شازادە جین هوو وتی :
خاوەنشکۆ ئێستا بڕیارەکەت چیە؟
خاوەنشکۆ بە سەرسوڕمانەوە وتی؟
ئەمە تۆ چی دەڵێیت کەی چویتە دەرەوەو
پیاوکوژەکان ویستیان تۆ بکوژنشازادە جین هوو وتی:
خاوەنشکۆ ئەمە بابەتێکی دورودرێژە
من دوای خۆم بۆتۆی باس دەکەم بەڵام سەرەتا
بڕیارەکەت چیە بۆ کچەکەی و دایکی؟خاوەنشکۆ وتی:
هەرچەندە پزیشکی شاهانە تەنها بۆ خێزانی شاهانەیە
بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەم کچە ژیانی تۆی ڕزگار کرد من
داوا لە پزیشکی شاهانە دەکەم دایکی چارەسەر بکات بەڵام دەبێت ئەم کچەش بێتە کۆشک ببێتە خزمەتکار بەهۆی ئەوەی دایکی لەلایەن پزیشکی شاهانەوە چارەسەر دەکرێتشازادە جین هوو زۆر دڵخۆش بوو وتی:
زۆر سوپاست دەکەم خاوەنشکۆ
وە شازادە جین هوو ڕۆیشتەوە لای گۆ های جین تا ئەو هەواڵە خۆشەی پێ بدات گەیشتە لای گۆ های جین
شازادە جین هوو بەدڵ خۆشیەوە وتی:
خاوەنشکۆ وتی چونکە کە ئەم کچە تۆی ڕزگار کردووە
من بە پزیشکی شاهانە ئەڵێم کە چاودێری دایکی ئەم کچە بکەنگۆ های جین زۆر دڵ خۆش بوو لە دڵخۆشیا باوەشی
بە شازادە جین هوو داکرد وە کاتێک گۆ های جین سەیری کرد کە وا باوەشی بە شازادە جین هوو دا کردوەبە ترسەوە وتی:
بمبەخشە شازادە بمبەخشە شازادە
شازادە جین هوو بە پێکەنینەوە وتی:
کێشەنیە هەموو کەس لەکاتی دڵ خۆشیدا ئاگای لەخۆی نامینێت بەڵام لەبیرم چوو پێت بڵێم خاوەنشکۆ وتی کە دەبێ ئەم کچە ئیشێکمان بۆ بکات چونکە دایکی چارەسەر دەکرێت لەلایەن پزیشکی شاهانەوە
گۆ های جین وتی ئەبێ چیتان بۆ بکەم؟
شازادە جین هوو وتی کە دەبێت تۆ ببیتە خزمەتکار لە کۆشک
کچەکە زۆر دڵخۆش بوو وتی:
کەوایە منیش لەگەڵ دایکمدا ئەمێنمەوە لە کۆشکدا بۆ من کێشە نیە ئەگەر خزمەت کاریش بکەم گرینگ ئەوەیا کە من لەلای دایکمەوە ئەمێنمەوە
شازادە بزەیەکی کرد و وتی:
کەوایە باشە گەر تۆ دڵخۆشیت بەم کارە باشە کەوایە کێشەنیە
شازادە جین هوو وتی:
باشە کەوایە من ئێستا ئەڕۆم تۆ خۆت ئامادە بکە باشە
بۆ ئەوەی بەیانی بێیتە کۆشکگۆ های جین وتی :
خەمت نەبێت شازادە
بەڵام لە ناکاو شازادە جین هوو گەرایەوەو وتی:
ئەرێ بەراست تۆ ناوت چی بوو ؟
گۆ های جین وتی:
من ناوم گۆ های جینە شازادە بەڵام تۆ ئەتوانی بە های جین بانگم کەیت
گۆ های جین بە شڵەژانەوە وتی:
شازادە وتی:
باشە کەوایە خوات لەگەڵ
شازادە ڕۆیشتەوە ئیتر بەیانی هات
گۆ های جین ڕۆیشتە کۆشک لەوێ ڕۆیشتە لای خاوەنشکۆ ~~~~~~~~
YOU ARE READING
The queen of Goryeo
Historical Fictionجۆری چیڕۆک : خەیاڵی، مێژوویی، خۆشەویستی دووسەدە پێش ئێستا کچێکی هەژار هەبوو بە ناوی (گۆ های جین) تەمەنی (22) ساڵ بوو لە هەرێمی گۆریۆ دەژیا باوکی مردبوو دایکی لە ژیاندا مابوو بەڵام دایکی نەخۆشی سیەکانی هەبوو کاری خزمەتکاری دەکەر بەڵام موچەکەی کەم ب...