ADRASTEIAHane05
- Reads 4,696
- Votes 652
- Parts 14
🥀
میکا: وەک کۆتایی ڕۆمانێکی ناخۆش، خۆشەویستەکەت جێت ئەهێڵێت و تۆش ئەڕۆیت هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی نەناسراو ئەکەی، پیاوێک کە شعر ناخوێنێتەوە، گاڵتەت پێئەکات کاتێک قەسیدەی۱۰۰ دێڕی بۆ ئەکەی بە دیاری، پیاوێکی ڕەش بین! لەسەر شانی ڕاستت ئەخەوێت چونکە سادە و گەمژەیە و نازانێ لای چەپ ئاڕاستەکەی جوانترە، وە لەڕاستیا ئێمە هەندێک هەڵە هەیە بە لەزەتەوە ئەنجامی ئەیەین، تۆ ئەخەویت و ئەو نایەت بە قوڵی سەیرت بکات تەنانەت بۆ یەکجاریش.. ئەو نایەت، وە باشتر کە نایەت ئەو کات نایبیستێ کاتێک بانگی خۆشەویستەکەت ئەکەیت لە خەودا
تایهیۆنگ: چۆن بیر لەوانە ئەکەیتەوە! بەڕاستی.. تۆ شێتی
میکا: بەڵێ وایە ڕاست ئەکەیت خۆشم ئەزانم
تایهیۆنگ: کەواتە پێم بڵێ.......
میکا: چ جۆرە کەسێکم ئەوێ؟
تایهیۆنگ: تۆ جادووگەری؟
میکا: لەوانەیە
تایهیۆنگ: باشە خاتوونی جادووگەر وەڵامەکەم؟!
میکا: باشە لەڕاستیا هەمیشە ویستوومە کەسێکی وەک خۆم بێتە ژیانمەوە... کەسێک گرنگی پێدان لای ئەو ئیشێکی ڕۆژانە بێت
تایهیۆنگ: چی سەبارەت بە کەسایەتیت؟
میکا: من خاوەنی ئەو کەسایەتیەم کە بە ڕۆشتنی ئازیزێک تا لێواری مەرگ دڵتەنگ ئەبم بەڵام هەرگیز ئامادە نیم منەتی مانەوەی کەس هەڵگرم