parte 3 فێڵەکانی لیسا

44 10 0
                                    

دوای تێپەڕبوونی هەموو ڕۆژێک کیم تایهۆنگ و جیسۆ لە قوتابخانە بەیەکەوە بەسەریان دەبرد ئەو دوانە زۆر بەیەکەوە جوان بوون هاوپۆلە کچان زۆر غیرەیان لە جیسۆ دەکرد بەردەوام سەر زەنشتیان دەکرد بە تایبەت لیسا

لیسا لە کاتێکە خۆی قوتابیەکی تەمەڵ بوو لە وانەکانیدا لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا بەردەوام هەوڵی قۆپی کردن دەدات ڕۆژێک کاتی تاقیکردنەوەی بیرکاریدا پەڕەیەکی بە قۆپی پڕ کردەوە لەژێر دەستی داینا مامۆستا وتی دەبێ هەموو کەلووپەلەکانتان بپشکنم زۆر پێویستە تکایە .

لیسا هەر دوای قسەی مامۆستا پەڕەکەی خستە نا جانتاکەی جیسۆ کە مێزو کورسیەکانیان لە تەنیشت یەکەوە بوو جیسۆ ئاگای لێ نەبوو بەڵام کیم تایهۆنگ ئەوەی بینی

کە گەشتە لای جیسۆ مامۆستا وتی: جیسۆ ئەمەوێ جانتاکەت بپشکنم جیسۆ : بێگومان مامۆستا فەرموو مامۆستا کە جانتاکەی جیسۆی پشکنی پەڕە قۆپیەکەی لیسای دۆزییەوە مامۆستا کەبینی زۆر توڕە بوو لە جیسۆ و هەموو قوتابیەکان دەستیان کرد بە گەڵتە پێکردنی جیسۆ

جیسۆ وتی: مامۆستا ئەوە پەڕەی من نیە نازانم چۆن هاتۆتە نا کەلوو پەلە کانی من لسیا بە گاڵتە پێکردنەوە ئێ هی تۆ نەبێت هی کێیە خۆ لە ناو کەلوو پەلی هیچ کامان نەبوو نەبوو بێگومان هەر هی تۆیە چەن گەمژەیت هەموو پۆلەکە دەستیان بە پێدەکەنین کرد لیسا زۆر گاڵتەی بە جیسۆ دەکرد لیساوتی: مامۆستا دڵنیابە ئەو پەڕەیە هی جیسۆیە بەڵام ئەیەوێ تۆ بڕوای پێبکەی

ئەڵێ هی من نییە ، جیسۆ: نا بەوشێوەیە نیە مامۆستا من هیچ نیازی قۆپی کردنم نەبوو بەباشی خۆم ئامادەکردبوو نازانم ئەم پەڕەیە چۆن هاتۆتە نا کەلوو پەلی من مامۆستا: باشە تۆ چۆن نازانی هی کێیە کێ ئەوە دەخاتە نێو جانتاکەت بۆیە لە تاقیکردنەوەی ئەمڕۆ جیسۆ تۆ ناتوانی بەژداری بکەیت بە قۆپێ بۆت هەژمار دەکرێت .

کیم تایهۆنگ بەزۆر خۆی ڕاگرتبوو وتی : مامۆستا ئەو پەڕەیە هی من بوو من بە دەستی خۆم خستمە نێو جانتاکەی جیسۆ هەموو قوتابیەکان زۆر سەرسام بوون مامۆستا: بە پێکەنینەوە باشە کیم تایهۆنگ تۆ چۆن ئەو کارە دەکەی تۆ لە هەموویان زیرەکتریت من هەرگیز باوەڕ بەوە ناکەم .

کیم تایهۆنگ : بەڵێ مامۆستا ئەو پەڕەیە هی جیسۆ نیە هی منە کە بینیم تۆ کەلووپەلەکانمان دەپشکنی منیش زۆر ترسام خستمە نێو کەلووپەلەکانی جیسۆ !

خــــۆشـەویــســتـی ژێــــــــر بـــــاران/kurdish storyWhere stories live. Discover now