parte12😢🗽🥺

20 7 1
                                    

جیسۆ دەیویست بزانێت دایکی بۆ نایەوێ بچێتە نــــیـــــــــــۆرک شەو کە گەڕایەوە ماڵ جیسۆ بەرەو ژووری دایکی بانگی دایکی دەکرد دایــکە دایکــە دایکی  وەڵامی نەدەدایەوە؟


چووە ژوورەکەی دایکی بینی دایکی لە ژوورەکەی نیە وتی: بێگومان هێشتا نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە با توزێکی تر چاوەڕێکەم جیسۆ لە ژوورەکەی دایکی مایەوە سەیری وێنە و کەلووپەلەکانی دایکی دەکرد.

سندوقێکی زۆر جوانی بینی ویستی سەیری بکات بزانم چی تیایە ؟ سندوقەکەی کردەووە هەندێک کاغەزی بینی لە نامە دەچوو جیسۆ سەیری کرد لەسەر نامەکان ناوی جیسۆ نوسراوە !

ئەو نامەنە هەموو بۆ جیسۆ هاتبوون جیسۆ پێی سەیر بوو نامەکانی خوێندەوە بینی لەسەروەی نامەکە نوسراوە لە باوکتەوە بۆ کچی خۆشەویستم جیسۆ . جیسۆ نێو چاوی پڕ بوو لە فرمێسک .

جسیۆ دانە بەدانەی نامەکانی خوێندەوە هه مووی بۆ جیسۆ هاتبوو بەڵام دایکی هیچ پیشانی جیسۆی نەدابوو بەرواری نامەکان دیاربوو کە جیسۆ لە تەمەنی 9ساڵانەوە تاکو ئەم تەمەنەی باوکی بەردەوام نامەی بۆ ناردبوو !



جیسۆ زۆر شۆک بوو فرمێسک لە چاوانی دەهاتە خوارێ لە کاتێکدا زۆر توڕەش بوو دایکی جیسۆ هاتە ژوورەکەی جیسۆ تۆ لێرەیت کەبینی جیسۆ نامەکانی بە دەستەوە بوو دەگریت ڕۆشتە پێشەوە جیسۆ تۆ بۆچی سەیری ئەوانە دەکەیت .

جیسۆ وتی: دایکە تۆ بۆ چی نامەکانی باوکم لێ دەشاریتەوە ها باوکی من نەمردووە لەژیاندایە لە منداڵیەوە نامەم بۆ دەنێرێ بۆ پیشانت نەدام ها دایکە .

دایکی جیسۆ زۆر پەرێشان بوو جیسۆی بەو شێوەیە بینی باوەشی بە جیسۆ کرد جیسۆ پاڵی بە دایکی ناو وتی : تۆ بۆچی درۆت لەگەڵ کردم دایکە پێم بڵێ باوکم لەکوێیە؟

دایکی نەخێر جیسۆ تۆ نابێ بزانیت باوکت لە کوێیە؟ جیسۆ باوکت تۆی خۆشناوێت هیچ ساڵێک لە تەمەنت لات نەبووە ئەم قسانەی نێو نامەکە تەنها بیانووە بۆ ئەوەی تۆ لە من ببات .

جیسۆ دایکی پێی نەدەگووت کە باوکی لەکوێیە بۆیە لەگەڵ دایکی بەشەڕ هات و هەموو نامەکانی برد و لە ماڵ چووە دەرەوە زۆر خەمباربوو چاوەکانی بەردەوام فرمێسکی لێ دەهاتە خوارەوە . تێلی بۆ کیم تایهۆنگ کرد .


تایهۆنگ: ئەم کاتەت باش خۆشەویستم جیسۆ بەگریانەوە وتی: کیم تایهۆنگ تۆ لە کوێیت من زۆر پێویستم پێتە . کیم تایهۆنگ جیسۆ تۆ چیتە؟ بۆ دەگریت لە کوێیت پێم بڵێ ؟ جیسۆ ناونیشانی پێدا تایهۆنگ .


بەپەلە خۆی گەیاندە لای جیسۆ جیسۆ باوەشی پێکرد . کیم تایهۆنگ تەواو خۆشەویستم هێمن بەرەوە . جیسۆ هەمووی بۆ کیم تایهۆنگ باسکرد جیسۆ کیم تایهۆنگ من پێویستە بزانم باوکم لەکوێیە ؟

کیم تایهۆنگ جیسۆ نامەکانی باوکتم پێبدا جیسۆ فەرموو . کیم تایهۆنگ بەدوای ناونیشانی نامەکە دەگەڕا د بزانم لە کوێوە هاتووە ناونیشانێکی دۆزییەوە جیسۆ دۆزیمەوە .

نووسرابوو لە نـــــــــیــــــــۆرک لە ئەمریکا ئەم نامەیە لەلایەن کۆمپانیایەک لەوێوە هاتووە !!!!!

خــــۆشـەویــســتـی ژێــــــــر بـــــاران/kurdish storyWhere stories live. Discover now