بەیانیەکی خۆش بوو شازادە جین هوو چۆ دەرەوە بۆناو خەڵکەکە بۆ ئەوەی بزانێ گوزەرانی خەڵک چۆنە ستایلی خۆی گۆریبوو بۆ خەڵکی ئاسایی واتە جلی ئاسایی لەبەر بوو بۆ ئەوەی کەس نەزانێ ئەو شازادەیە بەڵام چەند پیاو کوژێک دەزانن کە ئەو شازادەیە بۆیە ویستیان بیکوژن بەڵام لەناکاو شازادە جین هوو ڕای کرد بەڵام کەڕای دەکرد ئیتر شوێنی دەر بازبوونی نەما
بۆیە بە ترسەوە وتی :
ئەبێ خۆم بەدەستەوە بدەم
بەڵام لەناکاو گۆ های جین لە تەنیشتەوە ڕای کێشا بۆ لای خۆی بەم جۆرە لەدەست چەتەکان ڕزگاری بوو
بۆیە شازادە جین هوو بە سەرسوڕمانەوە وتی:
زۆر سوپاست دەکەم بۆ ئەوەی منت ڕزگار کرت ئێستا چیت دەوێت لەمنی داواکە
گۆ های جین وتی:
هیچم ناوێت من خۆم حەزم بەچاکەیە بەڕێزم
شازادە جین هوو وتی :
کەوایە زۆر سوپاست دەکەم
شازادە جین هوو ڕۆیشەوە کۆشک بەڵام ڕوداوەکانی بۆ پاشا باس نەکرد بۆ بەیانیەکەی شازادە جین هوو چۆ بۆ ئەوەی گۆ های جین بدۆزێتەوە دیاریەکی بداتێ بۆ ئەوەی کە ڕزگاری کرد بەڵام چونکە ناوی نەدەزانی دۆزینەوەی ئەستەم بوو بۆیە ڕۆیشتە بازاڕەکە بەدوای داگەڕا بەڵام خۆشبەختانە گۆ های جینی بینیەوە
وە شازادە جین هوو وتی :
سڵاو زۆر سوپاست دەکەم بۆ ئەوەی کە دوێنێ منت ڕزگار کرد تکایە ئەم دیاریە قبووڵ بکە
بەڵام گۆ های جین غەمبار بوو و دەگریا
شازادە جین هوو پێی وت :
بۆچی دەگریت؟
گۆ های جین وتی : دایکم زۆر نەخۆشە پزیشکی شارەزا نیە چارەسەری بکات
شازادە جین هوو بە غەمباریەوە وتی:
من زۆر غەمبارم بەڵام من دەتوانم یارمەتیت بدەم
گۆ های جین بە سەرسوڕمانەوە وتی :
چۆن ئەتوانی تۆ شازادەی تا پزیشکی شاهانە بێنیت
بۆ دایکم؟شازادە جین هوو بە پێکەنینەوە وتی:
تۆ سەرت ئەسوڕمێت بەڵام من شازادەم
گۆ های جین شۆک بوو وتی :
چی تکایە لێم خۆشبە تکایە لێم خۆشبە شازادە
شازادە جین هوو وتی:
ئەمە هاڵەی تۆ نیە سەرەتا خۆم نەناساند بۆیە تۆ وات زانی من کەسی ئاساییم
شازادە جین هوو وتی :
کە ئەچمەوە بە خاوەنشکۆ ئەڵێم تا دایکت لە لای پزیشکی شاهانە چارە سەر بکرێت
گۆ های جین بە دڵخۆشیەوە وتی:
زۆر سوپاست دەکەم شازادە
شازادە جین هوو وتی:
پێویست ناکات سوپاسم بکەیت تۆ من لە دەست پیاوکوژەکان ڕزگار کرت منیش چاکەکەت ئەدەمەوە
شازادە جین هوو ڕۆیشتەوە کۆشک بۆ لای پاشا وتی:
کە کچێک منی ڕز گار کردووە لە دەست چەتەکان کاتێک کە لە دەرەوە بووم وە ئێستا دایکی زۆر نەخۆشە پێویستی بە پزیشکی شاهانەیە
شازادە جین هوو وتی:
خاوەنشکۆ ئێستا بڕیارەکەت چیە؟
خاوەنشکۆ :
YOU ARE READING
The queen of Goryeo
Ficção Históricaجۆری چیڕۆک : خەیاڵی، مێژوویی، خۆشەویستی دووسەدە پێش ئێستا کچێکی هەژار هەبوو بە ناوی (گۆ های جین) تەمەنی (22) ساڵ بوو لە هەرێمی گۆریۆ دەژیا باوکی مردبوو دایکی لە ژیاندا مابوو بەڵام دایکی نەخۆشی سیەکانی هەبوو کاری خزمەتکاری دەکەر بەڵام موچەکەی کەم ب...