parte 1☔

117 18 0
                                    

لە سەرەتای زستان لەگەڵ دەستپێکی قوتابخانە کیم .تایهۆگ کوڕێکی خوێندکاری کۆتا ساڵی خوێندنی بوو لە قوتابخانە بۆیە دەبووایە زۆر بە
باشی خۆی ئامادە بکات بۆ ئەوەی نمرەی بەرز بەدەست بێنی کیم کوڕێکی زیرەک بوو لە خوێندنگە

خەونێکی هەبوو تا لەداهاتوو ببێتە دکتۆر کیم
خێزانێکی سادەی هەبوو خەونەکەی کیم شتێکی تری لە پشتەوە بوو کیم باوکی نەبوو برایەکی لە خۆی گەورەتر و دایک و خوشکێکی نەخۆشی هەبوو خوشکەکەی لەدڵی کێشەی هەبوو دکتۆرەکان ئاگاداریان کردبووە وە ناتوانێ بگاتە تەمەنی 10 ساڵ ئەگەر نەشتەگەری دڵی بۆ نەکرێ باروودۆخی

ماڵی ئەوانیش دیاربوو کیم تای خۆی خوێندکار بوو دایکیشی دەبووایە بەردەوام ئاگای لە خوشکەکەی بێت براکەشی لە فرۆشتگایەکی بچووکی هەبوو خوشکی کیم لە تەمەنی 8 ساڵی بوو نەیدەتوانی بچێتە نێو منداڵان بچێتە خوێندنگە بەردەوام لە ماڵەوە دەمایەوە کیم تایهۆگ خوشکی زۆر خۆش

دەویست هەر لەو کاتەی بە نەخۆشی خوشکی زانی بڕیاری دا ببێتە دکتۆر بۆ ئەوەی خۆی چارەسەری خوشکی بکات بەڵام کیم . تایهۆگ هەمیشە وەک کوڕێکی ڕووخۆش و بەهێز دەردەکەوێت نایدەهێشت کەس هەست بەوە بکات کە زۆر لە خەمی خوشکێتی و هەوڵی زۆر دە دات کیم تایهۆگ ڕۆژێک تازە دەستپێکی قوتابخانە بوو بەیانی کە لە

خەو هەستا خۆی ئامادەبکات چووە ژووری خوشکی و سەیری کرد خوشکی لە ژوورەکەی نیە کیم چووە ژووری دانیشتن بینی خوشکی لەبەردەم پەنجەرەی ژوورەکە سەیری لێزمەی باران دەکات. لێی نزیک بوویەوە پێی وت دەبێ خوشکە جوانەکەی من زۆر

حەزی لە باران بێت خوشکی سەیری کردو وتی: بەڵێ کاکە گیان من زۆرم حەز لە بارانە تایهۆنگ خوشکی لە باوەش کردو ماچی کرد بردیە ژوورەکەی خۆی وتی تۆ بخەوە شازادە بچوکەکە هێشتا بەیانی زووە بنوو من دەبێ بچەمە قوتابخانە

باشە لیبۆنا خوشکەکەی تایهۆنگ ناوی لیبۆنا بوو لیبۆنا منداڵێکی عاقڵ بوو بە قسەی کیم تایهۆنگی برای دەکرد . باشە کاکە گیان . تایهۆنگ ماچی خوشکی کرد و خۆی ئامادەکرد و بەرەو قوتابخانە بەڕێ کەوت ئەو ڕۆژە بارانێکی زۆر دەباری بۆیە

چەترەکەی لەگەڵ خۆی برد لە کاتی ڕۆشتنی بۆ قوتابخانە لە چاوی بە کچێکی زۆرجوان کەوت زۆر ناسک و جوان بوو زۆر بەدڵخۆشیەوە سەیری بارانی دەکرد کیم ئەو کچەی بەو شێوەیە بینی زۆر سەرنجی ڕاکێشا .

خــــۆشـەویــســتـی ژێــــــــر بـــــاران/kurdish storyWhere stories live. Discover now