كە كاتی پشوو ھات تۆ شوێنەكەت بە جێھێشت و چوویت بۆ لای جێسیكا.
ـ یااا، بوەستە لە لیك ڕژاندن بۆ ئەو كوڕە با بچین نان بخۆین برسیمە
ـ بەڵام ئەو زۆر كیوت و سێكسییە ناتوانم لە تەماشاكردنی بوەستم
ـ دەی با بڕۆین
ـ باشە
تۆ و باشترین ھاوڕێكەت ڕۆشتن و لەسەرمێزێك نانی نیوەڕۆتان خوارد دووبارە گوێت لە قیژە و ھاوار بوو بە بەرزی لە شوێنی نان خواردنەكە تۆ شەش كوڕی قۆزت بینی كە ھاتنە ژوورەوە بەڵام كەسێك دیار نەبوو ھەوڵتدا كە بزانی بەڵام وازت ھێنا ھاوار و دەنگە دەنگێكی زۆر ھەبوو كە ماندووی ئەكردی بۆیە بە ھاوڕێكەت ووت ئێرە جێدەھێڵم ، ویستت كە شوێنێكی بێدەنگ بدۆزیتەوە بۆ مانەوە وە تاكە شوێن سەر سەربانەكە بوو كە بە مێشكتا ھات ، بەسەر قادرمەكەنا چوویتە سەرەوە و كاتێك كە گەشتی ھەوایەكی پاكت ھەڵمژی
ـ چی ئەكەی لێرە ئەمە شوێنی منە.
گوێت لە كەسێك بوو وە ئاوڕت دایەوە.👦 jimin's pov 👦
كاتێك كە پشوو ھات چووم كە bts ببینم لە بەردەم قوتابخانە جەیھۆپ ھیونگ پێشنیاری كرد كە بچین بۆ شوێنی نان خواردن و نان بخۆین بەڵام من نەمویست چونكە ھەموو كچەكان ھاوار ئەكەن .
ـ ھێی ھیونگ پێم وابێ ئەمڕۆ نانی نیوەڕۆ ناخۆم
ـ باشە
كاتێك كە ئەوان ڕۆشتن ویستم شوێنێكی بێدەنگ بدۆزمەوە و بخەوم بۆیە چوومە سەربانەكە ، قەنەفەیەكی لێبوو لەسەری پاڵكەوتم بۆ ماوەی دە خوولەك لەسەری مامەوە كاتێك گوێم لە كەسێك بوو ھات سەیرم كرد وە ئەو كچەم بینی كە لە تەنیشتم دانیشتبوو ( مەبەستی لە پۆل).
ـ چی ئەكەی لێرە ئەمە شوێنی منە.
كەمێك بەرز بوەوە و پاشان ڕووی تێكردم
👧 your pov 👧
گوێم لە كەسێك بوو ئاوڕم دایەوە بینیم جیمین بوو
ـ تەنھا پێویستم بە شوێنێكی بێدەنگ بوو كە لێی بم.
ـ باشە ناتوانی لێرە بمێنیتەوە چونكە شوێنی بێدەنگ ی منە
بیرت كردەوە كە چەند بە ڕەقی ھەڵسوكەوت ئەكات ، ھەر لەوێ وەستابووی كاتێك بینیت پاكەتێك جگەرەی دەرھێنا وە سەرسامبووی چونكە نەتزانیبوو كە جگەرەكێش ە، ڕۆشتی بۆ لای و جگەرەكەت لە دەستی دەرھێنا
ـ یااا ڕێگەپێدراو نییە لێرە جگەرە داگیرسێنی
جگەرەكەی لـە دەستت وەرگرتەوە
ـ ئەتوانم جگەرە بكێشم لە ھەركوێ بمەوێ ئەوە كێشەی تۆ نییە.
ـ تەنانەت ئەگەر كێشەی منیش نەبێت جگەرە كێشان خراپە و ناتوانین لێرە بیكێشین.
ـ تۆ دایكم نیت باشە
تۆ بە قێزەونیەوە لێت ئەڕوانی كاتێك یەكەم مژی لە جگەرەكەی دا،گوێت لە زەنگ بوو
ـ ھەرچۆنێك بێت پێویستە بڕۆین پێش ئەوەی درەنگ بێت
ـ ئەو كاتە یەم كە بمەوێ
تۆ جێتھێشت و بە خێرایی ڕاتكرد بۆ پۆلەكەت،ئەو ڕۆژە تەواو بوو وە تۆ ئامادە بووی بچیتە ماڵەوە و بخەویت. خەریك بوو لە پۆلەكە بچیتە دەرەوە كە خاتوو لی بانگی كردی بۆ لای مێزەكەی وە بینیت پارك جیمین یش لای مێزەكە وەستاوە، تۆ واتزانی كەوتوویتە كێشەوە بەھۆی ئەوەی ئەمڕۆ لە سەربان چی ڕوویدا.
ـ بەڵێ خاتوو لی.
ـ (ناوت) تۆ یەكێكی لە قوتابییە زیرەكەكانی پۆلەكە وە من سووپاس ت ئەكەم ئەگەر وانەكان بۆ جیمین شەرح بكەیت بۆ ئیمتیحانەكەی ھەفتەی داھاتوو
ئۆھ ھەواڵی باش دەربارەی سەربانەكە نەبوو،بەڵام كە گوێت لە داواكاریەكە بوو سەرسام بووی نەتویست ببیتە مامۆستای ئەو منداڵە ڕەقە، سەیری مامۆستا و جیمین ت ئەكرد ویستت بڵێی نەخێر بەڵام ئەوە مامۆستا ت بوو بۆیە نەتویست بڵێی نەخێر.
ـ بە دڵنیاییەوە پێم خۆشە ببمە مامۆستای جیمین
ـ سووپاس (ناوت).
VOCÊ ESTÁ LENDO
Love game یاری خۆشەویستی COMPLETED✅
FanficThis story is translated from English to kurdish ئەم چیرۆكە لە ئینگلیزیەوە وەرگێڕدراوە بۆ كوردی