بێ چارە

1K 139 53
                                    

ھااااای
دەبوو دوێنێشەو پارتی تازە دانێم بەس ڕووی حوکمەت ڕەش بێ دووجار باران باری کارەباکەشیان نەھێشت😂
یەک دنیا سوپاس بۆ زیاتر لە ٦ھەزار خوێنەر
با دەست پێبکەین















(بەرەو ئەو بەندینخانەیە ڕۆشتین کە دوێنێ سۆکجین بۆی بردرابوو

زۆر دوور بوو بەتایبەت لە ماڵەکەی ئێمە
بۆیە تا گەیشتین لەگەڵ جۆنگکووک بەتەواوی گفت و گۆمان کرد لەسەر ئەوەی کە بۆچی دەچم..

ھەرچۆنێک بێت بە دانی بڕێک پارە توانیمان سۆکجین ببینین

لەگەڵ جۆنگکووک لەسەر ئەو کورسیانە دانیشتین کە سەردانیکەرەکان بەندکراوەکانی لێ دەبینن

چاوەڕێی ھاتنی سۆکجین بووین

لە کۆتاییدا ھات

منیش دڵخۆش بووم بە بینینی ئەو لەو حاڵە بەڵام بە ڕادەی جۆنگکووکیش نا

ئەو ١٥ ساڵە لەگەڵ ئەو ڕقە دەژی و چاوەڕێی ئەمڕۆژەیە!

بەشێوەیەک دڵخۆش بوو کە قاقای پێکەنینی لەو ژوورە چۆڵە دەنگی دەدایەوە

ھات و بەرامبەرمان دانیشت کەلەپچەکان ھەر لە دەستی بوون

پۆلیسەکەی ئەوی ھێنا لێمان دوورە کەوتەوە)

جۆنگکووک: ھاھاھ ببورە
بەڕاستی نازانم چۆن دڵخۆشی خۆم دەربڕم ببورە

ماریا: شش جۆنگکووکا بەسە
داماوە خۆی خەمی ھەیە ١٥ ساڵ لێرە دەمێنێتەوە

سۆکجین: بۆچی لێرەن؟

جۆنگکووک: ھاتووم تا پێت بڵێم
١٥ ساڵ پێش ئێستا دەستت کرد بە کاری نایاسایی تا ئێستا بەردەوام بووی
ئێستاش سزای ئەو ١٥ ساڵە بە ١٥ ساڵ زیندانی دەدەیتەوە
چ ڕێکەوتێکی جوانە!
خۆت تازە ٤٧ ساڵی
واتە تا ٦٢ ساڵی لێرە دەبی
پیر دەبی سۆکجین

سۆکجین: ھاھاھ من تەمەنی خۆمم بینی خۆشی خۆمم بینی!
ئێستاش لام گرنگ نیە کە چی ڕوودەدا

ماریا: بەڵام کوڕەکەت ھێشتا تازە ٢٩ ساڵە
لە ئەوپەڕی گەنجێتی
بەداخەوەم بۆ ئەو

سۆکجین: ھەرگیز نەکەن دەست لە خێزانەکەم بدەن!

جۆنگکووک: ھاھاھاھ ترسام!
بوەستە کەمێکیتر دێینە سەر ئەو باسە
تۆ خەمێک لەخۆت بخۆ
ڕاستیەکەی ١٥ ساڵ کەمە من بەو ماوە کەمە بینینی تۆ لەو حاڵە تێر نابم..
دەمەوێ تاوانەکانی ھەموووی ئاشکرا بکەم
پێت چۆنە؟

(دەنگی نزم کردبۆوە بە ئەستەم خۆشمان تێدەگەشتین)

سۆکجین: ناتوانن ئەوە بکەن

ماریا: ھەرخۆی با باسی ئەوە نەکەین جۆنگکووکاا
ئەھا مامە
ھەرخۆی ئەوەی لەبەردەستتان ماوە
کۆشکەکەیە
لەگەڵ کۆمپانیاکە کە بە ناوی تێھیۆنگەوەیە
لەگەڵ چەند زەویەک کە بە ناوی کیم تێیۆنەوەیە
تۆ دەزانی من دووگیانم وایە؟
مناڵەکەم دەبێتە میراتگری پشکەکانی تێھیۆنگ لە کۆمپانیا
وە زەویەکان و کۆشکەکەش وەردەگرمەوە وەکو کیم یووشا !

As a Doll    "وەکو بوکەڵەیەک"Where stories live. Discover now