Part 1

424 33 22
                                    



—————————————————————
«تــــۆ نازانیـــت! چەندە سەختــەھ' بــیــریے کـــەسێک بـــکەیت و گلەیــیــەکــانت بــە وێـــنــەکــانی بڵـــێی...، تـــۆ نـــازانیت! چەندە سەختـــەھ' شـــتێک لــە دڵتـــا بــێت و نــــەتوانــی بیدرکێـــنی نــــاچاربیت پـــێ بــــــە دڵــــی خۆتـــدابنێیــت و بـــە خـــەمەوە ڕێبکــــەی..!!»
—————————————————————

-ھەمووان سەیری شانۆگەریەکەی بەردەمیان دەکرد بە بێ ئەوەی ھیچ کەسێک کاردانەوەی ھەبێت...ڕامابوون لە دیار مرۆڤێک کە ھەوڵی خۆ کوشتنی دەدا-

-ئەوان لە نێو ئاھەنگێک بوون کە خەریک بوو دەبووە پرسە-

"جیمین تکایە شتێک بکە ئەو خەریکە خۆی دەکوژێت.."
-بە نیگەرانیەوە سەیری جیمینی دەکرد-

جیمین:"ھەوڵ دەدەم پەشیمانی بکەمەوە...ئەوە تاکە ڕێگایە.. بیۆل.."
-بە شپرزەیی گوتی و ھێواش ھێواش نزیک دەکەوتەوە-

جیمین:"...ھۆکاری ھاندانی بۆ ئەم کارە چییە؟"
-لە یەکێک لە ئامادەبووانی ئاھەنگەکەی پرسی-

"خۆشەویستی تاک لایەنە!"

جیمین:"....ناوی چیە؟"

"جین"

-جیمین ھێواش ھێواش نزیک کەوتەوە..سەرنجی جینی بۆ خۆی برد-

جین:"نزیک نەبیتەوە.."
-ھاواری کرد-

جیمین:"..تەواو تەواو سەیرکە وەستام نزیک نابمەوە.."
-وەستا و دەستی بە ئاماژەی ھێمای خۆبەدەستەوەدان بەرز کردەوە-

جیمین:".....سەرنج بدە..گوێم لێبوو ھۆکاری ئەمە بە ھۆی خۆشەویستی یەک لایەنەوەیە....ڕاستە؟"

جین:"....ئەو منی خۆش ناوێت..منی ناوێت..من نامەوێت چیتر بەردەوام بم.."
-نزیکتر بووەوە لە بەرزاییەکە-

جیمین:"......باشە باشە سەیرکە من سەرزەنشتت ناکەم بۆ ئەمە..بەڵام سەرەتا گوێم بۆ بگرە دواتر چیت دەوێت بیکە..."

-جین سەرنجی دا پاشان دووبارە سەیری کرد وا دیار بوو قایل بوو گوێی بۆ بگرێت-

جیمین:"......ھەنێکجار...ئەو کەسانەی بە دڵمانن ئێمەیان بە دڵ نیە..ئازار بەخشە..بەڵام ناشتوانین ھیچی لە بارەوە بکەین.."

جین:"تۆ تێناگەیت."

جیمین:"نەخێر تێدەگەم دەزانم چۆنە کاتێک کە... کەسێک ھەمان ھەستی تۆی نەبێت بۆت..کەسێک کە ناتوانی بیری لێ نەکەیتەوە...ئازارت دەدات...بەڵام ناتوانیت کەس ناچاربکەیت کە حەزیان لێت بێت....."

جین:"...من حەزم لێی نیە،..من خۆشم دەوێت.."

جیمین:"...دەزانم بەڵام خۆشەویستی پەیوەندی نیە..بەو خۆ نواندنە گەورانەوە!..یان مانگ و ئەستێرەکان..ئەوە تەنھا بەختە..!..ھەندێک جار کەسێک دێتە ژیانتەوە ھەمان ھەستی ھەیە بۆت..ھەندێک جاریش بەختت نیە!
...بەڵام ڕۆژێک بە کەسێک دەگەی کە تۆی لەبەرخۆت دەوێت...حەوت بلیۆن کەس ھەیە لەسەر ئەم ھەسارەیە...ئەزانم..کە یەکێکیان ئامادەیە بچێتە سەر مانگ لە پێناو تۆدا..!"
-
-
-
بیۆل:"تۆ دەزانیت کە چۆن مرۆڤەکان ڕازی بکەیت.."
-زەردەخەنەیەکی بچووکی کرد-

ڕێـگـــای بـــــــــە دەســـــت ھـێنــــانــتWhere stories live. Discover now