جەنگبکوژی ھەزاران
گەنج
منداڵ
پیر
ئەو جەنگانەی تەنھا لەسەر پیتەکانی زاری دوو کەس دروست ئەبێت .
ھەزاران مردووی لێ ئەبێتەوە لە ناو ئەم ھەزاران جەستەیە جەیستەی ئەم دووانە بوونی نیە
زۆر دڵی لە لێدان وەستان بەڵام ھەموو دڵەکانی بێ ھیوا کرد
لە کاتێکدا ھیوا سەرچاوەی ژیانەخوێن
دەنگی گولە
جەستەی مردوو و پارچە پارچە بوو
بێوەژن بوونی ئافرەتان
ھەتیو بوونی منداڵەکان
جەرگ سوتانی دایک و باوکەکان
شکانی دڵی ئاشقەکەکان
شتانێکی ئاسایی ڕۆژانی جەنگ بوو ئەمانە ئەنجامی توڕەیی دوو کەس
توڕەیەک جیھانی سوتاندکۆتایەکانی جەنگی جیھانی یەکەم ساڵی ١٩١٨
کۆریای باشور
ناو : پارک ڤایڵێت
پیشە : پەرستار
ھاوسەر : پارک جیمین~~~~~
"دایکە پێویستە بڕۆمەوە"
بەگریانەوە وتم. چونکە دایکم قاچەکانمی گرتوە تا دوبارە نەڕۆم بۆ جەنگ وەک پەرستارێک
دایکم : سوێندە خۆم ناھێڵم بڕۆی تاکە کچەکەم نانێرمەوە بۆ ئەو جەھەنەمە دوای چەندێک تۆم بینیوەتەوە ھەر خۆی نازانم چۆن نەمردووی
بە قیژەوە وتی و قاچەکانمی توندتر گرت نوشتاموە چومە ئاستی ئەو
من ئەگەرێمەوە ئوما ھەر خۆی خەریکە جەنگ
کۆتایی یەتسەریی بەقاچەمەوە نوساند و بە خێرای بە نەرێنی ئەجوڵان
ئوما تۆ ئەتەوێ بەڵێنەکەی باوکم بشکێنم"
ناتوانم ئوما
من وەک ئەوانیتر ھەموو ڕۆژێک نازم پێنەدرا لەلایەن باوکمەوە ،شەرمم ئەکرد ئوما بڵێم باوکم مردووە کاتێک ھەموو کچەکانی تر لە کۆڵی باوکیان بوون
ئوما باوکم مرد !!
من کچێکم بە ھەتیوی گەورە بووم
فرمێسکەکانم ھەموو ڕۆژێک خوڵی سەر گۆڕەکەی باوکمی تەڕ ئەکرد بە دەستە بچوکەکانم گوڵەکانی سەر گۆڕەکەیم چاک ئەکرد
ھەر ڕۆژێک کە ھەڵئاستام لە خەو بە ڕاکردن ئەھاتمە ژوورەکەی ئێوە ئەم وت بەڵکوو ئەمانە خەون بن
باوکانی تر ھەمووی چاودێری کچەکەیان ئەکرد بۆ ئەوەی بزانن کوڕە ھەرزەکارەکان ئازاریان نادان .
ئەی من چی دایکە ؟
ھیچ!
ھیچێک کە پڕە لە گریانەکانی منداڵیم و برینی کەوتنەکانم دڵۆپە خوێنەکانی دڵم
ڕۆشتنە تەنھاکانم
بۆ تاکە شتێک بەرگەم گرت
تاکە شتێک!!
ئەو بەڵێنەی بە باوکم دا
کە ئەوەی ڕۆژێک ژیانی کەسانی وەک ئەو نەخۆش چارەسەرەکەم
ئە تەوێ ئەو بەڵێنە ئێستا بشکێنم ئۆما !؟"
YOU ARE READING
لـەبـیـرکـراوەکـان.. [ One shot ]
Fanfictionمێژوو تەنھا باسی ژیانی سەرۆکەکان ئەکات کە بڕیاری جەنگەکانیان داوە بێ ئەوەی خۆیان قوربانی بەن... باسی ئەو ملوێنان کەسە ناکات بوونە قوربانی بڕیاری سەرۆکەکان مێژوو دڕندەیە بێتاوانەکانی کردووە بە لەبیر کراوەکان... دڕندەکانیشی لە دێرەکانی مێژوودا بە...