Part 31

2K 284 107
                                    

Welcome


تكایە ڤۆت 

Plz Vote

تكایە ڤۆت

دوای ئەم چیرۆكە دەست ئەكەم بە چیرۆكە تازەكەم *
*Dimple ڕوومەت چاڵ

————•—•—•—•————

خ.كیم لە خواردن تەواو بوو بە دەست سڕەكە دەمی سڕی و تەماشای نیلای كرد كە كەمێك نانی خواردووە و یاری بە خواردنەكە ئەكا

خ.كیم: كچەكەم بۆ ناخۆی؟

نیلا: تێر بووم

خ.كیم: بە قەدەر جوجكێك نان ئەخۆی وا بڕوا لاوازتر ئەبی

نیلا هیچی تری نەوت مێشكی زۆر ئاڵۆز بوو

خ.كیم: باشە كەواتە وەرە با بچینە باخچەكە
خ.كیم لەسەر مێزەكە هەڵسا

نیلا سەری بە باشە لەقاند و لەسەر مێزەكە هەڵسا و دوای خ.كیم كەوت

خ.كیم داوای لە خزمەتكارەكان كرد كە سەر مێزەكە كۆبكەنەوە و داوای دوو قاوەی كرد بۆ خۆی و نیلا











P.o.v تای

دوای ئەوەی سەر مێزی نانخواردنەكەم جێهێشت سوار ئۆتۆمبێلەكەم بووم و بەڕێكەوتم بۆ كۆمپانیا
خۆم بە كارەكانەوە سەرقاڵ كرد بۆ ئەوەی بیر لە هیچی تر نەكەمەوە ، بەڵام شكستم هێنا بیركردنەوەی زۆر خەریكە ئەمخوات

باشە بۆچی ب.لی كاتەكەی پێش خست بۆ ئەبێ هەفتەیەكی تر بڕۆن واتە چیتر نیلا نابینمەوە
ئەو تا ئێستا لێم خۆش نەبووە وە بڕوات هەرگیز نایبینمەوە
ئۆف ئۆف مێشكم خەریكە ئەتەقێ

End P.o.v تای

دەنگی دەرگا هات

تای: وەرە
جۆنگكووك: هیۆنگ
تای: وەرە جۆنگكووك
جۆنگكووك: ئەم پەڕاوانەم هێناوە پێویستیان بە واژووی تۆیە
تای: باشە بیهێنە

تای خەریكی واژوو كردنی ئەو پەڕاوانە بوو كە جۆنگکووك هێنابووی

جۆنگكووك: هیۆنگ باشیت؟

ئەم پرسیارەی جۆنگکووك وای لە تای كرد بوەستێ و بە هێمنی سەر بەرز بكاتەوە بۆ ئەوەی تەماشای جۆنگکووك بكات
تای هەناسەیەكی قوڵی هەڵمژی سەری بە مانای نەخێر جوڵان پاڵیدایەوە بە كورسیەكەی كە لەسەری دانیشت بوو

✔️ چاو شینەكەم |KTHWhere stories live. Discover now