ئیتر هەموویان چوونە کاری خۆیان وە بۆ شەوەکەی شازادە جین هوو و شازادە جەی بۆنگ پێکەوە کەمێک چایان ئەخواردەوە وە کەمێکیش قسەیان ئەکرد وە شازدە جین هوو وتی :
پرسیارێک شازادە جەی بۆنگ تۆ لە کوێ های جین ئەناسیت ؟
شازادە جەی بۆنگ وتی :
ئا بەڵێ ئەمە چیڕۆکێکی دوورو درێژە سەرەتا های جین هاتبوو تا شتێک بدینێتەوە دواتر قسەی بە من وت منیش وتم هاتووم تا شازادەکان بکوژم ئەویش ترسا بۆ بەیانیەکەی هاتبوو تا جلەکانم بۆ بێنێت دووبارە قسەی پێگوتم دواتر ئەو خزمەت کارەی کە لەگەڵی بوو وتی ئەمە تۆ چی دەڵێیت ئەمە شازادەیە ئیتر دوای ئەمە ڕێزی خۆی نیشان داو وتی بمبەخشە شازادە ئیتر منیش لێی خۆش بووم وتم بوومە هاوڕێی
شازادە جین هوو وتی واو جوانە وە دواتر وتی:
باشە شازادە جەی بۆنگ من زۆر خەمبارم بۆ های جین ئەو دایکی نەخۆشە وە زۆر خەمبارە پێت چۆنە بیبەین بۆ پیاسە یان بۆ گەڕانێک
شازادە جەی بۆنگ وتی ئەمە بیرۆکەیەکی باشە ڕۆژێک دائەنێین بۆ ئەوەی بڕۆینە دەرەوە
ئیتر بەیانی هاتوو دوو شازادەکە ڕۆژێکیان دانا و وە ڕۆژەکە بەیانی بوو وە چونە لای های جین وتیان های جین ئەتوانی کەمێک واز لەو ئیشانە بێنیت ئیشمان پێتە
های جین سەری دانەواندوو وتی :
وتی بەڵێ شازادە جین هوو و شازادە جەی بۆنگ
شازادە جین هوو وتی :
سەیرکە های جین من و شازادە جەی بۆنگ ئەم ماوەیە زۆر نیگەرانی تۆ بووین چونکە دایکت نەخۆش بوو تۆش نیگەران بویت بۆیە من و شازادە جەی بۆنگ بڕیارماندا کە گەشتێک بۆ دەرەوەی کۆشک بکەین تا تۆزێک دڵمان خۆش بێت تۆ چی دەڵێیت های جین
های جین بە شۆکەوە وتی :
ئەمە تۆ چی دەڵێیت شازادە من پلەم نزمە تۆش و شازادە جەی بۆنگ شازادەن ئەگەر بە هۆی منەوە توشی کێشە بوون
شازادە جەی بۆنگ وتی :
ئای تکایە های جین بۆ توشی کێشە بین هەم کەمێک دڵمان خۆش دەبێت
های جین وتی :
بمبوورە شازادە بەڵام نامەوێت بە هۆی ئەوەی من دڵخۆشبم ئێوە توشی کێشە بن
شازادە جین هوو وتی:
باشە ئەگەر فەرمانت پێ بکەین ئەو کات چی دەکەی دووبارە ئەڵێت نەخێر لە فەرمانەکەمان هەڵدەگەرێیتەوە
های جین بە ترسەوە وتی :
نەخێر ئەمە تۆ چی دەڵێیت چۆن ئەتوانم لە فەرمانی ئێوە هەڵگەڕێمەوە
شازادە جین هوو وتی :
کەوایە زۆر باشە بەیانی سەعات 7 بەیانی ئەڕۆین باشە
های جین وتی :
باشە شازادە
ئیتر بەیانی هات ~~~~~~~~
______________________________پێویستە ئەکتیڤ بن بۆ ئەوەی پارتی داهاتوو پۆست بکەم
_________________________________________
YOU ARE READING
The queen of Goryeo
Historische Romaneجۆری چیڕۆک : خەیاڵی، مێژوویی، خۆشەویستی دووسەدە پێش ئێستا کچێکی هەژار هەبوو بە ناوی (گۆ های جین) تەمەنی (22) ساڵ بوو لە هەرێمی گۆریۆ دەژیا باوکی مردبوو دایکی لە ژیاندا مابوو بەڵام دایکی نەخۆشی سیەکانی هەبوو کاری خزمەتکاری دەکەر بەڵام موچەکەی کەم ب...