تۆم دەوێ!

947 157 102
                                    

سڵاو گەماعەو ھاتینەوە بە پارتی تازەوە
یەڵاھ چێژی لێ ببینن
ڤۆت لەبیر مەکەن💜
.
.
.
.
.
.
.
.

(لەگەڵ یوریا وەستاین و سەیری یەکمان دەکرد بیرمان لە پرسیارەکە دەکردەوە..
یەکێک لە ئێمە؟
بۆ گەشت بۆ فەرەنسا؟)

ماریا: خانمەکەم.. ئاخر ..
ئەی ئەم ماڵە؟

خاتوو کیم: ئەو ماڵە یەکێکتانی بەسە

جیمین: ڕاستەکا پوورم ڕاستەکا یوریا تۆ وەرە کارمان زۆرە لە ماڵەوە

(دەمزانی جیمین پەرۆشی چیە دیسان وەک منداڵ دەستی کردەوە بە قسەکانی)

تیفانی : ھێواشش کوڕە ھێواش
تێیۆناا پێویستمان بە کەس نابێ بەڕاستی

خاتوو کیم: نا من پێویستمە

بەڕێز کیم: منیش ھەروا

جیمین: ھ ھ ھ منیش

تیفانی: کوڕە گوێت دەبرم تۆ بێدەنگ بە
دەی چۆنتان پێ باشە ئاوا
بەڵام بزانم یوریا تۆ دەتەوێ بێی؟ یان ماریا تۆ؟

(دەمزانی یوریا وەختە دڵی بێتە دەرەوە بۆ ئەوەی بچێت ..
بە دڵنیایی کاممان حەزمان لە گەشت نیە گەر بۆ خزمەتکاریش بێ؟
لەکاتێکا بە ژیانمان فڕۆکەشمان نەدیوە نەک وڵاتیتر...
بەڵام حەزی ئەو بۆ مانەوە لەگەل جیمین زۆر زیاتر بوو لە حەزی من بۆ گەشتکردن...
بۆیە نەمھێشت یوری وەڵام بداتەوە خۆم وەڵامی تیفانیم دایەوە)

ماریا: یوریا..
مەبەستم یوری دێت خانمەکەم..
من ناوێرم سواری فرۆکە بم لێرە ئاگاداری ماڵەوە دەبم
تۆ دەچی ئەی وانیە یوریا؟

(دووبارە دەستم کرد بە درۆ کردن لەبەر یوریا)

یوری: ب بەڵێ..
بەڵێ دێم منیش کارتان زۆر دەبێ یارمەتیتان دەدەم

جیمین: یەسسس

(زۆر دڵخۆش بوو بەوەی یوری دەچێت لەگەڵیان ھەستم کرد یوریش لە تەنیشتم ئاگای لە دنیا نەماوە لە خۆشیا ئەو دوانە وەک دوو منداڵی باخچەی ساوایان تامەزرۆی یەکن ئەوەم لە چاوی ھەردوکیان بەدی دەکرد بەڵام ھەر نەمدەویست یوریا ھیچ ھیوایەکی ھەبێ..)
.
.
(لە ھەمان کاتا سەیری چاوەکانی تێھیۆنگم دەکرد ئەو نیگایانە دەناسمەوە ...
ئەو تەنھا کاتێک ئاوا بە فیزەوە پێدەکەنێ کە شتەکان بەدڵی ئەو دەڕۆن..
جا کەی بەدڵی ئەو نەڕۆشتوە!...
بەھەرحاڵ ئیھمالم کرد )

تیفانی: باشە خۆتان چۆنتان پێ باشە

خاتوو کیم: تۆش جانتاو جلوبەرگی پێویست بۆ ھەفتەیەک ئامادە بکە و وەرن یارمەتیمان بدەن ئێمەش شتەکانمان کۆبکەینەوە
.
.
.
.
.
.
.
.
(ئەو شەوە بە جانتا پێچانەوەوە خەریک بوین ھەم لەگەڵ یوریاش چوومە بازار کردن وابزانم موچەی مانگێکی بە جلوبەرگ دا ھەرچەندە جلی پێویست و گونجاوی ھەبوو بەڵام ئیتر کێ واناکا بۆ گەشتێکی فەرەنسا؟
جا گەر لەگەڵ کڕەشەکەشت لە ماڵێک بەیەکەوە بمێننەوە!)

As a Doll    "وەکو بوکەڵەیەک"Where stories live. Discover now