ھاتنەوە بە پارتی تازەواا دەزانم خوێنەر ٣ ھێندەی ڤۆتەکانە ئەوە دەڵێم حالتان کوە باشن؟
ھەر دەمەوێ بڵێم پارت ھەبوە بە ٣ شەو نوسیومە تاکو فکرەیەک و نوسینێکی جوان پێشکەش بکەم وە ھیچ پارتێک نیە ٣ جار سەیری نەکەمەوە لەبەر ھەڵەی نوسین و جوانی نوسینەکە! ڕێز لە ماندوبونی نوسەر بگرن من بم ھەرکەس بێ! بەجدی ڕەفیقەکانی خۆم نەبی کەسیتر ڤۆت ناکا سەیری ڤیو و ڤۆتەکانیش بکەن ئەوجا خۆتان و ویژدانتان😁👌🏻
ئەنیوەیز ھیوادارم بەدڵتان بێت ئەوجا چیرۆکەکە گەرمتر دەبێ!
ڤۆت لەبیر مەکەن و با دەست پێبکەین
.
.
.
.
.
.
.یوری: دەی با من پرسیارەکانم بکەم...کەی ھەڵدەستن لەخەو؟ چیدەخۆن بەیانیان؟ حەزیان لە خواردنی سوێرە یان تون یان چەور ؟ حەز بە خواردنی دەریایی دەکەن زیاتر یان نان و بەرھەمەکانی گەنم؟
ماریا: چای چۆن دەخۆنەوە
یوری : ئاا ئا بە دڵنیاییەوە چای چۆن دەخۆنەوە؟
(سۆھیون مردبوو بە پێکەنین کە ئەو شکلەی ئێمەی بینی و یوری بینی کە دەفتەر و قەلەمی دەرھێناوە پرسیار دەکاو چاوەڕێی جوابەکانە)
سۆھیون: کچینە کارەکە ئەوەندەش قورس نیە وردە وردە ڕادێن لەگەلی و وەڵامی ھەموو ئەوانەتان دەدەمەوە وردە وردە لەم ھەفتەیە خۆ ناکرێ ھەموی بە یەک کاتژمێر باسکەم...
بەس سەرەتا بزانن بەڕێز کیم ئەوەندە مەجالی نیە بیر لە خواردن و تامەکەی بکاتەوە یان پاککردنەوەی ماڵەکە بەس بێدەنگی و قسەکردن و ڕەفتاری زۆر لا گرنگە چونکە ھەرخۆی خاوەن کۆمپانیایە دەبێ زۆر گرنگی بە کات و قسە و ڕەفتارەکانتان بدەن
بەڵام خاتوو کیم...
ئەو شاژنی پاکو خاوێنی و خواردن دروست کردنە تەنھا دادەنیشێ سەیری سانتیم بە سانتیمی مێزەکە دەکا ئاخۆ تۆزی لەسەرە؟
کەوچک بە کەوچکی خواردنەکە بە تامەوە دەخوا ئاخۆ تامی چۆنە؟ ھەڵەیەک ھەیە؟
جلەکان لەکاتی خۆی دەشۆرێ؟ جوان ئوتو دەکرێ؟یوری: دەی ئیتر ھەر کەمێک پێش ئێستا بۆمان دەرکەوت
سۆھیون :دەی کچێ تۆش دڵڕەق مەبە ..
ھەم من سەرسام بووم بەوەی چایەکەتی بەدڵ بوو من کە ھاتم یەک ھەفتە تەنھا چایم دەگۆری تا زانیم چۆن چایەکی بەدڵە..ماریا: ئەی دەکرێ بپرسم ئەو کار ناکا؟
واتە خاتوو تێیۆن ئەو ھەروا لەماڵەوەیە لەکاتێکا بەڕێز کیم سەرقاڵە؟سۆھیون: بەڵێ ئەو خانمی ماڵەوەیە منیش نازانم بۆ کار ناکا بەڵام ئیدی ئەوەی لەسەر ئێمەیە بەجوانی کارەکانمان بکەین ئەی وانیە؟
ماریا: بە دڵنیاییەوە وایە
.
.
(گفتوگۆکەمان تەواوکرد و ئێمەش لەدوای خاتوو تێیۆن ڕۆشتینەوە خانەکە یەکەم ڕۆژ زۆر نەماینەوە بەڵام بە درێژایی ھەفتەکە سەردانمان دەکرد و چەند ژەمێکیشمان لەوێ خوارد و فێری ھەموو شتێکی ئەو ماڵە بووین یاساکان شوێنی کەلوپەلەکان ھەلسوکەوتی ھەردوو خاوەن ماڵەکە و زۆریتر...
خاتو تێیۆن ھەر وەک یەکەم ڕۆژ بە پرتەو بۆڵەو بەناز و گلەیی بوو بەڵام ڕاھاتین و بەرگەیمان دەگرت زۆر باشیش ھاتبوین زۆربەی شتەکانمانی بەدڵ بوو...
بەڵام سەبارەت بە بەڕێز کیم سۆک جین ئەو زۆر بێدەنگ بوو بەیانیان دەڕۆشت و ئێوارە زوو دەھاتەوە کەمێک سەرقاڵ بوو بەڵام کاتی ماڵەوە و خێزانەکەشی ھەبوو)