Sehun
————
ئەمرۆ لە دوای ماوەیەکی زۆر چانیۆل بەزۆر منی ھێنا بۆ ئەم یانەی شەوانەیە،بۆ ماوەیەکی زۆر دوورو درێژە کە ھەرگیز نەھاتوومەتە ئەمجۆرە شوێنانە،بەڵام ئەمشەو شتێک ھانێ ئەدام کە لەگەڵ چانیۆل بێم،ھەر وەک ئەوەی کە شتێک لەوێ چاوەرێم بکات.بەڵام وا ھەست ئەکەم کە ھۆکارەکەی ئەزانم....
ئەو کچە.....
ئەو کچە سەیرە لەوکاتەوەی کە ھاتومەتە ئەم یانە بێزارکەرە مێشکمی سەرقاڵ کردووە،چاوی..
رەنگێکی زۆر جیاوازی ھەیە لە ھی مرۆڤێکی ئاسای،رەنگی مۆر....رەنگێکی درەوشاوەی سەرنج راکێش تا ئێستە نەمبینیوە،جگە لەوەی دڵنیام کە رەنگی چاوی خۆیەتی و رەنگی ساختە نییە.
چەنێکە بەخۆم ئەڵێم کەچیم یاوە لە مرۆڤێکی بێ نرخ،بەڵام ئەم کچە شتێکی سەیری لەناخدایە،دەمویست پشگوێی بخەم بەڵام خۆی بەبێ ئەوەی ھەوڵی بۆ بەم ھاتە بەردەستم.
ھەموو کات رقم لە رووداوە ھەڵە کانبوو جگە لەم دانەیە،ئەو کورە بە ھەڵە خواردنەوەکەی بۆ من ھێنا،بەڵام ئەو کچە ئەیەوێ سزاکەی ھەڵ گرێتە سەرخۆی.
ئەو ئازایە بەس گەمژەیە،کێ لە رۆژێکی ئەوھادا ئامادایە سزای مردی کەسێکی کە ھەڵبگرێتە سەرشانی خۆی؟ گەر زیرەک بوایە ئێستە دورەکەوتەوە و ھیچی نە ئەوت.
بەڵام بە چاوەکانی دیارە کە ھەستی ھەیە بەرامبەر ئەو مرۆڤە نەفرەتیە کە ئەمەوێت پارچە پارچەی کەم!
بەڵام بە من چی،چ کێشەی منە!
ئەو کچە بەبێھێزی وەستابوو لەوێ چاورێی ئەکرد من بیکوژم،مرۆڤەکان بەردەوام ئەوھان،پێش ئەوەی کەسێک بناسن بریاری لەسەر ئەیەن،ھەر وەک ئێستا کە ئەو چاوەرێیە من بیکوژم،وایە منیش رقم لە رەفتاری مرۆڤەکانە بۆیە ئەیان کوژم،وە ئێستەش ھیچ شتێک جیاوازی نییە،مرۆڤێکی بێ نرخە وەک ئەوانی کە.
خۆی کۆتای بە ژیانی خۆی ھێنا!
ھەستم بە لەرزینی قاچەکانی ئەکرد،دڵی خێراتر لێی ئەدا.
ئەزانن چشتێک زۆر چێژی ھەیە بۆ خوێنمژەکان؟! کاتێک کە نیچیرەکەیان بە ترسەوە لە ژێر دەستیانا ئەمرێ.
مرۆڤەکەن زۆر چێژ بەخشن کە دەترسن،بەڵام ئەم کچە یەکێکی کەلە رەقە کە نایەوێ ترسەکانی دەربخا،نازانێت کە من بێ خۆ ھیلاک کردن ھەموو ھەستەکانی ئەخوێنمەوە.
چەند ھەنگاوێک لێی رۆشتمە پێشەوە تا بیترسێنم،ئەو کەمێک رۆشتە دواوە وەک ئەوەی کە چاوەرێم کرد لێی،دڵی بەو رادەیە خێرا لێی دەدا کە واھەستم ئەکرد لە سنگی یەتە دەرەوە.
![](https://img.wattpad.com/cover/241566916-288-k661854.jpg)
VOCÊ ESTÁ LENDO
『 ᴊᴜsᴛ ᴀ sʟᴀᴠᴇ ғᴏʀ ᴀ ᴠᴀᴍᴘɪʀᴇ 』𝑜ℎ𝑠𝑒ℎ𝑢𝑛
Vampiro{تەنھا کۆیلەیەک بۆ خوێنمژێک} لە دونیایەکدا کاتێک خوێنمژەکان دەستیان گرتووە بەسەر زەوی،مرۆڤەکان تا لە مردن ڕزگاریانبێ زۆربەی کات دەبوایە یەکیک لەئەندامی خێزانەکانیان ببەخشن لە پێناو ئەوانی کە،کریستا کچێکی تەمەن ١٧ ساڵە کە دەناڵێنێت...