ئیتر شازادە جین هوو شازادە جەی بۆنگ ڕۆیشتن و شازادە جەی بۆنگ وتی :
هێی تۆ جین هوو ئەوە تۆ چیت کرد بۆ وتت کە لەگەڵ های جین بوین ئەگەر های جین یان دور بخستایەتەوە
شازادە جین هوو : بۆچی ئاوا هاوار دەکەیت کا های جین دور خرایەوە دەی پێم بڵێ
شازادە جەی بۆنگ : ئەی ئەگەر دوریان بخستایەتەوە ئەو کات چیمان لە دەست دەکات دەی پێم بڵێ
شازادە جین هوو : خەم مەخۆ ئەگەر دوریشیان بخستایەتەوە من و تۆ هەین ڕێگەمان نەدەدا
شازادە جەی بۆنگ : ئەوە ئاگات لە خۆتە کە چی ئەڵێیت جین هوو ئەمە خاوەنشکۆیە چۆن هەڵدەگەڕێیتەوە
شازادە جین هوو : ئای جەی بۆنگ تۆ چی دەڵێیت ئێمە هاڵناگەڕێینەوە تەنها داوا ئەکەین لە خاوەنشکۆ وە تۆ هاوڕێی های جینی ناتوانی یارمەتی بدەیت ڕۆژێک لە ڕۆژان
شازادە جەی بۆنگ : بەڵێ من یارمەتی های جین ئەدەم وە هاوڕێ و وەک شازادە
شازادە جین هوو : باشە تەواو دەی خۆ خاوەنشکۆ های جینی دور نەخستەوە ئێمە بۆچی ئاوە شەڕدەکەین یەڵە بابڕۆین
شازادە جەی بۆنگ ڕاستەکەیت باشە بابڕۆین
ئیتر هەردوو شازدەکە چونە سەر کاری خۆیان و وە کات هات تو ڕۆیشت نزیکی 5 مانگ تێپەڕی دوو شازادەکەش و های جین وەک هاوڕێ مانەوە ئیتر ڕۆژێک نێردراوی چین هات بۆ گۆریۆ وە ڕۆیشت بۆ لای پاشای گۆریۆ وە خوانێکیان ڕێکخست وە شازادە جین هوو و شازادە جەی بۆنگ و وە خزمەت کارەکان هەمووی ئامادە بون و وە های جینیش ئامادەبوو وە نێردراوی چین وتی
خاوەنشکۆ هەموو شتێک زۆر نایابە وە هەموو شتێک زۆ جوانە وە شازادە جین هوو و شازادە جەی بۆنگ زۆر گەورە بوون لە مێژە نەمبینیون
پاشا : بەڵێ زۆر ڕاستەکەیت ئەوان زۆر گەورەبوون
نێردراوی چین : ئا بەڵێ جگە لەمە کچەکانی گۆریۆ زۆر جوانن
وە لەو کاتەدا های جین چای بۆ نێردراوی چین تێکرد و وە نێردراوی چین وتی
بەتایبەتی ئەو کچە زۆر جوانە
وە یەکسەر شازادە جین هوو شازادە جەی بۆنگ کەمێک شۆک بون بەو قسەیە
نێردراوی چین : ئەو کچە جوانە ناوی چیە ؟
یەکسەر شازادە جین هوو وتی : های جین
نێردراوی چین بەشۆکەوە سەیری شازادە جین هووی کرد
وە شازدە جین هوو وتی : ناوی های جینە
نێردراوی چین : وای لەو ناوە خۆشە وەک جوانیەکەی ناوەکەشی جوانە
شازادە جین هوو و شازادە جەی بۆنگ کەمێک پێیان ناخۆش بو کە نێردراوی چین ئەو قسانە دەکات
وە نێردراوی چین وتی : خاوەنشکۆ مادام گۆریۆ کچیان ئاوە زۆر جوانە من داوە ئەکەم کە هەنێک لە کچەکانی گۆریۆ بنێریت بۆ چین وە یەکێک لەو کچانە با ئەو کچە بێت واتە های جین
یەک سەر شازادە جین وو شازادە جەی بۆنگ وتیان نەخێر
هەموویان شۆک بون سەیری دوو شازادەکەیان کرد
شازادە جین هوو : خاوەنشکۆ مەبەستم ئەوەیە کە ئەو کچە با نەچێت چونکە ئەو دایکی لە ژێر چاودێری پزیشکە چۆن ئەبێت بەبێ دایکی بچێت بۆ چین
خاوەنشکۆ : من نازانم چی بڵێم ئەبێت چەند ڕۆژێکم بدەیتێ تا بیر بکەمەوە
نێردراوی چین : باشە خاوەنشکۆ بیرکەوە بەڵام دوو ڕۆژدا بیر کەیتەوە چونکە من لە دای دوو ڕۆژیتر ئەڕۆمەوە چین
خاوەنشکۆ : باشە خەم مەخۆ
دوشازادەکە کەمێک هەستیان بە نیگەرانی کرد چونکە دەترسان بڵێت باشە
ئیتر هەمووان کاتێکی خۆشیان بەسەر برد و وە شەو داهات وە های جین چوە لای دوو شازادە وە وتی :شازادە جەی بۆنگ ئایە ئەتوانم بێمە ژورەوە
شازادە جەی بۆنگ : ئا بەڵێ های جین وەرە ژورەوە
ئیتر شازادە جین هوو شی لێ بوو وە های جین وتی :
شازادە زۆر داوای لێبوردن دەکەم بەڵام داوایەکم لێتان هەیە
شازادە جین هوو وتی :
های جین بەبێ ترس داوەکەت بکە ئێمە هاوڕێی تۆین
های جین : شازادە من نامەوێت بچم بۆ چین ئەتوانن قسە لەگەڵ خاوەشکۆ بکەن
شازادە جەی بۆنگ : هیچ خەم مەخۆ ئێمە هەر ئەمشەو قسە لەگەڵ خاوەنشکۆ ئەکەین
های جین بە دڵخۆشیەوە وتی : زۆر سوپاستان ئەکەم شازادە ئیتر های جین ڕۆیشت و وە دوو شازادەکە ڕۆیشتە بۆ لای پاشا وە وتیان :
خاوەنشکۆ داوایەکمان لە تۆ هەیە
خاوەنشکۆ : ئەتوانن داواکەتان بکەن
شازادە جین هوو : خاوەنشکۆ تکایە های جین مەنێرە بۆ چین
خاوەنشکۆ : دووبارە بابەتی ئەو کچەیە
شازادە جین هوو : خاوەنشکۆ تکایە گوێمان لێ ڕاگرە بیر کەوە گەر تۆ های جین بنێریت بۆ چین گەلەکەت چۆن بیرت لێدەکەنەوە دەڵێن و کچەی شازادە جین هووی ڕزگار کرد یەکسەر ناردیانە دەروەی گۆریۆ
خاوەنشکۆ ڕاستەکەی ئەمەش راستە دەبێت چۆن بیر لە پاشا بکەنەوە
شازادە جەی بۆنگ وتی : خاوەنشکۆ بڕیارەکەت چیە ئێستا
خاوەنشکۆ وتی : ~~~~~~~
_________________________________________
ڤۆت و کۆمێنت تکایە
YOU ARE READING
The queen of Goryeo
Ficción históricaجۆری چیڕۆک : خەیاڵی، مێژوویی، خۆشەویستی دووسەدە پێش ئێستا کچێکی هەژار هەبوو بە ناوی (گۆ های جین) تەمەنی (22) ساڵ بوو لە هەرێمی گۆریۆ دەژیا باوکی مردبوو دایکی لە ژیاندا مابوو بەڵام دایکی نەخۆشی سیەکانی هەبوو کاری خزمەتکاری دەکەر بەڵام موچەکەی کەم ب...