Part 18

1.6K 289 122
                                    

Welcome


Thanks for 2k view


Plz Vote




تكایە ڤۆت

تكایە ڤۆت

تكایە ڤۆت

———————
Flashback continues

دادوەر: بڕیاری كۆتای


هەمووی هەڵستایە سەر پێ



دادوەر: لە ئێستادا خ.كیم لە باری كۆماو دایە و وە تاوانبار لی نیلا لەبەر ئەوەی هیچ بەڵگەیەك نیە تا بێتاوانی ئاشكرا بكات و بۆیە بە پێی ئەو دەسەڵاتەی پێمدراوە لی نیلا بە یاسای **** بۆ ماوەی ٥ ساڵ ئەخرێتە زیندان وە دادگا لێرە كۆتای هات
چەكوشەكەی كێشا بە مێزەكەدا

*وە ٥ ساڵ واتە ٢ ساڵ و نیو*

ب.لی لە شوێن خۆی بەرز بوویەوە: نەخێر تكایە كچەكەم كاری لەو شێوەی نەكردووە تكایە بۆ ٥ ساڵ
ب.لی ئاوڕی بۆ دواوەوەی دایەوە سەیری تای كرد كە لەوێ ئامادەیە لە تەنیشتیشی یەرینی لێیە

ب.لی: تایهیۆنگ كوڕەكەم تكایە شتێ بكە كچەكەم هەرگیز كاری لەو جۆرە ناكات

تای سەیری ب.لی كرد بە بێ باكیەوە وتی: بەڕێز دادوەر چی وت ئەوەیە

ب.لی تەنها بە شۆكەوە سەیری تای ئەكرد

یەرین لە ناخەوە پێئەكەنی بە حاڵیان بەڵام بە ڕوكەش ئاسایی خۆی دەر ئەخست

پۆلیسەكان كەلەپچەیان كردە دەستی نیلا

نیلا لەناو شۆكا بوو هێشتا بڕوای نەئەكرد كەوای بەسەر هاتووە

تای سەیری یەرینی كرد كە لە تەنیشتی بوو : گیانەكەم بابڕۆین كارمان لێرە تەواو 

یەرین سەری بە باشە جوڵان هەڵسانەوە

لەو كاتەیا پۆلیسەكان نیلایان گرتبوو بەڕێوە بوون بۆلای دەرگاكە

نیلا سەیری تای ئەكرد بە چاوی پڕەوە

تای بە بەتاڵی سەیری نیلای ئەكرد

پۆلیسەكان نیلایان برد

ب.لی دوای كەوت

تای و یەرینیش دوای ئەوە چوونە دەرەوە لە هۆڵی دادگاكە











✔️ چاو شینەكەم |KTHWhere stories live. Discover now