Part:- 1

1K 193 195
                                    


《 مردووە زیندوەکان 》

کاتێک بە کەسێک ئەڵێیت ھیوای ڕۆژێکی خۆشت بۆ ئەخوازم لە دڵەوە بیڵێ چونکە کەس نازانێت ئایا ڕۆژی دوای ئەو لە تواناتا ھەیە ھەمان قسە بکەیەتەوە یان نا..















▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎

{بەرەبەیانی- 22 / مايز / 2017 }

زەنگی ئاگاداری، کاژێر 6:30..

یۆلاندا لە خەو ھەڵسا..

نامەیەکەی لە لایەن دەستگیرانەکەی 'جیمین'ەوە بۆ
ھاتووە..

[بەیانیت باش جوانترین بونەوەری سەر زەوی، زۆر بیرم کردوی، لە کۆتاییا چەند کاژێرێکی تر ئەتبینم..]

یۆلاندا زەردەخەنەی کرد..
ئەوە یەکەم ڕۆژە کە پێکەوە لەگەڵ جیمین لە ھەمان جێگا کار بکەن..

[زۆر بە پەرۆشم بۆ بینینت کوڕە قۆزەکە..]
نامەی بۆ نوسی و ناردی، مۆبایلەکەی دانا..

ڕۆشت بۆ گەرماو بە ئاوێکی گەرم خۆی شۆرد،
دواتر ھاتە دەرەوە..

جیمین نامەی ڤیدۆی بۆ نارد..
زۆر شیرینە کاتێک ئەڵێت 'خۆشمەوێیت'..

یۆلاندا ددانەکانی شوشت و قژی وشک کردەوە..
دواتر ڕۆشتە ژوورەکەی براکەی 'جۆنگکوک' تا بە خەبەری بھێنێت بڕوا بۆ کۆلێژ..

لەدەرگای یاو ڕۆشتە ژوورەوە..

جۆنگکوک لەسەر پێخەفەکەی نیە..

شتەکانی پەڕتوبڵاو بوو..

یۆلاندا خێرا جێگاکەی جاک کرد و ڕۆشت..

پۆشاکی تایبەت بە کارەکەی لەبەر کرد..
پانتۆڵ و چاکەتێکی ڕەش، لەگەڵ کراسێکی حەریری سپی..

کەمێک ماکیاجی کرد و ڕۆشتە خوارەوه..


دایکی خوانی بەیانی ئامادە کردوە، یۆلاندا شەربەتێکی پرتەقاڵی خواردەوە..

"کچەکەم ئاخر وانابێت، بەلایەنی کەمەوا ئەو
ساندويچی مەرەبایە بخۆ.. "

یۆلاندا:" نەخێر دایکە گیان دواکەوتم ئەبێت
بڕۆم.. "

"باشە، ئاگاداری خۆت بە ئازیزم، ھیوای ڕۆژێکی
خۆشت بۆ ئەخوازم.. "

یۆلاندا ماچی ناوچەوانی کرد..
"بۆتۆش شاژنەکەم.. "

ڕۆشتە دەرەوە لە ماڵەوە..

تاکسی گرت و لە دواوە دانیشت..

720 𝙊'𝘊𝘭𝘰𝘤𝘬 //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎Where stories live. Discover now