jin_marry
- Reads 6,989
- Votes 1,275
- Parts 22
لایرا میشێڵ خاوەنی شیرینخانەی سوویت سپۆتە ئەو شوێنە بچووک و پڕ لە میهرەبانییەی لە دڵی شاری نیویۆرکدا وەک مروارییەک دەدرەوشێتەوە.
لایرا ژیانی خۆی بە ڕەنگ و تامی شیرینییەکان ڕازاندبووەوە، بەڵام ڕۆژێک کاتێک کچێکی بچووک و چاوگەش هەنگاو دەنێتە نێو جیهانە بچووک و شیرینەکەی و ڕێڕەوی ژیانی لایرا بۆ هەمیشە بەرەو ئاراستەیەکی نوێ وەردەچەرخێت.
لە لایەکی تری شار براندۆن کۆڵ وەستاوە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای زەبەلاحی "کۆل ئینتەرپڕایز" ئەو گەنجێکی دەوڵەمەندە کە خاوەن کەسایەتییەکی بێوێنە و سەرنجڕاکێشە، کە خەونی هەر کچێکە پیاوێکی وەک ئەو شک ببات. بەڵام دڵی ئەو قەڵایەکی داخراو بوو.بۆ براندۆن تەنیا دوو عەشق لەم گەردوونەدا ڕاستی بوون: میهرەبانی دایکی و پێکەنینی کچەکەی.
بەڵام هەمیشە قەدەر لە پشت پەردەوە شتێکی تری ئامادە کردووە تەنیا یەک پەیوەندیی تەلەفۆنی کورت بەس بوو بۆ ئەوەی دیوارەکانی دەوری دڵی براندۆن بڕووخێنێت و هەموو هاوکێشەکانی ژیانی بگۆڕێت.