پەیمان بێت

741 136 54
                                    

سڵاااووو ھاتمەوە بە پارتی تازەواااا
زۆر زۆر سوپاس بۆ زیاتر لە ٥٠٠ ڤۆت!
ڕاستە دوێنێشەو مەرجەکەتان جێبەجێ کرد بەس زۆر درەنگ بوو بۆیە چاوەڕێم کرد تا ئەمڕۆ💔
یەڵا با دەست پێ بکەین و ڤۆت لەبیر مەکەن💜
ھیوادارم بەدڵتان بێت🥰









"لێرەوە جۆنگکووک چیرۆکەکە دەگێڕێتەوە"

~گوێم لە دەنگی ھاوار و قیژە بوو
لە شیرینی خەوا ڕاچڵەکیم
لە ژوورەکەی ماریاوە بوو
زۆر ترسام خێرا ڕامکردە ژوورەکەی
ھەموو گیانی ئارەقە بوو
ھاواری دەکرد و دەیویست قسە بکا
توند دەستەکانیم گرت و چەندجارێک بانگم کرد
دەمزانی ئەو خەو دەبینێ
بەڵام ھەرگیز پێشبینی ئەوەم نەکردبوو کە لەو کاتەدا حاڵی ئەوەندە خراپ بێ
ھەستا لەخەو بەڵام وەک ئەوەی ھیچ نەبوبێ دەستی کرد بە پێکەنین

ئەو کچە لە چ حاڵێک ژیاوە لە خانەکە! ھەمووکات ئەوەی بینیوە کە وای لێکردوە لای شتێکی ئاسایی بێ
تەنانەت گەدەی تێکچوو ڕشایەوە
زۆر ترسام شتێکی لێ بێت
بەڵام ئاسایی ھاتەوە ناو جێگاکەی

بەڵام ڕێگەی نەدا بڕۆم

دڵم زۆر خێرا لێیدەدا کە داوای کرد لای بمێنمەوە
ھەوڵم دەدا بەسەر خۆمدا زاڵبم

خۆ گەر دەنگی لێدانی دڵم لە دوورەوە ھەستی پێ کرابوایە
ئابڕووم دەچوو لای ئەو کچە

ئەوکاتەی زەردەخەنەی بۆم دەکرد و قۆڵمی ڕاکێشا و سەری خستە سەر قۆڵم
تەنانەت ھەناسەدانیشم ئاسایی نەبوو

من ھەرگیز ئاوا لە کچ نزیک نەبوومەتەوە

ھەمو ژیانم بیرکردنەوە بووە لە شەڕ و ناخۆشی و خوێندن و کار و پارە و دەرمان و بازرگانی

ھەرگیز پێشتر ھەستم بە نزیکی جەستە و ڕۆحی کچێک نەکردوە

بەو ھوودیە گەورەی منەوە وەکو پشیلە بچوک بوو کە سەری لەسەر قۆڵم دانابوو

سەیرکردنی ڕوخسارە فریشتە ئاساکەی بەبێ ئەوەی ھەناسەت بوەستێنێ ئەستەم بوو!

زۆر بێتاوان بوو زۆر پاک بوو

دەمویست توند باوەشی پیاکەم لەناو باوەشمدا ونی بکەم

چاوم دەچوە خەو و ئەوم بیر دەھاتەوە کە ئێستا لە تەنیشتمەو ھەست بە جەستە بچوکەکەی دەکەم
نەمدەتوانی بخەوم و بە ئاگا دەھاتمەوە
ھەرچۆنێک بێ
دوای زیاتر لە کاتژمێرێک
خەوم لێکەوت









بەیانی کاتژمێر ٧ خەبەرم بۆوە
یەکەم شت سەیری ڕوخساری ئەوم کرد
بەڵام
فرمێسک بەسەر ڕوومەتەکانی وشک ببو
تەنانەت لە خەویشیا ترس پێوەی دیاربوو

ویستم قۆڵم لەژێر سەری دەربێنم و ھەستم
بەڵام نەمتوانی

ئەو بە دەستە بچوکەکەی توند باوەشی لە کەمەرم دابوو!
ئای خوایە
چ ھەستێک بوو
ئەوە تەنھا قۆڵی کچێکی لاواز و بێ ھێزبوو
بەڵام تەواو کۆنترۆڵی جەستەمی کردبوو

As a Doll    "وەکو بوکەڵەیەک"Where stories live. Discover now