. ۩ '' 𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐞𝐫 7 ''

1.6K 279 118
                                    

لی ھوا:چـ چی؟!!تۆ کێیت؟؟

-جی یۆنگ زەردەخەنەیەکی بە شڵەژاوی کرد-

جی یۆنگ(جی دراگۆن):ٸاممم...سۆمی پێی ووتم کە بانگت بکەم بێیتە خوارەوە و نانی بەیانی بخۆی لی ھوا شی..

-خێرا بەتانیەکەم تا لای شانم برد-

لی ھوا:دێم...دوای ٸەوەی ٸەو کارەم کرد,پێی بڵێ کە نان بخوات با چاوەڕێی من نەکات

-جی یۆنگ زەردەخەنەیەکی کرد و ٸاماژەی بە عەرزەکەدا,سەیرم کرد نامەیەک بو لەلایەن پیاوە شێتەکەوە خێرا ھەڵم گرتەوە و ٸەویش ڕۆشت-

لی ھوا:بۆ لەسەر عەرزەکەیت؟؟

-قسەم لەگەڵ نامەکە کرد و لەسەر مێزەکەم دانا بەڵام شتێ لە ناو زەرفی نامەکە بەربۆوە-

لی ھوا:ھاھ؟

-ھەڵمگرتەوە و وێنەی من و ٸەوم بینی, یادگاریەکانم بیرکەوتەوە و زەردەخەنەیەکم کرد...وێنەکەم ھەڵدایەوە دیوەکەی تری و ھەندێ شتم لەسەر بینی

""کاتێ ٸەو منێ گۆڕی لە پیاوکوژێکی شێتەوە بۆ شێتێکی ھۆگر""

-ٸەو نوسراوەم خوێندەوە و پێکەنیم-

لی ھوا:ھۆگر...بەڵام جێتھێشتم...ٸەوە بە ھۆگری حساب دەکرێ؟؟*ھەناسەیەکی قوڵم ھەڵمژی*ٸەو پیاوە زۆر ٸاڵۆزە(مەبەستی کەسایەتیەتی).

-وێنەکەم لەسەر مێزەکە دانا چومە خوارەوە بۆ ٸەوەی نانی بەیانی بخۆم-

~کۆتایی بیرکردنەوەی لی ھوا~

ــــــــــــــــــــــــــــــــــ...ـــــــ...ــــــ...ـــــــــــــــــــــــــــــــ
جۆنگ کووک ویستی بڕوا بۆلای کاپتن(باوکی کوکی) بەڵام نامجوون قۆڵی گرت,جۆنگ کووک سەیری ناو چاوی نامجونی کرد و دەستی نامجونی لادا

جۆنگ کووک:گەر ھەوڵ دەدەیت بموەستێنی بمبورە بەڵام تۆ تەنھا کات لەخۆت بە فیڕۆ دەدەی

نامجون:سەیرکە..جۆنگ کووکااا خۆت ووتت کە ٸەو نامانە ھەرگیز ناگەن پێی لەوانەبێ ٸەو تۆی لەبیر کردبێ..کەواتە بۆچی کاتی خۆت بە ٸەو بە فیڕۆ دەدەیت؟؟کوا ٸەو پیاوە شێتەی پێشتر دەمناسی؟

جۆنگ کووک:پێم وتبوی کە خەریبو بمرم کاتێ ڕامان کرد لە دەستی کاپتن "گرێک"؟؟گەر پێم نەووتوی با پێت بڵێم کە ھیچ کەس یارمەتی نەدەدام جگە لەو کچەی کە ووتت تەنھا کاتی خۆمی پێ بەفیڕۆ دەدەم..بەھۆی ٸەو من ٸێستا لە ژیاندام

نامجوون:جۆنگ کووکاا...تۆ ھەرگیز گرینگیت بەوشتانە نەدەدا چیت لێ ھاتوە؟گەر کاپتن بەم ڕەفتارەت بزانێ لەوانەبێ بکەوێتە مەترسیەوە وە خۆت دەزانی کە کاپتن چەند دڵ ڕەق و بێ ویژدانە.
گرینگی نادات تەنانەت گەر تۆ سەری خۆشت لێ بکەیتەوە لە پێناو ٸەو کچە..بۆیە پێت دەڵێم ٸەو لەبیر بکە تۆ و ٸەو زۆر جیاوازن لە یەکتری.
جگە لەوەش تۆ پیاوکوژێکی شێتی نەک ھەر پیاوکوژێکی شێت تۆ لە خێزانی چەتەکان لەدایک بویت!!

❦︎ 𝗣𝘀𝘆𝗰𝗵𝗼 𝗞𝗶𝗹𝗹𝗲𝗿 ❦︎ «||J.JK||»Opowieści tętniące życiem. Odkryj je teraz