Welcome
Plz Vote
تكایە ڤۆت
Plz Vote
————•••————
شەو
نیلا لە پەنجەرەیەكەوە تەماشای باخچەكەی ئەكرد تای نیلای برد بۆ ژوورێكی كە تا بتوانێ تەماشای تیڤی بكات وە دەرگای ئەوێشی لەسەر داخستبوو ڕێگەی نەدا نیلا بەژداری بكات بۆ ئەوەی كەس نەیبینێ و نەزانێ نیلا لای تایە
نیلا لە پەنجەرەكەوە تەماشای ئەو خەڵكەی ئەكرد كە چۆن پێئەكەنن و خواردنەوە ئەخۆن وە دواتر چاوی كەوتە سەر تای
بینی چەند قۆز دەر ئەكەوێ لەنێو ئەو قاتە ڕەساسیە تۆخە
وە چۆن هۆت دەر ئەكەوێسەیری ڕوخساری ئەكرد كە چۆن پێ ئەكەنێ لەگەڵ ئەو كەسانەی لە لایەتی خ.كیم و جۆنگكووكیشی لە لاوە بوو
وە پەرداخێ خواردنەوەی بە دەستەوەیە زوو زوو قومێكی لێ ئەخوادواتر تای سەیری ئەملاو ئەولای كرد چاوی چووە سەر نیلا
تەماشای نیلای ئەكرد كە چۆن سەیری ئەكا ئەمیش سەیری ئەكردەوە دواتر یەكێ بانگی تای كرد
وای لە تای كرد چاوی لەسەر نیلا لا ببات و تەماشای ئەو كەسە بكات كە بانگی كرددواتر تای چاوی هەڵبرییەوە بۆ ئەوەی تەماشای نیلا بكاتەوە بەڵام
نیلای لێنەما بووP.o.v نیلا
تای منی هێنا بۆ ئەم ژوورە ڕێگەی نەدا بەژداری ئاهەنگەكەی بكەم دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەوڵم دا ڕابكەم بەڵام شكستم هێنا پێی وتم لێرە ئەتوانی سەیری هەر فلیمێك بكەی كە خۆت حەزت لێیە وە ژوورە هەموو شتێكی لێیە تەنانەت مێزی كار و دیارە ئێرە ژووری كاركردنەكەیەتی ، بەڕاستی بێزار بووم هەڵسام لەسەر قەنەفەكە لە ژوورەكەیا گەڕام سەیری سوچ بە سوچی ژوورەكەم كرد و دواتر چوومە لای پەنجەرەكە پەردەكەم لادا باشە كە ئەتوانم لێرەوە هەموو كەسێ ببینم ئەم ژوورە پەنجەرەكەی لەسەر باخە گەورەكەی ئەم كۆشكەیە من لەسەرەوەم تەماشای ئەو هەموو خەڵكە ئەكەم كە بانگێشتكراون
هەموو كەسێ دڵخۆش دیارە و قاقا لێ ئەیەن و خواردنەوە ئەخۆنەوە منیش ئەبێ بەس لێرە تەماشایان بكەم
دواتر چاوم چووە سەر ئەو كەسەی بۆماوەیەكی زۆرە دڵمی بردووە بە خراپی درۆ ئەكەم بڵێم ئیتر خۆشم ناوێ و ئاشقی نیم بەڵكو زۆر لە پێشتر ئاشقتریم
پێكەنینە چوارگۆشەییەكەی وا لە دڵم ئەكا بتوێتەوە وا لەدڵم ئەكا لاواز بێت بەرامبەری
ئێستا كە لەلای ئەو ئەمێنمەوە لەلایەك پێم خۆشە لەلایەك نا
كاتێ بیری ڕابردووم ئەكەوێتەوە هەموو خەمۆكیەك ڕووم تێئەكا
چی ئەبوو ئەو شتانە ڕووی نەدایە ئەگەر ڕووی نەدایە ئایا ئێستا ئێمە بەتەواوی هی یەكتر ئەبووین
YOU ARE READING
✔️ چاو شینەكەم |KTH
Romanceعاشقی ئەو چاوانەت بووم كە وام لێ ئەكا تیایدا نقوم بم ∞ چاو شینەكەم ∞ Writer: N Started: Oct.9, 2020 Finished: April,17, 2021 My first story I'm own this story , i don't let anyone use my idea or take it I Hope You Like It 💜💜💜💜