گەوھەری ژیان

360 87 128
                                    



سڵاو لە گیانی پاکتان ئەستێرەکانم ✨

لە نێوان ھەموو ئەستێرەکانم خوێنەری ئەم کتێبە تایبەتن بۆ من.. تەنھا ئێوەم ھەیە کە ھەستەکانم و بیرۆکەکانمتان لەگەڵ بەش بکەم..

زۆر کات کە لەگەڵ ھەرکەس قسە بکەم ئاگادارم نابێت یان دەڵێت تخوا واز لەوانە بھێنە.. بەڵام من پێویستم پێیان نییە ھەتاوەکو ئێوەم ھەبێت ورد ورد و وشە بە وشە بیرۆکەکانم بخوێننەوە و ھەستی پێ بکەن.

ئەمشەو بابەتێکی تایبەتم نەبوو کە ھاتم، بۆیە لە سەرەتاوە بمبورن گەر قسەی زۆرم تێھەڵکێش کرد بێ ئەوەی ئاگادار بم..

زۆربەمان لە منداڵییەوە کە چەند پرسیارێکمان کردبێت بە وەڵامی ئایینی وەڵامدراوینەتەوە.. خۆ ئەوانە ڕاستن بەدڵنیایی بەڵام مانای ئەوەنییە کە نابێت بە شێوازی خۆت لە شتەکان بکۆڵیتەوە و مانای بۆ دابنێیت.

چەند شەوێک دەبێت خەو ناچێتە چاوەکانم و تەنھا بیردەکەمەوە.. ئەم ھەموو گیانە بۆچی لەم جیھانەدا زیندانی کراون؟ بۆچی مرۆڤەکان دەبێت بژین؟ ھەوڵ بۆچی بدەین؟ تەنانەت بۆچی دەبێت ھەوڵ بدەین؟ ھەموو ئەمە بۆچییە؟

وە ھەزارەھا پرسیاری ھاوشێوەی.. باشە بەڕاست بۆچی؟ من لە گۆشەی تێڕوانینی خۆمەوە وەڵام دەدەمەوە و ئێوەش ئەی ئەستێرە درەوشاوەکانم وەڵامی ئەو پرسیارانە بدەنەوە.. یان گەر ئەمە یەکەم جارە ئەوە بە مێشکتدا بێت بیری لێ بکەرەوە..

ڕاستییەکەی من حەزم لە شتی ناوبەتاڵ نییە.. واتە شتێک لە ناخەوە پوچ بێت و بەس قەپاخ و دیکۆرێک بێت لە دەرەوە. ھەموو شتێک دەبێت گەوھەرێکی ناوەکی ھەبێت، سەرچاوەیەکی ھەبێت لێوەی بدرەوشێتەوە.. باشە گەوھەری ژیان چییە؟

واتە ئێمە لە منداڵییەوە لە شەش یان پێنج ساڵییەوە یان تەنانەت زووتریش دەخرێینە بەر خوێندن.. چەندەھا کاتژمێر و ڕۆژ و مانگ و ساڵ بەڵکو تەمەنێک لەوەدا بەسەر دەبەین.. لە ڕاکردن بەدوای شتێک کەس نازانێ چییە....

باشە ئاخر چۆن دەکرێت نەزانیت بۆ کوێ ڕادەکەیت؟! من لەوە تێناگەم کە زۆر کەس بەوە ڕازییە کە نازانێت بۆ کوێ دەچێت و گوێی ناداتێ.. خۆ گەر وابێت باوەڕتبێ لەگەڵ ئەو ھامستەرە جیاوازیت نییە لە جۆلانێیەکی بازنەییدا ڕادەکات بێ ئەوەی لەجێی خۆی بەقەد دەنکە نیسکێک بەرەو پێش بڕوات.

ئێمە دەخوێنین.. تەندروستی خۆمان لەپێناو ئەو ژمارەیە دادەنێین کە لەسەر پارچە کاغەزێک پێمان دەدرێت وەک ئەوەی ھەموو ژیانمان تەنھا ئەوە بێت.. دواتر لە زانکۆ زیاتر دەخوێنین.. پاشان گەر بەبەخت یان بەھرەدار بیت کارت دەست دەکەوێت.. پارە کۆدەکەیتەوە، ھاوسەرگیری دەکەیت و ئەوەی چەند ساڵە بنیاتت ناوە بەجێیدەھێڵیت تا بچیتە ژیانێکەوە لەگەڵ کەسێکی دی، زۆربەی خەڵک بەباشی ھاوژینەکەشیان ناناسن تا دوای ئەو ھەنگاوە گەورەیە.

My Quiet Corner || SarahOnde histórias criam vida. Descubra agora