Episode 4

696 121 1
                                    

تۆ و جیمین پێكەوە لەسەر مێزێك دانیشتن لە كتێبخانە، ئەركەكانی ماڵەوەت دەرھێنا.
ـ جیمین ئەركەكانت دەربھێنە ئینجا ئەتوانم دەرست پێبڵێم.
ـ نامەوێ ھیچ ئەركێك بكەم
تۆ زۆر بێزاربووی بەو ھەڵسوكەووتەی جیمین بۆیە بڕیارتدا تەنھا ئەركەكانی خۆت بكەی كاتێك تەواو بووی كێشات بە شانی جیمین دا بۆ ئەوەی خەبەری بێتەوە، ھەستا و پێكەوە چوونە دەرەوەی كتێبخانەكە نزیكی سەعات ٨ ی شەو بوو.
ـ ئێمە سبەینێ یەینەوە بۆ كتێبخانە بۆیە باشترە ئەمجارە ئەركەكانت بھێنی
ـ بەڵێ بەڵێ بەڵێ ھەرچۆنێك بێت من ئەچمە ماڵەوە
دواتر ھەریەكەتان ڕێگای جیاتان گرتە بەر.
👦 jimin's pov 👦
كاتێك من و (ناوت) ڕێگاكانمان جیا بوەوە ڕاستگۆبم من یەكسەر نەچوومە ماڵەوە ، كچێك ھەیە لە مەكتەب وە ئەو گەورەترە (یانی لە پۆلێ بەرزترە) و من حەزم لێیەتی ئەو كچێكی نموونەییە بۆ من، باڵای بەرزە و جوانە و ئەتوانێ سەما بكات بۆیە عادەتەن ئەچم سەیری ئەكەم كە ڕاھێنان ئەكات بەڵام ئەو تێبینی من ناكات من بەڕاستی حەزم لێیەتی و ئەمەوێ دانیپێدابنێم (پێی بڵێم) بەڵام نازانم چۆن.
وە ئێستا ئەبێت ھەموو ڕۆژ بچم بۆ كتێبخانە دوایی مەكتەب بۆیە نازانم چ كاتێ بدۆزمەوە كە پێی بڵێم.
👧 your pov 👧
شەو درەنگ بوو وە تۆ ھەستت بە ترس ئەكرد بەتەنیا بڕۆیتەوە ماڵ،كاتێك ئەڕۆشتیتەوە ھەستت كرد كەسێك دوات كەوتووە،بۆیە خێراتر ھەنگاوت ئەنا و دڵت بە خێرایی لێیئەدا،شتەكان خراپتر بوون و كۆمەڵێك كوڕی ڕێگر ھاتنە بەردەمت.
ـ ھێی جوانكیلە بۆ كوێ ئەڕۆی
ـ یااااا دووركەوە لەسەر ڕێگاكەم
ـ ۆۆۆۆھھھھ جوانكیلە ئێمە تەنھا ئەمانەوێ قسە بكەین
ئەوان دەستیان لێئەدای و ھەستت بە نائاسوودەیی ئەكرد نەتئەزانی چی بكەی چونكە تەنھا بووی
ـ ئەمانەوێت بتبەین بۆ شوێنێك جوانكیلە
ئەوان باڵیان گرتی و ڕایانئەكێشای،تۆ دەستتكرد بە ھاوارێكی بەرز بۆ یارمەتی
ـ یارررممممەتتتتتیییییی كەسێك یارمەتیم بات
زلەیەكت كێشا بە دانەیەكیاندا، كەسێك ھات و دەستی كرد بە لێدانی كوڕە ڕێگرەكان ، تۆ زۆر ترسابووی كە بزانی كێیە ئەو ھات و گرتیتی و پاشان پێكەوە ڕاتانكرد تا كە زۆر دووركەوتنەوە لە ڕێگرەكان وە ئەویش دەستی بەردای
ـ تۆ باشی ؟
👦 jimin's pov 👦
كاتێك كە ئەچوومە ماڵەوە گوێم لە كەسێك بوو ھاواری ئەكرد بۆ یارمەتی وە چووم سەیرێك بكەم كە ( ناوت) م بینی خێرا ڕامكرد و پۆكسێكم كێشا بە دانەیەكیانا وە دەستی ئەوم گرت و ڕامانكرد ،كاتێك وەستاین كە دووركەوتبووینەوە
ـ تۆ باشی؟
👧 your pov 👧
ـ تۆ باشی ؟
كە گوێت لەدەنگەكە بوو زانیت جیمین ە وە یەكسەر ترسەكەت كەم بوەوە.
ـ بەڵێ باشم تەنھا ئەژنۆم كەمێك بریندار بووە
ـ بھێڵە با بیبینم
قاچەكانت دەرھێنا بۆ ئەوەی ئەژنۆت ببینێ وە بیرت كردەوە بۆ ئەو یارمەتی دایت تۆ تەنھا سەیرت ئەكرد لە كاتێكدا ئەو باندجێكی لە جانتاكەی دەرھێنا و كردییە سەر برینەكە.
ڕاستگۆیانە ئەو زۆر قۆزە لە ژێر ڕووناكی مانگە شەودا ھەستت كرد دڵت كەمێك خێراتر لێ ئەدات كاتێك سەیری ئەكردی، ئۆی خوایە ئایا من كەوتوومەتە داوی ئەم مناڵە كەللە ڕەقەوە.یارمەتی دایت كە ھەستیت بەڵام كەوتی وە ھەستت بە ئازار كرد لە شوێنی برینداریەكە،ئەو نووشتایەوە و پێی ووتی بچیتە سەر پشتی
ـ ئۆھ نا من ئەتوانم بڕ...
پێش ئەوەی قسەكەت تەواو بكەیت ئەو قۆڵتی ڕاكێشا و تۆی كرد سەر پشتی خۆی
ـ لە كوێ ئەژیت ؟
ـ ھەھ ئۆھ ئممم لە دەوروبەری ئەم كۆڵانە
ئەو دەستیكرد بە ڕۆشتن و ھەموو ئەوەی تۆ كردت بینینی لایەكی ڕووخسارە جوانەكەی بوو

Love game یاری خۆشەویستی  COMPLETED✅Donde viven las historias. Descúbrelo ahora