:just a slave: part 3

1.1K 183 55
                                    





چاوەکانم داخست و ئەوەی روویدا روویدا،تا دووبارە ھۆشم لەدەستدا!

چەند کاتژمێرێک رۆشتبوو بەسەر ئەوەی کە رویدا ھێشتا لەسەر زەوی ھەمان شوێن کەوتبووم،دەنگی گریانی خوشکەکەم بەسەرمەوە تاکە ھۆکاربوو کە ویستم خەبەرم بێتەوە،ھەموو گیانم بە ئازاربوو،ھیوام دەخواست کە لەژێر دەستی مردبام و ھەڵناسامەیەتەوە چیتر ھەموو ئەو ئازار و خەمە کۆتای بھاتایە،ھیچم نە دەویستم لێرە جگە لە یەکتۆز ئارامی و پشوویەک.

چاوەکانم کردەوە خوشکەکەمم بینی دەگریا و بانگی ئەکردم تا ھۆشم بێتەوە،دەستەکانیم گرت و بەو ھێزە کەمەی کە لە جەستەم مابوو بە خوشکەکەمم وت"من ب-باشم......تۆ برۆ ژورەکەت بخەوە...کەمێکی تر منیش دێم ئۆکەی؟"

"زۆر ئازاری دای؟کوێت بریندارە؟ بۆچی روخسارد تەڕە؟"

خوشکەکەم بە خەمباریەوە دەگریا لە بەردەمم،لەھەموو شتێک بەئازار تربوو کە ئەو ببینم بەم شێوەیە،من لێرە تەنھا ئەبوایە خوشکە نابیناکەم دڵخۆشکەم نەک خەمی پێ بدەم!...

دواتر بیرم لە وشەکانی کردەوە...
بەڵێ سەرم خوێنی لێدێ،بیرم نایە چۆن وای لێکردووم بەڵام کردوویەتی.

"ھیچ شتێکی ئەوھا نییە دەستەکانت بشۆو برۆ بخەوە تکایە باش؟ ئەگەر نا خوشکە بچوکەکەت زۆر خەمبار ئەبێت باشە؟ دەی تکایە،شتێک دەخۆم و دواتر خۆم دەشۆم و منیش دێم ئەخەوم دەی دادەگیان؟؟"

خوشکەکەم کەمێک بێدەنگبوو،ھەستا لە جێگەکەی:

"باشە...برینەکانت چارەسەر بکە بیرت نەچێت!"

ئەو رۆشتە ژورەکەی،ھەناسەیەکم ھەڵێکشاو بیرم لە بارودۆخی خۆم ئەکردەوە،لێرە بەبێھێزی کەوتووم،ڕۆژ بەرۆژ ھەموو شتەکان خراپتر ئەبێت!.....

کەسێک نییە بتوانێ ھیچ لەمانە چارەسەر بکات و ھیوایەکم باتێ،ھیچ کەسێکم نییە کە بۆ ڕۆژێک ئاگای لێم بێت و گرنگیم پێبات،تەنھا ڕۆژێکم ئەویست،ڕۆژێک کە ھەموو ھیواکانم لەدەستیاوە بۆ ھاتنی.

سەرم زیاتر ئازاری ئەدام،جلەکانم دڕابوون،دەستەکانم سوور ببونەوە بەھۆی پلەی گەرمی جەستەم،زۆر بە کەمی ھەستم بە بەشی خواروەی جەستەم ئەکرد،وا ھەستم ئەکرد کە لە زۆری ئازارەکە سڕبووە.

تەواوی ھەوڵی خۆمدا کە ھەستمەوە بێ ھیچ دەنگ و ناڵەیەک تا کەس خەبەر نەکەمەوە،قاچەکانم بە تەواوی دەلەرزین،دەستم بە دیوارەکانەوە گرت و بە دیوارەکانا رۆشتم،ھەر ھەنگاوێکم بە چەند خولەکێک ئەنا،تا گەشتمە خۆ شۆرەکە،لەوێ ئاوەکەم بەردایەوەو رۆشتمە بەری،ھیچ توانای ئەوەم نەبوو کە تەواو خۆشم پاکبەمەوە تەنھا لەوێ لەبەردەم ئاوەکە دانیشتبووم،برینەکان زۆر بە پیسی ئازاریان دەھات کە ئاوەکە بری ئەکەوت بەڵام ھیچ چارەیەکم نییە لێرە،تەنھا زیاتر و زیاتر فرمێسکەکانم ئەھاتنە خوارەوە لەگەڵ ھەر چرکەیەک کە ئەرۆێ،تا ئاوەکە بەتەواوی خوێنەکەی لەجەستەم کردەوە.

 『 ᴊᴜsᴛ ᴀ sʟᴀᴠᴇ ғᴏʀ ᴀ ᴠᴀᴍᴘɪʀᴇ 』𝑜ℎ𝑠𝑒ℎ𝑢𝑛 Onde histórias criam vida. Descubra agora