لەبەر خاتری ئەو چەن کەسە کەمەی کە ڤۆت دەکەن ئاوا مەزبووت پارتەکان دادەنێم🥰کە بەدڵتان بوو ڤۆت لەبیر مەکەن
با دەست پێبکەین
.
.
.
.
.
.
.(چاوم لێبوو ئەو چەقۆکەی خستە سەر دڵی بەڵام من ئەوەندە تاساو بووم ئەوەندە شۆک ببوم لەو حاڵە لە یەک چرکەدا ھەزار خەیاڵی خراپم بۆ ھات و دڵنیا بوم لەوەی یوری ئێستا شتێکی زۆر ھەڵە دەکا و منیش لە شوێنی خۆمەوە بەو حاڵەم ھیچم پێ نەدەکرا وەک ئەوەی بتێک لەوێ دانرابێ .. )
.
.
~ھەموو ئەوەی توانیم بیکەم ئەوەبوو توند چاوەکانم بنوقێنم...
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.خاتوو کیم: ئەوە چی ڕوودەدا؟
(لەگەل ھاتنە ژورەوە گوتی و کە چاوی بە چەقۆکە کەوت دەستی کرد بە قیژە و ھاوار)
خاتوو کیم: ئای خوایە ئەو چەقۆیە لادە کوڕەکەم ئاگاداربە...!
ماریا: کوڕەکەم!
ئای خوایە چ دۆزەخێکە! چی ڕوودەدات؟!(من لەو ساتە شۆکێکی یەکجار زۆر گرتمی خراپتر لەو شۆکەی کە چەند چرکەیەک پێش ئێستا تێیدا بووم)
یوری:خانمەکەم..
کوڕەکەت!؟(گوتی و چەقۆکەی لەدەست کەوتە خوار)
-بەھ بەھ شاژنەکەم ھاتەوە سڵاو دایکە کوڕەکەت لێرەیە تەدااا
(لەناکاو ئەو ڕوخسارە ترسناکەو ئەو دەنگە قوڵە ئەو کەسایەتیە گۆڕا بۆ کوڕێکی ڕووخۆش و قسەی خۆش..
بەرەو ڕووی خاتوو تێیۆن ڕۆشت..
باوەشیان بەیەکدا کرد و من و یوریا وەک دوو گەمژەی تاساو سەیرمان دەکردن)خاتوو کیم: یاا بەسە لێم دوور کەوە..
(کوڕەکەی لە باوەشی دوور خستەوە)
خاتوو کیم: ئەوە لێرە چی ڕودەدا ئەوەی ئێستا بینیم چی بوو ھا؟
(بە ھاوارەوە گوتی و سەیری یوریای دەکرد)
-ئۆمۆۆ مامی ئەوە ویستی کوڕە تاقانەکەت بکوژێ ئێستا
خاتوو کیم: گەمژە لەگەل تۆمە ئەوە چی بوو ھا؟
(گوتی و بەرەو یوریا ڕۆشت و زللەیەکی لێدا)
(بەڕێز کیم ھاتە ماڵەوە ئەی خوایە ئەوە کەی وا زوو گەڕاوەتەوە)
بەڕێز کیم: ئەوە چی ڕوودەدا تێیۆنا بۆچی لەو کچە دە...
(قسەکەی تەواو نەکرد ھەموو زەرفەکانی دەستی فڕێداو ڕایکردە باوەشی کوڕەکە)
خاتوو کیم: سۆک جینااھ ئەو کوڕە تاقانەیەت کەمێک پێش ئێستا چەقۆ لەسەر سنگی بوو بەدەستی ئەو کچە
یوری:سوێند دەخۆم نەمزانی کە کوڕی ئێوەیە
(قاچەکانی شل بوو بە ڕادەیەک بەربۆوە و کەوتە سەر چۆکەکانی)