𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 13

426 153 159
                                    





بــەھــیوای بــەدڵ بــوون
خــوێنــدنــەوەیـەكــی چــێژ بـەخـش!



كاڵڤن'ـیان فڕێدایە دەرەوەی نەخۆشخانەكە بەبەھێزی بەر زەوییەكە كەوت و ئازاری پێگەشت بەڵام گرنگی بە ئازارەكەی نەدا،بەخێرایی ھەستایەوە و بەرەو دەرگای نەخۆشخانەكە ڕۆشت بەتوندی ئەیكێشا بەدەرگاكەدا....

"ئەو دەرگایە بكەنەوە...ئەو دەرگایە بكەنەوە...ئێوە ناتوانن بەو شێوەیە سزای كاتنس بدەن ئەو بەرگە ناگرێت...دەمرێت...تكایە بیكەنەوە"....

بۆماوەیەكی زۆر لەبەردەم دەرگاكە مایەوە بەڵام بێ ئەنجام بوو...بەھەنگاوە ھێواشەكانی دەستی كرد بەرەو ڕۆشتن لەگەڵ ھەر ھەنگاوێكی ئازارەكەی دڵی زیاتر و زیاتر دەبوو ھەموو ھۆش و بیرێكی لەلای كاتنس بوو...

ئاخۆ ئەبێ ئێستا چی بەسەر ھاتبێت؟...

دوای ماوەیەك لەڕۆشتن لە ھەنگاونان وەستا خۆی لەبەردەم ئەو ماڵە بینیەوە،دەستی بەرز كردەوە بۆئەوەی دوای دوو ساڵ لەدەرگای ئەو ماڵە بداتەوە...

بۆ چەند خولەكێك لەبەردەم دەرگاكە وەستا دواتر دەرگاكە كرایەوە،ئەو پیاوە خەواڵووە شۆكبوو بەبینی ئەو كەسەی بەردەمی كاڵڤن بێ ئەوەی چركەیەك لەدەست بدات خۆی فڕێدایە نێو باوەشی و وەكو مناڵێكی بچووك دەستی كرد بەگریان....

....

كاتنس بەقورسی چاوەكانی كردەوە خۆی لەنێو ژوورەكەی بینی ئازارێكی زۆری ھەبوو نەیتوانی بۆ ماوەیەكی زۆر چاوەكانی بەكراوەیی بھێڵێت لەبەر ئەوە ھەردووكیانی داخست...

بیری دەكردەوە ئاخۆ ئەبێ چی بەسەر ھاتبێت؟بۆچی بەم شێوەیە ئازاری ھەیە؟سەری ئازارێكی زۆری ھەبوو لەبەر ئەوە توانای بیركردنەوەی نەبوو...بەڵام یەك كەس ھات بەخەیاڵیدا...

كاڵڤن...

چاوەكانی تادوائاست كرانەوە كاتێك ئەو شەوەی بیركەوتەوە كە لەگەڵ كاڵڤن بوو..قسەكانی پیاوەكە لەمێشكی لێ دەدرانەوە كاتێك وتی"ئەو كوڕە بكەنە دەرەوەی نەخۆشخانەكە"...

وەكو شێتێكی لێھات تەنھا ترسی ئەوەی ھەبوو كاڵڤن كرابێتە دەرەوە لەنەخۆشخانەكە بیری دەكردەوە دەبێ ئەوكات چی بكات بەبێ كاڵڤن؟ئیتر كێ ھیوای پێ ببەخشێت؟كێ زەردەخەنە بخاتە سەر لێوەكانی؟كێ دل خۆشی بكات؟...

بەخێرایی ھەستایە سەرپێ بەھەموو ھێزیەوە دەیكێشا بەدەرگاكەدا و ھاواری دەكرد تەنھا ھەواڵێكی كاڵڤن بزانێت ئیتر ئاسوودە دەبێت بەڵام ئەگەر كرابێتە دەرەوە ھەموو شتێك وێران دەبێت....

✔️||ھـــیــوای ژیــــان||Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang