~تێی پێئەکەنێت~

148 18 213
                                    

"لەسەر پەڕەیەکی سەوز لەنێو بەهاردا کاتێک بەفر ئەتوێتەوە
خۆشەویستە کۆنەکەم،
ناوی،
ڕوخساری،
هەموو یادگارییەکانی ئەو بۆ هەمیشە لەوێیە
بەتەواوی بەوشێوەیە"
.
لەژێر ئەو بەفرە سپییە و لەسەر ئەو زەوییە بووک ئاسا بەهۆی بەفرە سپییەوە،لەنێو ئەو کەش و هەوا ساردە تووند دەستی یەکدیان گرتبوو بە زەردەخەنەیەکی گەرمەوە لەسەر ڕوخساریان کە لەهەمان کات ئاماژەی بە خۆشەویستی و گەرمی ناخیان ئەکرد

ئەو کچە قژ قاوەیی کاڵە باڵا بەرزە ڕوخسار سپییە چاو ڕەشە لە هەنگاونان وەستا و ڕووی لەوەی لای چەپی کرد و بە مەکرەوە وتی
'تێی ئووپا تۆ دەستم بۆ گەرم بکەوە ئەم دەستکێشانە هیچ سوودیان نییە'
دوای تەواوکردنی قسەکەی دەستی چەپی کە لەنێو دەستی ناوبراو بە"تێی"بوو دەرهێنا تاوەک هەردوو دەستکێشەکە لەدەستی بکاتەوە و بیخاتە گیرفانی چاکەتە سپییە گەورەکەی

ئەو کوڕە باڵا بەرزە چاو ڕەشە ڕوخسار سپییە قژ ڕەشی تۆخە کەمێک پێکەنی و دەستەکانی ئەو کچە بەمەکرەی خستە نێو دەستی و نزیکی کردنەوە لەلێوی تاوەک هەوای خۆشەویستییە گەرمەکەی ناخی و دڵە گەرمەکەی پێیاندا بکا و ئەو دەست و پەنجە باریک و سپییانە گەرم بکاتەوە لەگەڵ زەردەخەنە گەورە گەرمەکەی سەر ڕوخساری کە وای کردووە ددانە سپییەکانی بەشی سەرەوەی هەموویان زۆر بەڕوونی بەدەر بکەون

'ئووپا تۆ چۆن بیر لە من ئەکەیتەوە؟'
ئەو کچە بە مەکرەوە پرسی لەکاتێکا لە ڕوخساری تێی ئەڕوانی

ئەو پرسیارە بەسبوو بۆ ئەوەی لەماوەی چرکەیەک هەموو گەرمی دڵی و ناخی بگۆڕێت بۆ ئازارێکی تووندی دڵ،ئاخر ئەو پێشتر ئەو ڕوخسارەی هێنابووە پێش چاوی گەر پێی بڵێت کاردانەوەی چۆن ئەبێت،هەر بۆیە لەکاتێکا هەموو هەوڵی خۆی ئەدا بۆ ئەوەی زەردەخەنەکەی لەسەر ڕوخساری بهێڵێتەوە سەری بەرز کردەوە و تەماشای نێو چاوە ڕەشە قووڵەکانی کرد لەگەڵ دڵە بە ئازارەکەی وەڵامی دایەوە
'تۆ باشترینی منی هینام-شی'

'واتا چۆن ئووپا؟'ناوبراو بە"هینام"دووبارە بە مەکرەوە پرسی

تێی لەگەڵ زەردەخەنە گەرمەکەی سەر ڕوخساری و دڵە پڕ لە ئازارەکەی سەری داگرتەوە تاوەک دووبارە ئەو دەستانە گەرم بکاتەوە و بەدەنگێکی پڕ لە هێمنی و خۆشەویستی وەڵامی دایەوە
'نازانم بەڵام تەنها تۆ باشترین و شیرینترین کەسی ژیانی منیت'

'تێی ئەزانیت بۆ منیش تۆ باشترین کەسیت بەڕادەیەک هەست ئەکەم کەوتوومەتە داوی خۆشەویستی تۆوە و تۆم بە دڵە'
هینام بەشێوازێکی ئاسایی و جدی وتی

"تێی پێئەکەنێت"Where stories live. Discover now