part:- 3

611 164 184
                                    


مردووە زیندوەکان

ھەتا یەک کەسی وڵاتەکەم زیندوو بێت، ھەرگیز وازناھێنم لە شەڕکردن بۆ ژیانی..

                              سەربازێک لەکاتی جەنگا..







▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎


یۆلاندا ڕۆشتە چێشخانەکەی ماڵی خۆیان تا بەدوای
خواردن بگەڕێت..
کەوانتەر و جێگەی خواردنە لە قتونراوەکان گەڕا
بەڵام ھیچی لێ نەبوو..

گوێی لە دەنگێک بوو نزیک ئەبۆوە لێی..
لە پەنجەرەکەوە سەیری کرد یەکێک لەو بونەوەرانە
لەسەر قادرمەکان وەستاوە..

ترپەکانی دڵی زۆر خێرا بوون..
ھەستی ئەکرد ئێستا دڵی ئەتەقێتەوە لە ترسا..
دەستی ئەلەزی..

دەرگای دواوە لەسەر چێشتخانەکەیە کەمێک
کراوەتەوە..
بەھێمنی بۆی ڕۆشت..

لەوکاتەیا بەھەڵە بەر پەرداغێک کەوت و کەوتە
خوارەوە و شکا..
بونەوەرەکە بە شێوەیەکی خێرا بەرە و ڕوی یۆلاندا
ئەھات..

یۆلاندا خێرا ڕۆشتە دەرەوە بێ ئەوەی بزانێت بۆ
کوێ ئەڕوات..
بەپەلە ڕۆشتە ماڵەکەی بەرامبەریان..
دەرگاکەی داخست و ھەناسەکانی قورس بوون..

گوێی لە چرپەیەک بوو..
"توشبویت؟"

ئەو دانگە نامۆ نیە بۆ یۆلاندا..
:"'سیوکجين' !!! سیوکجین ئەوە تۆی؟! "

جین لە پشت دەرگاکەوە ھاتە دەرەوە، چەکەکەی
ڕوبەڕوی یۆلاندا کردبوو..

یۆلاندا:"جین ئەوە منم یۆلاندا.. "

جین نزیک بۆوە، ھێشتا گومانی ھەیە..
"کاتێکی زۆر تێپەڕیوە، بەخێربێیتەوە.. "

یۆلاندا:"لێرە بەتەنھا چی ئەکەیت؟!"

جین:"ھەمووان ڕۆشتون.. "

یۆلاندا:"دایکم و براکەمت بینیوە؟"

جین بێدەنگ بوو وەک ئەوەی شتێک بزانێت..
"ئەو.... "

گوێیان لە دەنگی تەقاندنی فیشەک بوو خێرا بۆ
نھۆمی سەرەوە ڕۆشتن..

یۆلاندا:"بێجگە لە تۆ کێی تر لێرە ئەمێنێتەوە!؟"

جین:"نازانم، لەوەتەی دونیا ئاوھای لێ ھاتووە
گرنگی بە کەس نایەم.. "

لە پەنجەرەکەوە سەیری دەرەوەیان کرد..

نامجون لە ژمارەیەک زۆمبی ڕائەکات و
لە باڵەخانەیەک خۆی شاردەوە..
زیاتر لە کۆمەڵێک زۆمبی دەرکەوتن لە گەڕەکەکانا
ئەگەڕان بۆ مرۆڤێک تا قوتی بدەن..





720 𝙊'𝘊𝘭𝘰𝘤𝘬 //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎Donde viven las historias. Descúbrelo ahora