ئاااھ.. چەند بیری ئەم گۆشە خنجیلانەیەم کردبوو.. بەڵام جیاوازتر لە ھەموو بەشەکانی دی ئەم نووسراوە لە تاریکترین کاتی شەودا نەنوسراوە وە ئەو بیرۆکەیەی دەمەوێت بیگەێنم پێتان دەربارەی شیکردنەوەی شتێکە خۆشم تاوەکو ئەم ساتەی ئەم دێڕەم نوسیوە نازانم چییە، ئەو بیرۆکەیە لە قوڵایی تاریکیدا نەھات بە مێشکمدا..ئەم جارەیان بەرەبەیان بوو.. بەرەو ڕووناکی دەڕۆین و ترسی پەرش و بڵاوبوونی بیرۆکەکانم دایگرتووم لەگەڵ یەکەم تیشکی ڕووناکی کە خۆی ئامادەکردووە بێتە ژوورەکەم، بۆیە ھەست دەکەم یەکێک لەدوام کەوتووە ھێندە بەخێرایی دەنووسم
باشە ئەرێ بەڕاست من شتێکم بەبیرھاتەوە! من ھەر جارێک پرسیبێتم ئێمە بۆچی لێرەین و دەبێت بۆچی بژین بە جۆرێک وەڵامم داوەتەوە و ھەوڵمداوە بیرۆکەی خۆم بگەیەنم بە ئێوە..
بەڵام با ئەم گۆشەیە تایبەت بکەم بە تۆی درەوشاوە بۆچی ھۆکاری ئەم رەونەقە نادۆزیتەوە و دەریبخەیت؟
باشە بڵێ ئەی ئازیز بەڕاستی.. تۆ دەزانیت تۆ کێیت؟ تۆ چی دەکەیت؟ یانی چەند جار پێم گوتوون ئەمە بکەن بەم جۆرە بن بەو شێوازە بیربکەنەوە.. بەڵام ھەرگیز بیرت لەوە کردووەتەوە بە قوڵی و بەدیارتخستووە؟
من وەکو خودی خۆم ڕاستییەکەی ئەمشەو بیرۆکەیەکم بۆھات، لە کتێبی چەند دەروونناسدا خوێندبوومەوە پێشوتر و دڵنیام ئێوەش بەلایەنی کەمەوە لە کەسێکتان بیستووە کە ئەمە بکەن.
بەڵام تاوەکو ئێستا دیمەنی ژیانت لەپێش چاوی خۆت ڕوونکردووەتەوە؟ یانی با گرانی نەکەم لەسەرت ئەوەی من دەمەوێت لە تۆی بگەیەنم چەند پرسیارێکی سادەم ھێناوە بۆت، وەڵامیان بدەرەوە و ژیانت ڕوونبکەرەوە لە پێش چاوت چونکە زۆرجار بەرچاومان لێڵ دەبێت و بەڕاستی ھەست دەکەین نازانین چی دەکەین و بۆ کوێ دەچین.
دەتوانیت ئەم پرسیارانەم لێرە وەڵام بدەیتەوە و من لەم گۆشە خنجیلانەیە بۆتی دەپارێزم تاوەکو ھەرکات گەڕایتەوە دووبارە لەیادتبێتەوە تۆ کێیت..
چونکە ئەمە شەرمی ناوێت و شتێک نییە بشاردرێتەوە، ھەموومان وندەبین.. بەڵام کە ونبوویت باشترە بەزویی ڕێی ڕاست بدۆزیتەوە پێش ئەوەی بە تەواوەتی نوقمی تەم و لێڵی بیت.
یان گەر کەسێکی زۆر پراکتیکیت وەکو من لە پارچە کاغەزێک بینوسە و لە شوێنێک بیپارێزە.
منیش لێرە حەز دەکەم بەشداربم بە وەڵامی خۆم لەگەڵ ئێوە وە باوەڕتانبێت بەس بە خوێندنەوەی ئەم وەڵامانە لە کاتی پێویستدا وەڵامی گونجاو بەدەستدەھێنیت بۆ پرسیارەکانت لە کاتی خۆیدا.. بۆیە پێم بڵێ..
ВЫ ЧИТАЕТЕ
My Quiet Corner || Sarah
Разноеگەر بێزاریت لە جەنجاڵی دەوروبەرت وەرە ئێرە.. لێرە دەنگە دەنگ بوونی نییە. " چیرۆک نییە تەنھا گۆشەیەکە تایبەت بە من و ئەستێرەکانم و بیرکردنەوە بێ پایانەکانم "