𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 5

471 154 319
                                    


تب:ئەم چاپتەرە خۆئازاردان لەخۆ دەگرێت ئەگەر حەزی پێ ناكەیت سەیری مەكە










بــەھــیوای بــەدڵ بــوون
خــوێنــدنــەوەیـەكــی چــێژ بـەخـش!







"بـ..بـ..بـە..بەڕێز ئارنۆڵد؟".

كاتنس بەترس و شڵەژانەوە وتی.

ئارنۆڵد زەردەخەنەیەكی شەیتانی كرد كاتنس ویستی دەرگاكە بەسەری دابخات بەڵام ڕێگری لێكردو ڕۆشتە ژوورەوە.

ڕەنگی كاتنس پەڕی بوو لەترسا چەند ھەنگاوێك گەڕایەوە بۆ دواوە.

ئارنۆڵد بەرەو ڕووی ڕۆشت،كاتنس ویستی ڕابكات بەڵام ئارنۆڵد بەچركەیەك قۆڵی گرت و بەتوندی كاتنس'ی پاڵنا بۆ سەر قەنەفەكە.

دووبارە ویستی ڕابكات بەڵام ئارنۆڵد ڕێگری لێكرد و دەستەكانی گرت و بەتوندی خۆیدا بەسەر كاتنس دا.

دووبارە دەستەکانی گرت بە قوڕگییەوە و ھەوڵی دا بیخنکێنێت، كاتنس ھەوڵی دا خۆی دەرباز بكات لەژێر دەستەكانی بەڵام ھێزی كەم بوو.

چاوی كەوتە سەر ئەو گۆزەیەی كەلە نزیكییەوە بوو، كاتنس گۆزەكەی گرت و كێشای بەسەری ئارنۆڵد دا.

ئارنۆڵد ھاوارێكی كرد چوونكە ئازاری پێگەشت،كاتنس ئەمەی بەدەرفەت زانی و پاڵی بە ئارنۆڵد'ەوە ناو بەڕاكردن ڕۆشت بۆ ژوورەكەی و دەرگاكەی كلیل كرد.

دەستی گرت بەسەر دڵییەوە كەبەخێراییەكی لەڕادە بەدەر لێی ئەدا،بەجەستە لەرزیوەكەی بەناو ژوورەكە دەگەڕا بۆئەوەی مۆبایلەكەی بدۆزێتەوەو پەیوەندی بە دایكییەوە بكات بەڵام ھاتەوە یادی كە مۆبایلەكەی لەنھۆمی خوارەوەیە!.

بەتوندی كێشرا بەدەرگای ژوورەكەیدا،ترسەكەی زیاتر بوو.

"ئەو دەرگایە بكەرەوە كاتنس".

بەدەنگە ناخۆشەكەی ھاواری كرد.

كاتنس بەترس و لەرزەوە گەڕایەوە بۆدواوە ویستی لەپەنجەرەی ژوورەكەیەوە ڕابكات بەڵام بەرز بوو!.

لەناكاو ئارنۆڵد شەقێكی توندی كێشا بەدەرگاكەداو كرایەوە....

كاتنس ڕووی كردە ئارنۆڵد خوێن بەسەرییەوە ھاتبۆیە خوارەوە بەڵام زۆر نەبوو.

بەرەو ڕووی كاتنس ڕۆشت و زلەیەكی توندی لێداو كەوتە سەر زەوییەكە.

ئێخەی بلوسەكەی گرت و دووبارە زلەیەكی تری لێدا كەبەھۆیەوە لێوی خوێنی لێھات.

✔️||ھـــیــوای ژیــــان||Donde viven las historias. Descúbrelo ahora