We've updated our Content Guidelines.
Review the latest guidelines to keep sharing stories safely.
rozii2's Reading List
18 stories
Beautiful illusion سەرابێکی جوان  by narabubble
narabubble
  • WpView
    Reads 3,400
  • WpVote
    Votes 697
  • WpPart
    Parts 18
هەمیشە دەوترێت پەپوولەکان بۆ تەمەنێکی کورت و فڕینی ئازاد دروستکراون، بەڵام چی ڕوودەدات کاتێک لە پشت ئەو سیمایە فریشتانە و باڵە ناسکانەوە، ڕۆحێک لە ڕەگەزی سەهۆڵ و بەرد شاردراوەبێت؟ ئەمە چیرۆکی بەریەککەوتنی دوو جیهانی دژ بەیەکە، ململانێی نێوان ڕووکەشێکی هێمن کە دڵنیایی بە جیهان دەبەخشێت، و ناخێکی پڕ لە غرور کە لە هیچ گەردەلوولێک ناپەپکێت. کچێک کە لە دەرەوە وەک شووشەیەکی ناسک دەردەکەوێت، بەڵام لە ناوەوە خاوەنی ئەو جۆرە هێزەیە کە تەنیا ئەڵماسێکی تیژ و بێبەزەیی دەتوانێت بە تەواوی ئاڵۆزییەکەی بخوێنێتەوە. مۆرێک کە لەسەر پێست جێدەمێنێت، تەنیا ئازارێکی کاتی نییە، بەڵکو هێمای جەنگێکی شاراوەیە کە لە نێوان دوو دەسەڵاتی سەرکێشدا دەست پێدەکات. پیاوێک کە یاسای پاشەکشە ناناسێت و پێی وایە دەتوانێت هەموو شتێک داگیر بکات، لە بەرامبەر ڕووخسارێکی هێمن و بێدەنگدا دەوەستێتەوە کە تەنانەت لە کاتی شۆکیشدا، غروری ناخی تەسلیم بە هیچ زنجیرێک ناکات. لەم کایە تاریکەدا، وەهمەکان هێندە جوانن کە دەبنە تەڵە، و ئۆبسێشنەکان هێندە قورسن کە دەبنە چارەنووس. لێرەدا، تەنیا ڕووکەشەکان فریودەرن، و ئەو نیشانەیەی کە بڕیارە ببێتە مۆری کۆنترۆڵ، دەبێتە دەستپێکی یارییەک کە تێیدا هیچ کام لە دوو لایەنەکە بڕوایان بە چۆکدادان
دەهۆڵی ڕیسوایی✔️ by ezel_ibrahim
ezel_ibrahim
  • WpView
    Reads 160,904
  • WpVote
    Votes 32,126
  • WpPart
    Parts 63
چیرۆکێکی کوردیە ~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~ تەپڵ و نەقاڕەی ڕسواییم لێدەن خەبەر شەیداییم لە شار و دێ دەن مۆری بەد ناوی بەن لە پێشانیم جاڕم بەن بێژن شێتم لە دوایی ~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~ کورتەی چیرۆک : ئەزەل خەونی ئەوەیە بۆ یەک جار بەشداری پێشبڕکێی ئەسپسواری بکات لە شارەکەداو ببێ بە پاڵەوانی ساڵەکە ، بەڵام ئەو لە لادێ دەژی و باوکی ڕێگرە لەبەردەم خەونەکەی ئەزەل چ ڕێگایەک دەگرێتە بەر بۆ بەدیهێنانی خەونەکەی ؟؟ ~~~~~~~~~>>>>>>> بەرواری نوسین start 25/5/2025 end 21/7/2025 بەرواری بڵاوکردنەوە 13/9/2025 بەرواری کۆتایی هاتن 28/4/2026 سەعات ٩ی شەو شەوی سێ شەممە لەسەر چوارشەممە نوسەر : ئەزەل ئیبراهیم بەرگ : ئیلین ( eleen076) ئەم چیرۆکە هەموو مافێکی بۆ خۆم دەگەڕێتەوە و پیت بە پیتی خۆم دامڕشتوە و نوسیومە ، ئەزەل ئیبراهیم
هـــــــــــاوسەری لاسار  by Laza674
Laza674
  • WpView
    Reads 209,776
  • WpVote
    Votes 38,402
  • WpPart
    Parts 35
هاوسەرگیریەکی نەویستراو لەلایەن دوو گەنجی جیاواز ، یەکیان بێ هەست و ئەوەیتر سەرسەخت ، ژیانیان وەک فلیم کارتۆنی مشک و پشیلە دەستپێ دەکات ، ڕق ، خۆشەویستی ، سەرکێشی ، پێشبڕکێ ، ئازار ........ ڕقم لێی بوو، بەڵام ئەو ڕقە هەمیشە لە ژێر سایەی خۆشەویستییەکی قووڵدا دەژیا
بەرە بەیان by Ronakishaw
Ronakishaw
  • WpView
    Reads 180,369
  • WpVote
    Votes 25,446
  • WpPart
    Parts 43
{کوردی} لە بەرە بەرەی بەیاندا،ڕۆژ ...تیشکی ڕۆژ بە دەرکەوتنی چاوەکانی ئەو بێزارد دەکات و وای لێ دەکات بە بێزاریەیەکی زۆر هەڵسێتەوە و دووبارە بگەڕێتەوە ژیانە ئاڵۆزەکەی. نەفەس..تۆ نەفەس تۆ نازانی چ ژیانێکی دوورودرێژ بەڕێوەیە ئەی کچی بچووک. شتانی چاوەڕنەکراو وا بەڕێوەیەن کە تۆ قەت بیریشت بۆی نەدە چوو ئەی کچی شیرین و دڵساف. ئەی نەفەس. ....... نەفەس~ میـــر~ چیرۆکی کوردی لەلایان : ڕوناکی شەو.
کراس ڕەش .✓ by _Greill
_Greill
  • WpView
    Reads 20,955
  • WpVote
    Votes 3,523
  • WpPart
    Parts 18
خاتوونی کراس ڕەش چیت داوە لەم دڵە بێ چارەم کە لە هەر کوێ بێ واڵای تۆ دەکەم ! گڕێیلــ.
"عەیار خان"وەرزیے یـەکـەمـ by D4rya444
D4rya444
  • WpView
    Reads 53,774
  • WpVote
    Votes 8,383
  • WpPart
    Parts 25
ٸەمە بەسەرهاتی منە! نەک کەسێکی تر.... براکەم دەسڀێکی چیرۆکەکە بوو منیش کۆتایی.
خـۆشـەویـسـتـۍ لـە عـەرەبـدا by PARKHAEJE
PARKHAEJE
  • WpView
    Reads 11,459
  • WpVote
    Votes 2,098
  • WpPart
    Parts 12
عبد سەلیم عەبدواللە تەواوی خەڵکانی عەرەب باسی دەسەڵات و دەوڵەمەندی خێزانی عبد دەکەن کەسانێکی دەست ڕۆیشتون لەحوکمەت و چەندان دەوڵەتی تر عبد کە خێزانێکی وا گەورەی پێکهێناوە و خاوەنی پارە و زۆر شتە بەڵام هێشتا خەمێکی زۆر لەدڵیدا ماوە ئەویش کوڕەکەیەتی عدوان عبد سەلیم عبداللە تێکەڵەیەک لە کلتور و دەستوری عەرەب،،
﮼جوانترین ﮼گەڕانەوە by o_afsaneyshin_o
o_afsaneyshin_o
  • WpView
    Reads 38,679
  • WpVote
    Votes 7,630
  • WpPart
    Parts 60
سوڵتان «پێش ئەوەی ڕێگای هەق بدۆزمەوە دڵم وەک شەوێکی بێ مانگ بوو بەڵام کاتێک باوەڕ هاتە ناوم سپێدە لە ژیانم هەڵهات» کچێکی نیقابی جوانی قەشەنگ توشی چەندین ناخۆشی بوە چی بەسەر دێت کاتێک بەزۆر هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی بێ دین دەکات بێ ئەوەی بزانێت کە ئەوکەسی هاوسەرگیری لەگەڵ دەکات موسڵمان نیە ئایە ئەوان دەتوانن پێکەوەبن؟؟ ئایا کە کچەکە بزانێت چی دەکات؟؟ ئایا هاوسەرگیریەکەیان بەردەوام دەبێت؟؟ ئایا عایلەی کورەکە ئەو قوبوڵ دەکەن؟؟ بۆ زانینی ئەمانە چیرۆکەکە بخوێنەوە ئیمان&سوڵتان یەکەم چیرۆکمە لەهەر هەڵەیەک ببورنن مافی تەواوی بۆ خۆم دەگەرێتەوە
خەیاڵی شەوانەم  by _maidar98
_maidar98
  • WpView
    Reads 67,104
  • WpVote
    Votes 7,031
  • WpPart
    Parts 27
سەرەتایەکی ئاسایی و هێمن دەگۆڕێت بۆ کۆتایەکی شێتانە و کوشتاری لەیلای ١٤ساڵان و قەشەنگ ئەکەوێتە داوی خۆشەویستی ئامۆزاکەی کاروانی ٢٦ساڵان هەرچەند کاروان بە سەرسەریەکەی ناسراو بوو کەچی لەیلا ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر خۆشی ئەویست ئەو نەیدەزانی خۆشەویستیەکەی دەبێتە چی بەڵایەک بۆ ژیانی... -ئایا چی بەسەر خۆشەویستیەکەی لەیلا دادێت؟ مافی تەواوی ئەم چیرۆکە بۆ خۆم دەگەڕێتەوە و پیت بە پیتی خۆم لە قوڵای بیر و هزری خۆما نوسیومە مافی ئەوەت نیە بیبەیتە! ئەم چیرۆکە بەشێکی زۆری لە ڕاستیەوە وەرگیراوە!
پەیمانی دڵداری✔️ by nmapiaz
nmapiaz
  • WpView
    Reads 78,261
  • WpVote
    Votes 14,557
  • WpPart
    Parts 44
لە ساڵی نەوەدەکان کچێک بەناوی یاسەمین کە کچێکی ئەسمەری عەرەبە لەتەمەنی هەرزەکاریەوە عاشقی جەعفەر دەبێ جەعفەر سەرکردەی شارەکەیانە و کوڕە پوریەتی بەڵام جەعفەر گرینگی پێنادات و زۆر ئازاری دەدات و هاوسەرگیری لەگەڵ باشترین هاوڕێکەی یاسەمین دەکات چارەنوس هەموو شتێک دەگۆڕێت،جەعفەر جادوو لە جەستەی دەکرێت،هاوسەرەکەی خیانەتی لێدەکات لەگەڵ پاسەوانەکەی جەعفەر ڕادەکات جەعفەر بە هۆی خیانەتی هاوسەرەکەی توشی چەندین نەخۆشی و نەهامەتی دەبێت هەموو خەڵک لێی دەترسن و لێی دوور دەکەونەوە جەعفەر خۆی لە ژوورەکەی بەند دەکات تاکە کەس کە یارمەتی دەدات یاسەمینە بەهیچ شێوازێک قبوڵم نیە نە ناوی چیرۆک نە ناوی کارەکتەرەکانم بێ پرسی خۆم بەکار بێت یان بیرۆکەی چیرۆکەکە🚫 چونکە هەموویم بەمێشکی خۆم دامناوە