جلی بوکێنی

749 139 51
                                    

سلاووووووو
بەڕاستی نازانم چیتان پێ بڵێممممم بەڕاستیی یانی زۆر زۆر زۆررر سوپاس نەبوەتە دوو ڕۆژ زیاتر لە ٢٠٠ ڤۆت زیادی کردوە و خوێنەیش بووە ٣ ھەزارررر😭
ڤۆتیش بووە زیاتر لە ١٠٤٠
یانی نازانمم چۆن سوپاستان بکەم🥺
ھەم زۆر داوای لێبوردن دەکەم درەنگ پارتی ئەوشەوم دانا بەس بەجدی حازر نەبوو چونکە ھیچچچ چاوەڕێ نەبوم بە چەند سەعاتێک ئاوا زوو بگاتە ئەوەندە ڤۆتەی داوام کردبوو
دووبارەو ھەزارر بارە سوپاس بۆ پشتگیریتان💜
با دەست پێبکەین...













دوای ئەو ڕۆژەی کە لە ھۆتێلەکە گەڕاینەوە
تێھیۆنگ زۆری لەمن دەکرد تا وەکو ئەندامێکی ئەو خێزانە ڕەفتار بکەم
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خزمەتی ماڵەکەم دەکرد کاتێ تێھیۆنگ لەوێ نەبوو

سوکایەتیەکانیان کۆتایی نەھاتبوو
بەڵام بەرگری کردنی تێھیۆنگ و تیفانی بەس بوو بۆ ئەوەی تەواو ئاسوودە بم

چەند ڕۆژێک تێپەڕی تاوەکوو ھۆسۆک و جۆنگکووک ھەموو شتێک ئامادە بکەن کە لە پەراوەکان و کۆمپیوتەرەکە دەستیان کەوتبوو
وە بەڵگەی تەواو دەربارەی بەراورد کردنی قازانجی کۆمپانیا بەو قازانجەی لە دەرمانی یاسایی دەستیان دەکەوێ

ئیتر کاتی کۆکردنەوەی بەڵگە بچووکەکان بوو!
جۆنگکووک گوتی کە ئەو زەویانەی تێھیۆنگ منی بۆی بردبوو
دەرچوو کە ڕاستەو زەوی خۆیانە

ئەوەندە قێزەون بوون!

مناڵی بێ خاوەن و کوری گەنج یا پەنابەر و کەسی بێ ناو و ناونیشانیان بەکار ھێنابوو بۆ وەرگرتن و گواستنەوەی دەرمانە نایاساییەکان

کارە نایاساییەکانیان بەو جۆرە کەسانە جێبەجێ کردبوو و بە پارەیەکی خەیاڵی ئەوانیان ھەڵخەڵەتاندبوو

ڕاستە پارەکە بۆ ئەوان زۆر نەبوو بەڵام بۆ کەسانێک کە تەنانەت شوێنی مانەوەشیان نەبێ بێگومان پارەیەکی خەیاڵی بوو!

و زۆربەیان بێ سەرو شوێن بوون بەڵام لەبەر ئەوەی ھیچ شتێکیان نەبوو نە ناسنامەی تەواوەتی نە خاوەنیان ھەبوو نە کار نە شتێکی یاسایی

بۆیە کوشتن و ونکردنیان بۆ ئەوان زۆر ئاسان بوو کە ھەر ھەڵەیەکیان کردبوایە
یا لەلایەن پۆلیسەوە گومان ھەبوایە لەسەر ڕووخسار و کارەکانیان
یان کارەکەیان بەباشی نەکردبوایە
ئەو ھۆکارانە ھەمووی تەنھا گومانی خۆمان بوون بۆ کوشتنیان و دیار نەمانیان

ئەوان ناو زانیاریەکانیان و ئەو بڕە پارەیەی کە دەدرا پێیان ھەمووی لەناو کۆمپیوتەرەکە ھەبوون

و زۆربەشیان بە مردوو ھەژمارکرابوون لەوێ

وە ھەردووکمان گومانی ئەوەمان ھەبوو تاکە شوێن کە لاشەی ئەوانی لێبێ ئەو زەویە بێت کە تێھیۆنگ منی بۆ برد!

چ کارێکی پیس و قێزەونە!

جۆنگکووک ھەر شتێکی تازەی زانیبوایە بە ئێمەی دەگووت و ئاگادری دەکردینەوە لەوەی کە چی بکەین و چی نەکەین

As a Doll    "وەکو بوکەڵەیەک"Where stories live. Discover now