دیاری لەدایکبوون

799 142 32
                                    

صلاووو
ببورن زۆر دەمێکیشە گەشتۆتە ئەو ڤۆتانەی کە داوام کردبوو بەڵام خەریکی ماڵ پاککردنەوەین ھییچ مەجالی نوسینم نەبوو
ھەم دەمویست شتێکی شاز و پوخت بێت
درەنگ بێ باشترە لەوەی دوایی لێی پەشیمان بم و بەدڵتان نەبێ🥺
ئینجا بڵێن چیی!!
لە نزیکەی ٧٠٠ چیرۆک بە ھاشتاگی کوردش ھەیە لە واتپاد
چیرۆکەکەی من پلەی ١٤ی ھەیە🥺
بۆیە تکایااا ئاکتیڤ بن با بێتە تۆپ ١٠ ھەرنەبێ😭
زۆر زۆرر سوپاستان دەکەم ئەوە بۆمن زۆر زۆر بوو
ئینجا پلز ڤۆت لەبیر مەکەن و با دەست پێبکەین🥰








یوری: جیمین !
ئەو دەتوانی وشەی نھێنی کۆمپیوتەرەکە بشکێنێ و کاری پێبکا !!

ماریا: ششش دەنگت نزم کە سەرەتا
ئینجا
تۆ بۆ ئەوەندە گەمژەی
پێتوایە جیمین دێت تا سیخوڕی بەسەر مێردی پوریەوە بکات؟

یوری: ئەی ھاوار کچم کێشەی گەورەی ئێمە کردنەوە و کارپێکردنی ئەو کۆمپیوتەرەیە
ئەوەی تۆ دەیڵێی کێشەیەکی بچوکە
ئەو لەکوێ بزانێ ئێمە بەنیازی چین یان ئەو کۆمپیوتەرە ھی کێیە

ماریا: تۆ بوەستە کاتی نیە ئێستا
با بەڕێز کیم و تێھیۆنگ بڕۆن دواتر قسە دەکەین

(خێرا ھەستام و ڕۆشتم تا سفرەکە کۆبکەمەوە

بەپەلە بووم تا کارەکانم تەواو بکەم تا قسەبکەین ئاخۆ یوری چی لە مێشکە

ھەرچەندە ھەرگیز پێموانیە ئەوە سەر بگرێ

خۆ جیمین گەمژە نیە

ھەم کێ دەڵێ دەتوانێ ئەوە بکا؟! پێموانیە کار پێکردنی کۆمپیوتەری کەسێکیتر وا ئاسان بێت)








ماریا: ئێھ تا کاتی ئامادەکردنی نانی نیوڕۆ دێت قسەم بۆبکە
چیت لە مێشکە؟

(لە ژوورەکەمان بەیەکەوە قسەمان دەکرد)

یوری: سەیرکە ئەو ماوەی لە فەرەنسا بووم
جیمین زۆر قسەی بۆم دەکرد دەربارەی بەھرەکانی و شارەزایی خۆی لە یاریە ڤیدیۆییەکان و ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان
بەقسەی خۆی بێ لەمناڵیەوە حەزی بەو شتانە بوە و خەریک بووە
وە جارێک بە سودفە کە فشە فشی بۆم دەکرد گوتی من دەتوانم بە چاو تروکانێک ھەر ئامێرێک کار پێبکەم گەر بەھێزترین وشەی نھێنیشی ھەبێ

ماریا: لەوانەیە تەنھا بۆ پۆز وای گوتبێ
دڵم خۆش مەکە ھا لەخۆتەوە

یوری: نا ماریا وانیە
ژوورەکەی ھەموی شاشەی گەورە و پڕ لە ئامێری یاریکردن و کۆمپیوتەر بوو
و چەندجارێکیش کاری ھاککردن و شتی کردووە لەبەرچاوی خۆمەوە
لەوانەیە ئەوەش بتوانێ

ماریا: بەڵام گەر بشتوانێ
چی پێ دەڵێی؟
دەڵێی ئێمە دەمانەوێ سیخوری بەسەر پورت و خێزانەکەی بکەین ھا؟

یوری: دە تۆ بوەستە مەجالی بیرکردنەوەم بدە
دڵنیابە شتێک بۆ ئەمەش دەدۆزینەوە
کێشەی گەورەی ئێمە تەنھا چوونە ناو ئەو ئامێرەیە ئەویش ئەمە چارە دەکا

As a Doll    "وەکو بوکەڵەیەک"Where stories live. Discover now