saraameradres
سڵاو من ئێلام کچێکی تەمەن ۱٥ ساڵم ڕۆژێکیان سانای هاوڕێم تەلەفونی بۆ کردم و پێی وتم کە ئەیەوێ بمبینێ منیش زۆر بیری سانام دەکرد وە پێم وت باشە کەوایە لە کوێ یەکتری ببینین سانای هاوڕێم پێی وتم کە بچم بۆ ماڵیان و لەوێ بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بمێنمەوە منیش ڕازی بووم و ڕاستەوخۆ چووم بۆ ماڵیان. لەوێ دا سانام بینی توون لە باوەشم گرت چونکە زۆر بیری ئەوم ئەکرد بەڵام سانا وەکو ئەوە وابوو کە منی هیچ خۆش نەوێت و بیرم نەکات وە من زۆر سەرم سوڕما چونکە یەکەم جار بوو سانا و خێزانەکەی بەم جۆرە ببینم هەموویان بە بێدەنگی دانیشتبوون و هیچ دڵخۆش نەبوون وە سانا وەکو جاران نەبوو نەیدەویست کاتم لەگەڵ بەسەر ببات و وتی من ژوورێکم بۆ تۆ ئامادە کردووە تا چەند ڕۆژێک لە ماڵمان بمێنیتەوە بەڵام من ڕەتم کردەوە کە بە تەنیا لە ژوورێکدا بخەوم چونکە من دەترسام وە بە سانام وت کە ئەمەوێت لەلای تۆ بخەوم بەڵام سانا زۆر پێی ناخۆش بوو کە من لە ژوورەکەی ئەودا بخەوم. کە شەو داهات سانا منی بردە ژوورەکەی خۆی و بە توڕەییەوە پێی وتم:من ئەچم ئاو دەهێنم تا من دێمەوە تۆ بخەوە. منیش بە خەمباریەوە وتم:باشە.وە من زۆر پەشیمان بووم کە هاتومەتە ماڵیان چونکە هەستم بە ترس و دڵەڕاوکێ دەکرد وە من چوومە ژێر بەتانیەکەوە و مویست زوو بخەوم بەڵام خەوم لێ نەدەکەوت