PART 1

214 31 0
                                    

دوای ئەوەی کیم یووشیک ( سەرۆکی مافیاکان ) یونهی بچکۆلانەی دایە دەست
خێزانێکی یابانی بڕە پارەیەکی زۆر کەمی دا پێیان بۆ بەخێوکردنی یونهی
ئەوە وای کرد کە ئەو خێزانە زیاتر ڕقیان لە یونهی بێتوە و لە تەمەنێکی
زۆر بچوکەوە هەموو کارێکی پێ بکەن
هەر لە قاپ شۆردنەوە هەتا ماڵ سڕینەوە و بە وەش ڕازی نەدەبوون و زۆر بەخراپی لە یونهییان دەدا
ئەو تەنها تەمەنی چوار ساڵ بوو بەڵام شەوان بەدەم گریانەوە خەوی لێ دەکەوت ئەو لەبەر ئازاری
جەستەی نەدەگریا بەڵکو لەبەر ئازاری دڵی هەموو شەوێک لەبەر خۆیەوە قسەی دەکرد و دەیوت


یونهی:باشە بۆ من بۆ دایک و باوکم ڕقیان لێمە تەنانەت خوشکەکەشم ڕقی لێمە

( ئەو خێزانە کچێکی تریان هەبوو ناوی بورا بوو دوو ساڵ لە یونهی گەورەتر بوو بەڵام ئەو وەکو
یونهی جوان و ڕۆح سوک نەبوو هەر لەبەر ئەوە زۆر غیرەی بە یونهی دەبرد و زۆر خراپ بوو لەگەڵی و زۆر دڵخۆش دەبوو کاتێک دەیبینی دایکو باوکی ئازاری یونهی دەدەن و لێی دەدەن و کاری پێ دەکەن)

دوای دوو ساڵ کاتی ئەوە بوو یونهی بچکۆلانە بچێتە قوتابخانە بەڵاااام نا
چۆن خاتوو لی (دایکە ساختەکەی) ڕێگە دەدات
یونهی دڵ خۆش بێت
یونهی زۆر لێی پاڕایەوە و تکای لێ کرد بەڵام ئەو ڕێگەی نەدا

یونهی بەدەم گریانەوە : تکایە باوکە دایکم ڕازی کە من نامەوێ لە ماڵەوە بمێنمەوە و کاری ماڵ
بکەم من دەمەوێ وەکو بورای خوشکم بچم بۆ قوتابخانە و
فێری نوسین و خوێندنەوە بم من نامەوێ
نەزان و نەخوێندەوار دەرچم تکایە دایکم ڕازی کە ئەو بە قسەی تۆ

قسەکانی تەواو نەکرد بڕێز لی بە هەموو هێز و توانایەوە شەقازلەیەکی لێ دا یونهی کەوتە سەر زەویەکە

بەڕێز لی : دایکت چی وت هەر ئەوەیە

یونهی لەبەر خۆیەوە بەهێواشی دەگریا سەیری لای ڕاستی کرد
بورا وەکو شەیتان سەیری دەکات
چاوەڕێ بوو بورا بێت و یارمەتی بات هەڵسێتەوە بەڵام سەیرکردنێکی سەیر سەیری کرد و پێکەنینێکی شەیتانانەی بۆ کرد و ڕۆی



ئەم هەڵسوکەوتەی بورا ئاگری لە ناخی یونهی کردەوە و ئازارەکەی یونهی زیاتر کرد

شەوکاتی خەو یونهی چوە ژورەکەی یان بڵێم کەلاوەکی کە ژورێک بوو داڕزا بوو پەنجەرەکەی
شکابوو وەکو بەستەڵەک سارد بوو هیچ جێگەیەکی لێ نەبوو لەسەری بخەوێ
تەنها پارچە فەرشێکی پیسی بچکۆلانە
یونهی لە سەرمادا خەوی لێنەدەکەوت و هەستی بە دەست و قاچی نەدەکرد هێندەی سەرمابوو

چووە ژوورە خۆشەکەی بورا و وتی.........







سڵاو هاوڕێیان هیوادارم بەدڵتان بێ
دەبێ یونهی چی بە بورا بڵێ و دەبێ چی بکات
تکایە ڤۆتتان بیر نەچێ💜

 چارەنوسی ڕەش لە مناڵییەوەWhere stories live. Discover now