
زەردەخەنەیەکی بەفیزم کرد بە مانای من سەر کەوتم
ڕۆشتمەوە بۆ ماڵەوە
کاتژمێر 11:10 خوولەک بوو
لە دەرگام دا
بەڵێ ماڵی خۆم نا چونکە بەڵێنم بە باپیرەم دابوو کە لەوێ بمێنمەوە
خاتوو مین بۆی کردمەوە ژنێکی بەتەمەنە بەڵام ئەو زۆر زۆرەش نا لەو کاتەوە من بەبیرم دێت ئەو لێرە کار دەکات سەرۆکی خزمەت کارەکانە
"بەخەبەرن؟"
بە هێواشی وتم بەدەستی ئاماژەی بۆ دام بچم بۆ ژووری دانیشتنەکە
لە نێو چەوان خۆمم دا دەستم بە مانای ئۆکەی لێ کرد
چووم بۆ ئەوێ
"سڵاو من گەڕامەوە"سەیرم کردن هەمویان دانیشتون جگە لە داهیۆن چونکە ئەو دەبێت بە تەندرووستی بخەوێت
"لە کوێ بووی تا ئەم کاتە سەیری کاتژمێرت نەکردووە؟"
باپیرەم وتی
یەس من بەختم هەیە نامجوون هیچی باس نەکردوە
"ئێ من من لە مارکێت بووم بەڵێ لە مارکێت بووم ئارەزووی شۆکوڵاتەم کردبوو"
ئەوەم فکر هات
ئای خوایە درۆی باشتر نەبوو
"دڵنیای بۆستە دەستت بۆ سوور بوەتەوە؟"
دایکم وتی
بە نەفرەت بیت لەبەر کەلەپچەکە وای لێ هاتوە
"ئێ ئەوە تەنیا لەبەر ئێکسسوارات وای لێهاتوە دیارە پێم نەکەوتوە"
هەست دەکەم کە وەک گەمژەکان قسە دەکەم
نامجوون لەگوێم نزیک بووەوە چرپانی
"دۆی باشترت نەدۆزیوە"
پرسی
"ببوورە"وتم
"بەیارمەتیت ئێوە ئەو دوانەتان شتێک لە ئێمە دەشارنەوە وا بە چرپە قسەدەکەن؟"
باپیرەم وتی
ئای باپیرە چیدەبوو ئەوەندە سەرنجی شتەکانت نەدابایە ئەو باوکی دایکمە
"ن نا تەنیا باسی کۆمپانیا دەکەین شتێکی نهێنیە"
نامجوون وتی
"دەی شەوتان شاد هەست دەکەم گێژ بوومە"
باشبوو خۆم دەرباز کرد بێ ئەوەی هیچ پرسیارێکی تر بکەنstop
هیڵۆو ڵەیدیص ئاند جانطێڵ مان شۆنن باشن
حەر باشبن
سۆ بیوطی
چیڕۆکەکەمط لە کن کوە؟
ڤۆط و کۆمێنط بکەن ها
بێ ڤۆط و کۆمێنط مەڕۆن
عای حۆپ یو لایکط
YOU ARE READING
HosEok yOu"rE a mAgiCal
Romanceئایە مرۆڤەکان دەگۆڕێن؟ دەکرێت کەسێکی خراپ ببێت بە کەسێکی باش کە خراپی لە دڵیدا چەقیوە دەکرێت خێزانێک تاوەنبارێک قبووڵ بکەن وەک هاوسەری منداڵەکەی هەموو کەس خراپە؟ مرۆڤەکان دەتوانن یەکتر بگۆڕن :چیرۆکە تایبەتە بە خۆم هەموو مافەکانی بۆ خۆم دەگەڕێتە...