ترپەکانی دڵم

2K 227 384
                                    

سلاو

کۆمێنت بکەن لەنێوان ڕیزەکان

دەست پێدەکەین هەوڵ بدە لەگەل موزیکێکی ئارام بیخوێنیتەوە

....................

" سوهیون"

وەک هەموو کەسێک کۆمەلێ هیوام خستە دلم بە ئاواتی ئەوەی ڕۆژێک دێتە دی بەلام وردە وردە  گەلاکانم هەلدەوەرین!

وردە وردە ئەوەی دەمویست بۆم نەبوو وەک ئەوەی ڕابکات لەمن

ئەو هیوایی خستبوومە دلم پێش هەموو شتێک دامنا خۆی تێکی شکانم

ناخۆشیەکان و خەمەکان وردە وردە دەستیان خستە مل و باوەشیان پێدا کردم وەک ئەوەی زۆریان خۆشبووێم

خەریکە زیاتر نوقمیان دەبم بێ ئەوەی کەس هەستم پێ بکات و کەسێک هەبێ یارمەتیم بدات لەو گێژاوەی کە توشی هاتوومـ

دەستێک توند بمخاتە باوەشی و گەرمیم پێ بدات و ئەو سۆز و بەزەیی خۆیم پێبدات خۆشەویستی دروست بکات لە ناخم دا.....

کاتێک دەکەوم و ئەژنۆکانم ئازاریان دەبێ کەسێک تیماریان بکات و دەستم بگرێت لە هاتی هەلسانم تەنها کەسێکم دەویست هەموو ئەو خەونانەم بە رۆژێک تێکشکا لە لایەن ئەو

من ئەوەندە خراپ و شەرمەزارکەر بوومە..! ؟

راستە من ترسنۆکم وە بەشێوەیەکی خراپ ترسنۆکم دانی پیادەنێم دەترسم لە دەربڕینی هەستەکانمـ.... دەترسم کاتێ قسەیەک دەکەم کەسی بەرامبەرم هەلە بیری لێبکاتەوە ..... دەترسم لە هەستی هاوڕێیەتی و لەدەست دانی.... گریانم لەبەردەم کەسێ واملێدەکات ئەرزەکە شەق بکەم تا بچمە ناویـ....

وە باشترین هاوڕێم دەفتەری وێنە کێشانمە... وە هەمیشە کتێبێکم لەنێو جانتاکەم دەبێ بۆ خوێندنەوە من کەسێکی داخراوم وە بێ هاوڕێم کە بڕۆمە شوێنێک دەفتەر و کتێبەکانم یارمەتیم دەدەن بۆ بەڕێکردنی کاتەکانمـ.....

بەهۆی هەبوونی کاتی بەتاڵی زۆرەکەم وای لێکردووم زیاتر گرینگی بە خوێندن بدەم ئەوەش منی گەیاندە یەکێ لە هیوا و ئاواتەکەمـ بێ گومان خراپ نەبوو...!؟

لە بەشی دیزایین جلوبەرگ قۆناغی دووەم دەخوێنم لە ئێستادا...

کۆتا شت بوو بۆ ئەوەی بڕۆمە دەرەوە لە ژوورەکەم دانانی چاوێلکە گەورەکانم بوو لەسەر چاوم لەگەل تیشێرت و پانتۆلێک لەگەل قژە سادەکەم کە بە تەوقەیەکی نەرم لەسەرەوە بەستوومە وەک گەمژەیەک دەرم دەخات بەلام گرینگی نادەم نامەوی کەس گرینگیم پێ بدات یاخود بیرم لێبکاتەوە بەهەر شێوەیەک من دەمەوێ دووربم لەهەر کەسێک لەم ژیانـــ....

جانتاکەم هەلگرت و دەرگای ژوورەکەم دوای خۆم داخست چومە سەر مێزی نان خواردنەکە

"دایکم و باوکم لەکوێن" لەو خزمەتکارەم پرسی کە خواردنی بۆ دانانم

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Apr 04 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

(تەواوبوو)✔️  MY HEART BEAT /ترپەکانی دڵم Where stories live. Discover now