ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە كە من بە «ناوت«ئەڵێم خۆشمئەوێ وە بزانین ئەو چی ئەكات،چونكە بەڕاستی ئەوم خۆشئەوێ وە ئەمەوێ ئەو بزانێت ، ئەزانم جیمین برای منە بەڵام ئەو شایەنی «ناوت«نییە وە ئەزانم ئەو بەڕادەی من خۆشی ئەوێت بەڵام ئەمجارە من «ناوت«لەدەستنادەم بۆ ئەو ،ئێمە خۆمان ئامادەئەكەین بۆ كۆنسێرتەكەمان
ـ «ناوت«
ـ بەڵێ
ـ ئەتوانین دوای كۆنسێرتەكە بڕۆین بۆ شوێنێك ھەنێك شتم ھەیە كەپێت بڵێم
ـ ئمــــ بێگومان باشە
ـ زۆرباشە دوای ئەمە ئەڕۆین
زەردەخەنەی بۆ كردم و سەری لەقاند
👧 your pov 👧
جەیھۆپ داوای لێكردی دوای كۆنسێرتەكە بچن بۆ شوێنێك ھەستت بە ناڕەحەتی ئەكرد كەئەبێت چیت پێبڵێت ،یارمەتی كوڕەكان و ھاوكارەكانت ئەدا بۆ ئامادەبوون بۆ كۆنسێرتەكە كە لەماوی دوو كاتژمێر ھەموو شتەكانت ئامادە كرد،پێویست بوو بچیت بۆ ژووری پشوو بۆیە ڕۆشتی بۆ ئەوێ كە ھاتیتە دەرەوە جیمین ی لێبوو كەمێك ترسناك دیاربوو ئەو بێدەنگ بوو سەیرێكی كردی و بەتەنیشتدا ڕۆشت بەڵام تۆ بانگت كرد
ـ جیمین
بەھێواشی سوڕایەوە
ـ سوپاس بۆئەوەی لە فڕۆكەخانە یارمەتیت دام
ـ كێشە نییە
سوڕایەوە و ڕۆشت،سەیرت ئەكرد كاتێك ئەڕۆشت نەتئەتوانی ئیتر ھەستەكانت بشاریتەوە ئەتویست بزانێت ھەستت چۆنە بۆی ڕاستیەكەی ئەتویست ئەو دڵخۆش بێت لەوەی ئازاری ھەبێت ، ھەموو ئەوەی ئەتویست درۆكان و ئازارەكان دووربكەونەوە بەڵام نەتئەتوانی بە جیمین بڵێیت لەبەر جەیھۆپ چونكە لەژواندای لەگەڵی وە تاكە شتی لەبیركراو خۆشەویستیەكەتە كە ناتوانی بیبەخشی بە جەیھۆپ، جەیھۆپ ت خۆشئەوێت بەڵام نەك بەو شێوەیەی ئەو ، كۆنسێرتی كوڕەكان تەواو بوو وە كاتی پاكردنەوە بوو ، چاوەڕێت ئەكردن لە ستەیجەكە بێنە خوارەوە
ـ «ناوت«
ـ بەڵێ
ـ ئامادەیت ؟
ـ بەڵام ئەبێت یارمەتیان بدەم لە پاككردنەوە
ـ بەڵێ بەڵام من قسەم لەگەڵ بەڕێوبەر كرد وتی ئەتوانن بڕۆن
ـ باشە
دەستتی گرت و پێكەوە ڕۆشتن بەلای جیمین دا تێپەڕین ،سەیرت كرد و ئەویش سەیری كردی بەشێوەیەك كە بیەوێت بتوەستێنێت بەڵام نەیكرد
من و جەیھۆپ چوینە كەنار دەریا زۆر جوان بوو
ـ بۆچی لێرەین ؟
ـ ویستم ھەندێك كات بەتەنھا لەگەڵ تۆ بەسەربەرم چونكە بەدرێژایی ھەفتە كارمان كردوە و ھەلێكم نەبوو پێكەوە بچینە دەرەوە
ـ ئەو جوانە كەنار دەریاكە زۆر جوانە
ـ وایە
ـ ئێ ئۆھ ویستت چیم پێبڵێیت!
سوڕایەوە تا سەیرت بكات و زەردەخەنەی بۆ كردیت
ـ تەنھا ویستم بڵێم تۆ زۆر جوان دەرەكەوی
سوربویتەوە بە قسەكەی
ـ دڵنیای ئەوە ئەو قسەیە بوو كە ویستت پێم بڵێی ؟
ـ بەڵێ دڵنیام
ـ دەی ھۆسیۆك پێم بڵێ تكایـــــــــــــــــە
ھێشتا ھیچ ناڵێت تۆ زۆرت لێكرد بەڵام ئەو تەنھا پێئەكەنی و ڕومەتی ڕائەكێشای
ـ باشە پێت ئەڵێم ئەوكاتەی گەڕاینەوە بۆ سیئۆل
ـ باشە
بۆ ماوەی كاتژمێرێك لەوێ بوون و دواتر گەڕانەوە ، ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە كە ئەگەڕێنەوە بۆ نیشتیمان وە ھەواڵە خۆشەكە ئەوەیە بۆ ماوەی ھەفتەیەك پشوو وەرەگرن بۆیە تۆ بەپەرۆش بوویت بچیتە ماڵەوە و بخەویت ، گەشتەكە درێژەی كێشا و نەتئەتوانی لەوە زیاتر چاوەڕێ بكەیت ، لەكۆتایدا ھەموتان گەشتنەوە سیئۆل ھەستێكی خۆشتان ھەبوو كە گەشتنەوە نیشتیمان
ـ باشە ھاوڕێیان ئیشێكی مەزنتان كرد تكایە بچنە ماڵەوە و پشوو بدەن
دوای ئەوەی كە توانیمان بڕۆین ڕاست چوومەوە ماڵەوە
👦 jhope pov 👦
ـ ئەمەوێت ئەو شتە بە «ناوت«بڵێم ئەمەوێت سبەی پێی بڵێم بۆیە داوام لێكرد دووبارە یەكتر ببینین
تایھیۆنگ : ھیونگ سبەی چی ئەكەیت ؟
ـ ئمــــــــ لەگەڵ «ناوت« یەك ئەبینین
ـ بۆچی لەبری ئەوە لەگەڵ ئێمە نابن ؟
ـ ناتوانین تایھیۆنگ سبەی ڕۆژێكی تایبەت ئەبێت بۆ من و «ناوت«
ـ بۆچی ؟
ـ ئەوە تەنھا
ـ بەڕاست بۆ ناتوانن لەگەڵمان بن تكایە بەڕاستی ئەمەوێت «ناوت«ببینم
ـ ناتوانم تایھیۆنگ چونكە من ....
ـ تۆ چی ؟
ـ من پێی ئەڵێم كە خۆشمئەوێت
ئەو سوپرایز بوو
ـ وادەرەكەوێ تۆ و «ناوت« بەجدیتان بێت
ـ پێموایە
ـ باشە ئەگەر سبەی ویستتان لەگەڵمان بن ئەتوانن
👧 your pov 👧
ئەمڕۆ جەیھۆپ داوای لێكردی دووبارە یەكتر ببینن وە ئەمجارە ئەو بەتەمایە قسەكەت پێبڵێت ، ھات بۆ ماڵتان بۆئەوەی پێكەوە بڕۆن بۆ باخچەیەكی پڕ لە گوڵ
ـ ئێـــــ ئەتویست چیم پێبڵێی ؟
ـ سەرەتا ئەتوانم داوای شتێكت لێبكەم «ناوت« ؟
ـ بێگومان
ـ منت خۆشەوێ ؟
بۆ ساتێك بە بێدەنگی مایتەوە
ـ وەڵامم بدەوە
ـ بێگومان خۆشمەوێی
بە بێدەنگی مایەوە و پاشان دەستتی گرتی و توند نوساندی بە سنگیەوە
ـ ھەستەكەی دڵم خێرا لێئەدات ؟ من بەوشێوەیە شپرزە ئەبم كاتێك لای تۆم چونكە من زۆر تۆم بە دڵە
ـ نازانم چی بڵێم
ـ باشە من ئەیكەم
سەیری چاوەكانیت كرد
ـ خۆشمەوێی «ناوت«
بۆ ساتێك وشك بوویت ھەوڵت دا لەوە تێبگەی كە ووتی
ـ تۆ چی ؟
ـ ووتم خۆشمەوێی «ناوت«
👦 jimin pov 👦
لەگەڵ تایھیۆنگ و جونكوك ئەڕۆشتین تا كەمێك خواردن بھێنین
ـ ئەوانی تر لە كوێن ؟
ـ نامجون ھیونگ لەگەڵ جین ە وە شوگا لە داخلی خەوتووە وە جەیھۆپ لەگەڵ «ناوت«ە
بۆ ساتێك وەستام لە ڕۆشتن
ـ بۆچی ؟
ـ ئمــــــ نازانم وتی پێی ئەڵێم كە خۆشمئەوێ یان شتێكی لەو بابەتە بەڵام بابڕۆین ھیونگ من برسیمە
حەزی خواردنم نەما دوای قسەكانی تایھیۆنگ
ـ ھاوڕێیان ئێوە بڕۆن من ئەچمەوە ماڵەوە چونكە لەوانەیە جولی چاوەڕێم بكات
ـ باشە
ئەڕۆشتمەوە بۆ ماڵەوە بەڵام خەیاڵم لای ئەوە بوو كە «ناوت« وەڵامی چی ئەبێت بۆ جەیھۆپ مەبەستم وادەرەكەوێت كە ئەوی بەدڵ بێت بۆیە لەوانەیە ڕازی بێت نازانم بیر لە چی بكەمەوە ، دەرگای باڵەخانەكەم كردەوە و گوێم لێبوو كەسێك پێئەكەنێت دەنگەكە لە قاتی سەرەوە ئەھات ، ڕۆشتم سەیری جولی بكەم ، كەمێك لەدەرگاكەم كردەوە و بینیم جولی پاڵكەوتووە لەگەڵ كەسێكی تر،زۆر توڕە بووم و بە توندی دەرگاكەم كردەوە
ـ جیمین بۆچی لێرەیت ؟
ـ پێتوایە كە چی ئەكەیت ؟
ـ ئەوەی ئەیكەم لە چی ئەچێت ؟
ـ چۆن توانیت؟
ـ باشە چونكە تۆ خۆشت نەویستم ئەزانم ئەو كچەت خۆشەوێ كە ئیشتان بۆ ئەكات بۆیە من ئەمەم كرد تۆ ھەرگیز خۆشەویستی خۆتت نەدامێ
ـ پێم وتی كە چاوەڕێم بكەی
ـ باشە من ئێستا ناتوانم چاوەڕێ بكەم ویستم ئەمەت پێ بڵێم بەڵام پێموایە ئێستا كاتێكی باشە كە جیا ببینەوە
ـ باشە
باڵەخانەكەم جێھێشت و زۆر تووڕە بووم بڕیارم دا بچم بۆ شوێنی ڕاھێنانی سەماكە و تەنھا سەما بكەم تا ماندوو ئەبم
👧 your pov 👧
جەیھۆپ پێی ووتی كە خۆشی ئەوێی بەڵام تۆ نەتئەزانی چی بڵێی
ـ شتێك بڵێ «ناوت»
ـ نازانم جەیھۆپ
ـ منت خۆشەوێ ؟
ـ بمبورە من تەنھا ...
ـ ئەزانم تۆ ھێشتا جیمین ت خۆشەوێ «ناوت«
بە بێدەنگی مایتەوە
ـ ئەو شێوەیە ئەبینم كە سەیری ئەو ئەكەی وە گرنگی پێئەدەی ئەزانم كە دڵی تۆم بەدەست نەھێنا كەواتە بۆیە قازت لێئەھێنم بڕۆی
بە خێرایی سەیرت كرد
ـ چی ؟
ـ ئاساییە «ناوت« ئەوە ڕوونە كە ئێمە بۆیەك نابین بۆیە وازت لێدێنم
ـ بمبورە جەیھۆپ
ـ ئاساییە
زەردەخەنەت بۆكرد
ـ سووپاس وە ئەزانم ڕۆژێك یەت كەسە تایبەتەكەت ئەدۆزیتەوە
ئەو زەردەخەنەی كرد و سەری لەقاند منیش نزیك بوومەوە و ماچی ڕومەتیم كرد
ـ دووبارە سوپاس
ـ بۆچی ھێشتا لێرەیت خێراكە بڕۆ بیدۆزەوە
تۆ زەردەخەنەت بۆكرد و باوەشێكت پیا كرد و ڕۆشتی جیمین بدۆزیتەوە بەڵام لە ھیچ شوێنێك نەتدۆزیەوە ھەموو شوێنێك گەڕایت و پەیوەندیت كرد بە ئەندامەكانی ترەوە بەڵام ئەوانیش نەیانەزانی ، بۆیە چوویت كۆمپانیا بگەڕێی وە بینیت ڕاھێنان ئەكات بە خێرایی ڕاتكرد بۆ لای و دەرگاكەت كردەوە ئەویش وەستا و سوڕایەوە سەیری كردی وە تۆ بەخێرایی ڕۆشتی بۆ لای
ـ «ناوت« چ ...
پێش ئەوەی قسەكە تەواو بكات ماچت كرد ئەو شۆك بوو كە ماچت كرد بۆیە ئەویش ماچی كردیتەوە توند كەمەرتی گرتبوو و لە خۆی نزیكی ئەكردیتەوە ھەستت بە زەردەخەنەی ئەكرد لە ماچەكەیدا دواتر ھەردوكتان دووركەوتنەوە بۆئەوەی ھەوا وەگرن
ـ ئەوە چی بوو «ناوت«؟
ـ خۆشمئەوێی جیمین وە ھەموكات و بۆ ھەمیشە خۆشمەوێی
زەردەخەنەی بۆكردی
ـ منیش خۆشمەوێی «ناوت«
نزیكتر بوەوە و دوبارە ماچی كردیتەوە
دوو ساڵ دواتر تۆ و جیمین ھاوسەرگیری تان كرد وە ھەمووشتێك نایاب بوو ، وە لە كۆتایدا جەیھۆپ كەسێكی دۆزیەوە ، لە تەنیشت یەكترەوە وەستابوون و سوێندەكانتان ووت و ئەڵقەكانتان گۆڕیەوە ئەو نزێك بوەوە و چرپەی كرد بە گوێتدا
ـ تۆ ئەزانی كە ئێستا زۆر جوان دەرەكەوی
تۆ سووربویتەوە و زەردەخەنەت كرد و كێشات بە شانیدا
ـ بۆیە ئەمشەو كەمێك خۆشەویستی بەدەست ئەھێنی
ـ یااا پارك جیمین
ئەو زەردەخەنە كیوتە بكوژەكەی نیشاندایت و ماچی كردی
ـ من ئێوە بە ژن و مێرد ڕائەگەیەنم
لە كۆتایدا ھاوسەرگیریمان كرد لە دوژمنەوە گۆڕاین بۆ خۆشەویست ئەمە بە دڵنیایەوە نامۆیە بەڵام ناوازەشە
"یاری خۆشەویستی "
ESTÁS LEYENDO
Love game یاری خۆشەویستی COMPLETED✅
FanficThis story is translated from English to kurdish ئەم چیرۆكە لە ئینگلیزیەوە وەرگێڕدراوە بۆ كوردی